تێ ناگەم
د.شێرکۆ عبداللە
*تێ ناگەم بۆچی جاران کاھوویان بە سرکەوە ئەخوارد
*تێم گەیەنن یەعنی چی کورد نەوتی ئیسرائیلی پێ دابین ئەکرێ کەچی کارەبای قالاوای لێ بووە بە تەیارە
*تێ ناگەم چۆن مێشوولە شەوان گیزەکەی ئەبێ بە ڤڕەی ھالیکۆپتەر
*کەس تێ ناگات حکومەتە قەرزارەکەمان ئەم چەند ساڵە نەوتی فرۆشتووە یان پۆکەری کردووە
*تێ ناگەم موعارەزە بۆچی ناچێتە بەر ئاوێنە سەیرێکی حاڵی خۆی بکات
*ئێستەش تێ نەگەیشتم ترساندنی مناڵ بە شەولەبان چ حیکمەتێکی پەروەرەدەیی تیابوو
*تێ ناگەم بۆچی ئەبێ جوگرافیای کوردستان بخوێنین؟ھەقە تفی تێ بکەین
*تێ ناگەم کێ فەیسبوکەوانی کوردی فێر کردووە لە دووەم چاتدا بپرسێ بڵێ چیت لەبەردایە
*تێ ناگەم توور موحتەرەمە یان بێ قیمەت؛مەدحی شتێک بکەن زۆر سپی و خۆش بێ ئەفەرمون ئەڵێی توورە،زەمی شتێکی بێ نرخیش بکەن ئەلێن توورێک ناھێنێ
*تێ ناگەم ئێمە ئەگەر ئەو پەڕلەمان و ئەنجومەن و شتانەمان نەبێ تووشی کەمیی چ ڤیتامینێک ئەبین
*تێ ناگەم ئەگەر کوردستان جێگەی بەچکەشێران بێ ،ئەو ھەموو ڕێوی یە چی ئەکەن لە بازاڕ و حیزبەکاندا
PM:12:49:28/05/2020
ئهم بابهته 4548
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی