ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ هه‌مومان!
کامەران سوبحان
به‌ده‌ر له‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ساڵانێكه له‌هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی بۆ سه‌ر له‌ناوچوونمان ئاماژه‌ی بۆ ده‌كرێت، به‌ڵام تائێستا باس له‌مه‌ترسییه‌كی گه‌وره نه‌كراوه، كه له‌هه‌موو ئه‌و مه‌ترسیانه زیاتر، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌مومان وێران‌و په‌رت‌و له‌ناو ببات!
گه‌نده‌ڵی‌و نادادپه‌روه‌ریی‌و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات‌و پێشێلكاریی مافه‌كانی مرۆڤ‌و نادادپه‌روه‌ریی له‌دابه‌شكردنی سه‌روه‌ت‌و داهاتی ئه‌م وڵاته، لایه‌نه دیار‌و به‌رجه‌سته‌كراوه‌كه‌ی مه‌ترسییه‌كه كه‌ساڵانێكه باسی لێوه ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مه‌ترسییه گه‌وره‌كه‌یه‌و تاهه‌نووكه فه‌رامۆش كراوه، یان قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌كراوه، نه‌خۆشی له(سه‌ر یه‌ك خوێندن)و (چاڵ بۆ هه‌ڵكه‌ندن)و (نه‌گونجانانی ناوخۆیی) گروپ‌و لایه‌ن‌و ده‌سته جیاوازه‌كانی نێو ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌یه.!
ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌مینی واقیع ئێستا لێره ده‌بینرێت، گرفته ناوخۆییه‌كان‌و نه‌گونجاندنی ناوخۆیی به‌ئاستێك ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه، مه‌حاڵه جارێكی تر كاری پێكه‌وه‌یی‌و سیسته‌ماتیكی له‌نێو ئه‌و گروپه جیاوازانه ببینرێته‌وه. ئه‌م ده‌رده هێنده ترسناكه، بوه‌ته مه‌ترسییه‌ك‌و نه‌خۆشییه‌كی به‌ربڵاوی كۆمه‌ڵگه.!
(له‌سه‌ر یه‌ك خوێندن) نه‌خۆشییه‌كی سایكۆلۆژییه، پێویستی به‌پسپۆڕو پزیشكی تایبه‌ت ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردن.! جا له‌هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ری چه‌ند نه‌خۆش بكرێت؟ سه‌دان‌و هه‌زاران به‌و ده‌رده‌وه ده‌تلێنه‌وه.! ئه‌م ده‌رده، كه‌من ناوم برد به‌نه‌خۆشی سایكۆلۆژی، ته‌نها ئه‌ندامانی حیزبه‌كانی نه‌گرتووه‌ته‌وه، میدیاكارو ڕۆژنامه‌نووسه‌كان له‌ناو ئۆرگان‌و كه‌ناڵه‌كانی خۆیان داڕزاون، هێنده‌ی له‌پشته‌وه قسه‌یان له‌سه‌ر یه‌ك كردووه. هونه‌رمه‌ندو نووسه‌ره‌كان، له‌پشته‌وه له‌بری ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می یه‌كتریی بخوێننه‌وه‌و ڕه‌خنه‌ی لۆژیكی‌و كه‌موكورتییه‌كانی بخه‌نه‌ڕوو، خه‌ریكی شكاندنی شكۆ‌و كه‌سایه‌تی یه‌كترن.
بازرگان‌و پیاوانی بزنس، ته‌نها به‌وه‌وه ناوه‌ستن له‌كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ر مێزی شه‌وانیان، خه‌ریكی شكاندنی یه‌كتریین. له‌پشته‌وه هه‌ریه‌كه‌یان وه‌ك سیخوڕێك به‌جۆرێك په‌یوه‌ندی ژێربه‌ژێریی له‌گه‌ڵ فڵان كه‌ناڵ‌و فڵان ڕۆژنامه‌نووسدا هه‌یه بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی ڕه‌ش‌و گوماناویی له‌سه‌ر به‌رامبه‌ره‌كه‌ی.! باسی سیاسییه‌كانی ئه‌م وڵاته ناكه‌م، چونكه له‌م دیمه‌نه گه‌وره‌یه‌ی كه‌ئێستا ئێمه‌ی تێكه‌وتووه زۆر به‌ڕوونی ده‌توانین كه‌سایه‌تی‌و روخساری ناشیرینیان ببینین.!
دوای پێزانین‌و هه‌ستپێكردنی ئه‌م ده‌رده سایكۆلۆژیی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه گه‌وره‌یه‌ی كه ناوی (له‌سه‌ر یه‌ك خوێندن) ده‌بێت ده‌سته‌بژێریی هۆشیارو وردبین، له‌بری ئه‌وه‌ی كاته‌كانی خۆی له‌م زه‌لكاوه‌دا به‌فیڕۆ بدات، وا چاكتره بگه‌ڕێته‌وه بۆ خودی خۆی و خه‌ریكی په‌روه‌رده كردنی لایه‌نی ده‌روونی خۆی بێت. ئه‌گه‌رنا له چه‌ند ساڵی داهاتوودا، له‌بری ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی هه‌ره‌سێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵگه بین له‌بواری سیاسی‌و ئابوریی، ده‌بێت چاوه‌ڕێی بومه‌له‌رزه‌و داڕمانی ئاكار و لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بین له‌باشوری كوردستان، كه‌ئێستا سه‌ره‌تاكانی ده‌ركه‌وتووه.!
لێره‌دا باسی هۆكارو ده‌ره‌نجامی ئه‌و ده‌رده ده‌روونی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه ناكه‌م، چونكه بینین‌و هه‌ستپێكردنی ئه‌م ده‌رده، له‌هه‌موو جومگه‌و به‌شه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه‌و به‌ڕوونی هه‌ستی پێده‌كرێت. ئه‌مه‌ش هۆكارێكی به‌هێزه بۆ ئه‌وه‌ی كه له‌داهاتوودا نابێت چاوه‌ڕوانی ڕۆژگاری گه‌ش‌و پێشكه‌وتوو بین بۆ هه‌رێمی كوردستان.!
هیوادارم من ڕه‌ش بین بم‌و ئه‌م ده‌رده كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونییه، ته‌نها سنورێكی دیاریكراو بێت كه‌من هه‌ستم پێكردووه‌و نه‌په‌ڕیبێته‌وه بۆ ته‌واویی به‌ش‌و جومگه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی.!
PM:01:18:27/09/2016
ئه‌م بابه‌ته 7053
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی