بۆچی ڕێگه به بەڕێز دکتۆر یوسف نەدرا بێته ههولێر؟
ئومێد خۆشناو
ئهمڕۆ ساڵێک بەسەر ئهو ڕۆژە تێدەپەڕێت که له بازگهی شێراوە ڕێگه نەدرا به ڕێز دکتۆر یوسف محمەد بێتهوه ههولێری پایتهخت.
ئهو ڕووداوە کارێک یان کردارێکی عەفەوی نەبوو، بەڵکوو بەرەنجام و پەرچە کرداری چهند کارێک و ڕێگری لەپلان و پیلانی حزبی گۆڕان بوو، کە پێشتر و بە چهند قۆناغێک هەنگاویان داڕشتبوو، لەوانەش:-.
قۆناغی یەکەم: لەباربردنی یەکڕیزی نیشتمانی و تێکدانی تەوافقی لایهنەکان و جێهێشتنی مەبدەئی سازان و چوون بەرەو زۆرینه و کەمینە!.
قۆناغی دووهم: هەنگاونان بۆ ئەوەی دامەزراوە شەرعیەکانی وڵات، پڕ بکەن لە فەوزاو و ئاشووب و پاشاگەردانی و کردنی بە بەردەرکی سەرای سلێمانی، ئەنجام بوو بە هۆی پەکخستنی!.
قۆناغی سێیهم: پشتکردن لەسەنگەرەکانی پێشمهرگه و دروستکردنی بەرەیەکی دیکهی شەڕ لەپشت سەنگەرەکانی پێشمهرگه و هێزە ئارامی پارێزەکان.
قۆناغی چوارهم: بەکارهێنانی جەماوەر و هەڵکوتانە سەر بارەگاکانی پارتی و سوتاندنی بارەگاکان و شەهیدو بریندارکردنی کادیرانی پارتی لە دەڤەرێک که، بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانهیەکیشی بەدەست نییه.
پرسیار لێرەدا ئهوهیە ئایا گۆڕان لەوکارە کردى بەتەنیا بوو؟
وەڵام نەخێر، پلان داڕێژەران و بەشێک له سەرانی دەستڕۆیشتوو شەڕانگێزی گۆڕان لەوکارەدا پشت ئەستوربوون بەپشتیوانی پاشماوەکانی ئەنساروئیسلام و گروپێکی یەکێتی بەسەرپەرشتی کچانی ئیبراهیم ئەحمەد و هاوکاری ئەم لاوئەولا.
حەقی خۆیەتی خەڵکی کوردستان بەراوردێک لەنێوان ڕێگەدان و نەدانی دکتۆر یوسف بۆهەولێربکەن.
خۆ ئەگەر ڕێگە بدرابا بێشک پشێوی و فەوزای هەمەجیانەی ئهو تاقمە تەواوی کوردستانی دەگرتەوە و ئاشتی کۆمەڵایەتی و ژیانی ئاسایی خەڵک و ئارامی شارەکان و قایمی سەنگەرەکان هەر هەمووی دەکەوتنە ژێرمەترسی جدی و خەتەر، بهڵام بەڕێگەنەدانی هەموو ئەوانە پێچهوانهوه بوونەوە و ئێستا خەڵکی کوردستان باشترین شاهیدی ئهو ڕاستیەن.
بۆیه لەوساڵیادە دەڵێین ڕاستە لەناچاری ئهو کارەمان کرد، وەلێ نەک لێی پەشیمان نین، بەڵکو زۆریش ئاسودەین ڕۆژان و ساڵانی لەپێشمانن ڕاستیهکان باشتر دەردەخەن و مێژووی ئایندهی وڵات دەریدەخات چ کارێکی بەرپرسانە و گەورەی نیشتیمانی بووه.
PM:01:33:12/10/2016
ئهم بابهته 3923
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی