مەعنای وایە

‌د.شێرکۆ عبداللە

*ھەر کەسێک یٔەم وەزعە تووشی کەیٔابەی نەکرد مەعنای وایە بێ شعورە

*یٔەو پارتییەی مەلایی نەبێ مەعنای وایە کۆنە یەکگرتووە

*یٔەگەر سەیارەیەک بۆنی پیوی لێ ھات مەعنای وایە لە باشماخەوە ھاتووە

*ھەر پەڕلەمانتارێک جێگەی سیقە بێ مەعنای وایە ھێشتا دەمی ھەڵنەھێناوەتەوە

*تیجارەت یٔەگەر حیزب تیایدا شەریک نەبێ مەعنای وایە خێری تیا نی یە 

*مادام وەزیر گوو بە کڵاوت ناپێوێ مەعنای وایە ڕاوێژکاریت 

*مادام ھیوا جەمال ڕووداوی جێ ھێشت مەعنای وایە یٔیشەڵا عارف ڕوشدییش دێتەوە

*ھەر کاتێک داوا لە یٔیعلامی یەکێتیی کرا تەبایی بپارێزێ مەعنای وایە کۆتایی مانگی یٔابە

*یٔەگەر ھێلکەی سوپەرمارکێت مۆری یٔێکسپایەری لەسەر نەبوو ،مەعنای وایە جوجکەکەی ناوی سمێڵی بۆر کردووە

*یٔەگەر کازمی مەعاشی نارد مەعنای وایە مەسەلەی فەوجە خەفیفەکەی،عەفو مەسەلەی لیستەکەی ڕاستە

*مادام لەیەکەم نیگاوە عاشقت بووە مەعنای وایە زۆر گەوجە لەکیس خۆتی مەدە

*یٔەگەر نەتزانی سێ چوار مانگی تر بارودۆخی ھەرێم چی لێ دێت مەعنای وایە حیزبی کوردییت


PM:12:10:11/08/2020

ئه‌م بابه‌ته 1484 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی