ھەر كەس بچێتەوەسەر ئـیشی خۆی
هاوكار حسێن
نوسهر لهگهڵ ئهم وتارهدا وێنهی پهرلهمانتار ئێڤار ئیبراهیمی داناوه...
ئـەو دەرزیەی كە ئـەمساڵ حكومەت بۆ خەڵكی كوردستانی كرد، ئـەوەتا وردە وردە خەریكە كاریگەرییەكەی دەردەكەوێت. ئـەم خانمە لەپەرلەمانتارییەوە بڕواتەوە ببێت بەشوانی بەرغەل، ئـیدی دەبێت تێبگەین وەزعەكە زۆر شڕە. جا دەبینن تا كۆتایی ساڵ، ئـەگەر ئـەم وەزعە چاكنەكرێت، وەك سەرەتای ساڵانی نەوەدەكانی لێدێتەوە.
دەبینن، دوای دەوام مامۆستا دەبێت لەسەر سینی بچێت بنێشت و چكلێت بفرۆشێت لەبازاڕ، ھەرچی پینەچییە دەست ئـەكەنەوە بەدروستكردنەوەی كەپرەكانیان لای مزگەوتی گەورە، بەردەم كاسۆمۆڵ پڕدەبێتەوە لەدەستگێڕی سابونی رەقی و شقارتەو بەنەخوێن و تەزبیح فرۆش. خەڵك ئـیتر لەكاتی لەفە كڕینا داواكەن تۆزێ چەورییان بۆ تێكەن، لەكاتی محەلەبی خوادنا داوای شیلە ئـەكەن، دوكانەكانی سەرو سینەما سیروان دەستئـەكەنەوە بەڤیدیۆ لێدان. لەكۆڵانەكانا ھەڵمەتی مانگا ڕاگرتن لەبەردەرگا دەستپێدەكاتەوە.
دەبینی حەمام گەرمكردن بەلاستیك و تایە سەرھەڵئـەداتەوە، بازاڕ پڕئـەبێتەوە لەپێڵاوی مارادۆناو توركی (لاستیكەكە ئـەوەی بنی ئـەتوت دەبابەیە). لەپاسا وەستان بەپێوە دەستپێئـەكاتەوەو كەداوای كرێیان لێكرد ئـەڵێت: "نەفەر نیم". خوار دارەسوتاوەكە پڕئـەبێتەوە لەوانەی كاتی خۆی دوانزە بەدەیان ئـەكرد، بەڵام بەڤێرژنی نوێ (٢٥ی سوور بە ٢٧ تاك ھەزاری). لای ژێر پردەكە رۆن و ئـاردو شەكر بەتاك كیلۆ دەستپێدەكاتەوە.
لەملاوە جەماعەتی شارەوانی بەتێڵاو شەق دەكەونەوە راونانی عەرەبانەو دەستگێڕەكان. كاتی خۆی نوكتەكیان لەوبارەیەوە ئـەگێڕایەوە، گوایە كابرایەك تازە عەرەبانەی لەفەی داناوە، رۆژێك لەپڕ ئـەبێت بەفڕكان فڕكان، بەكابرا ئـەڵێن راكە سەركەوتی كوبە ھات، ئـەویش نازانێت كە ئـەمە جەماعەتی پۆلیس و ئـاسایشن، ئـەڵێت: "جا ئـەم ھاتوھاوارەی بۆچیە؟ رزق لەدەست خوایە، با ئـەویش بێت لەملای منەوە كوبەكەی خۆی بفرۆشێت".
PM:01:40:11/06/2016
ئهم بابهته 6018
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی