چیمان گۆت و چیمان کرد
ئومێد خۆشناو
له‌دوای ته‌واوبوونی هه‌ڵبژاردنی ڕابردوو له‌ساڵی ٢٠١٣،یه‌که‌م قسه‌م ئه‌وه‌بوو که، باشترین وه‌فا بۆ ده‌نگده‌ران و خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وه‌یه که، سه‌روه‌ت و سامانی خۆمان ئاشکرابکه‌ین.
ئێستاش سه‌ربه‌رزم به‌رامبه‌ر به خودای خۆم و خه‌ڵکی کوردستان و ده‌نگده‌ران و ویژدانم که، له ڕۆژه کۆتایه‌کانی خولی چواره‌می په‌رله‌مانین و ته‌واوی ئه‌و ڕێوشوێنه یاسایانه‌ی پێویستن له ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌و پڕکردنه‌وه‌ی فۆڕم و ده‌ستنیشانکردی ئه‌وه‌ی هه‌مانه، ئه‌نجامم داوه‌و ئێستاش ئاماده‌ی هه‌ر لێپێچینه‌وه‌و پرسیارێکم که، خه‌ڵک یان ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌کان هه‌یان بێت،چیم هه‌بووه و چیم زیادکردوه.
به‌داخه‌وه له وڵاتی ئێمه هه‌ر که‌سێک پله یان پۆستێکی هه‌بێت،به‌یه‌ک چاو سه‌یر ده‌کرێن و چاوی تۆمه‌تیان تێده‌گیرێ و وا وێنا ده‌کرێن که، خودا نه‌خواسته گیرفان ویست و به‌رژه‌وه‌ند خوازبن.
بۆمنیش وه‌ک کوڕه هه‌ژارێک شانازیه‌کی زۆر گه‌وره بوو له ماوه‌ی نزیکه‌ی پێنج ساڵی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی کوردستان،سه‌رۆکی گه‌وره‌ترین فراکسیۆن و حزبی ده‌سه‌ڵات و پێکهێنه‌ری حکومه‌ت بووم، ئێستاش به‌سه‌ری به‌رزو ویژدانی ئاسوده‌و به زمانی تحداوه ده‌ڵێم،بێباک و بێمنه‌تم و یه‌ک فلوس و دینار‌و دۆلار و پڕۆژه‌و که‌سابه‌ت و زه‌وی و پیسخۆری و گه‌نده‌ڵی و ئیمتیازاتی ناشه‌رعی چیه، زیادم نه‌کردوه‌و نه‌م بووه‌و نامبێت.
هه‌ڵبه‌ت نابێ ئه‌وه‌شمان له‌بیر بچێت، زۆرجار وانیشان ده‌درێ که، ئه‌وانه‌ی له کایه‌ی سیاسی کار ده‌که‌ن ده‌بێ بزنسیش بکه‌ن، لای من ئه‌وه تێگیشتنێکی زۆر هه‌ڵه‌یه‌و دژی بوویمه‌و ده‌بم.
هه‌ر بۆیه له ڕابردوو،ئێستا و تا سه‌د ساڵیتریش بێ باک و بێمنه‌تم،نه‌ک له شاری خۆم،به‌ڵکو له‌کوردستان و ته‌واوی دونیاش یه‌ک بسته زه‌وی کار یان پڕۆژه‌و کار‌و که‌سابه‌تم نیه‌و نابێت.
به‌ڵام هه‌رچی پێشکه‌وتن و جوانکاری و پڕۆژه‌ی گشتی و به‌رژه‌وندی وڵاتم هه‌یه، به‌هی خۆمی ده‌زانم و واده‌زانم من خاوه‌نیم.
ئیتر هه‌ر خودانی ئه‌و قسه‌ی جارانی خۆمم،بسنزمانیشمان هه‌یه‌و به‌سته‌زمانیشمان هه‌یه، به‌شانازیه‌وه ڕێگه‌ی دووه‌م و ڕاستمان هه‌ڵبژاردوه،له ئاینده‌ش تا خودای گه‌وره هێزمان بدات دژ به پیسخۆرو مشه‌خۆرو گیرفان ویسته‌کان ده‌وستینه‌وه....
PM:01:00:13/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 2144
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی