کێ چی زۆر موھیمە؟
د.شێرکۆ عبداللە
قەلی خرت سنگ و باڵی
دەوڵەمەند ماڵ و حاڵی
ھەڵوژە، قادرییەکەی
مارسیدس پاترییەکەی
ھەنجیر ئەوەی پاییزی
عێراق مەسئولی دزی
یەکێتی رابوردووەکەی
زەردەواڵە چزووەکەی
پەڕلەمانتار مەعاشی
مێژووی کورد پەنتەڕناشی
کۆیسنجەق یاپراخەکەی
سویسرا مەناخەکەی
پارتی ئەقڵ و تەکتیکی
پاسەوان فیکە فیکی
مەلا جبەکەی بەری
سی ڤی ڕەسمەکەی سەری
فارس ئەعصابە ساردەکەی
ترەمپ بۆدی گاردەکەی
حوکمەت سڕ و تڕەکەی
ڕاوچی باش تاپڕەکەی
جووتیار داس و بێڵەکەی
دیموکراسی فێڵەکەی
ناوچەی ھیران ھەناری
کورد سەرکردەی بێباری.
PM:12:27:13/08/2020
ئهم بابهته 2024
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی