زۆرینەی تاکی کورد

‌د. رێزان هەردی


کابرا لە تەمەنیدا نە قوتابی/ دەرچووی کۆلیجی یاسا یان سیاسەت و قانونە و لە هەموو ژیانیشدا خەریکی سیاسەت نەبووە، کەچی کە قسە دەکات لە تۆی سیاسەتمەدار خۆی بەزاناتر دادەنێت و شیکاری بارو دۆخەکە دەکات.!

لەهەموو تەمەنیدا لەوانەیە یەک دوو مەقالە/ یان کتێبی خوێندبێتەوە، لە ڕۆشنبیرێک کە تەواوی ژیانی بۆ خوێندەنوە و شیکاری تەرخانکردوە ، ڕۆشنبیرترە و دەکەوێتە نەک هەر ڕەخنەگرتن لێی، بەڵکو لەویش زیاتر زانیاری پێێە.!
هەموو تەمەنی دوو ئایەتی قورئانی پیرۆز( یان هەر کتێبێکی پیرۆز) بێت نەخوێندۆتەوە / لەبەر نیە، دەکەوێتە گفتوگۆی لەگەڵ زانایەیکی ئایینی کەهەموو ژیانی بەخوێندنەوەی و شیکاری دینەوە بردۆتە سەر.!

نەک زانستی پزیشکی نەخوێندەوە، بەڵکو نەخوێندەوارە و بەڵام کە دەچێتە لای پزیشک ئەو ڕێوشوێنی چارەسەر و جۆری فەحسەکان دەستنیشان دەکات.!

نەک ئەندازیار نیە و لە دیزاین نازانێت، کە بێتە سەرحیساب لە ئەندازیار ئەندازیارترە و لەویش باشتر دەزانێت دیزاینی خانوو و بینا و ناوماڵ بکات.!

نەک مامۆستا نیە و زانستی پەرەوەردەی نەخوێندووە، بەڵکو لە مامۆستا وانەکان باشتر دەڵێتەوە و ڕێوشوێنی پەرەوەردەی پێ پشان دەدات.!

بەدرێژایی ژیانی نەک نەیزانیوە ماڵپاکردنەوە و چێشت لێنان و خزمەتی ماڵ و منداڵ چیە، بەڵام کەنانی خانمێکی کەیبانوودا دەخوات، جگە لە ڕەخنە و ئامۆژگاری چوێنێتی نان ئامادەکردن هیچیتر نازانێت!.

نە شووی کردوە و نە ژنی هێناوە و نەدەزانێت گرفتی بەینی دوو هاوسەر چیە، دەکەوێتە ئامۆژگاری و ڕەخنەگرتن لەهاوسەرگیرییەکەت و چۆنێتی ڕەفتاڕ کردنت. !

بە هەموو ژیانی یەک ڕۆژی تاڵو شیرینی بۆ میللەتەکەی نەبردۆتە سەر، کەچی ئێستا پێشمەرگەی دێرین و خەباتگێڕە و داوای مافەکەی دەکات.!

زۆرینەی ژیانی بە درۆ دەلەسە و گەندەڵی و دزی بردۆتەسەر، کەچی دەچێتە سەربەرماڵ و لەناو خەڵکدا دوعاو ونزا لەگەندەڵ و دزدەکات! 

نە......
هەرچیەکی پێبڵێت لەسەر ئەو شتانەی سەرەوە ، ئە وەڵامەکەی (دەیزانم) ە ؟؟

باشە ئێمە که هه ر یه کیکمان ئەوه نده پاک و دانا و زانا و فەیلەسوفیین، ئەی بارودۆخی (سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئایینی، تەندرووستی، خێزانی پەروەردە وڕێگەوبان وکارەبا و گوزەرانمان...) بۆ ئاوایە؟ حاڵمان بۆ وا جوانە؟؟
بەخوا من تێناگەم؟ !!!


PM:01:10:17/01/2018

ئه‌م بابه‌ته 3091 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی