ئەو....ئێستا

‌د.شێرکۆ عبداللە

*ئەو خانووەی کە کاتی خۆی بە مەعاشی مامۆستایی دروستت کرد ئێستا بە مووچەی موشیرفیی ناتوانی بۆیاخی بکەیتەوە

*ئەو جیڤارایەی کە خەڵکی فێر ئەکرد جامانەی سوور بسوتێنن ئێستا لە ھەولێر چوار شوققەی داوەتە دەم یەک

*ئەو برادەرەی کە جاران سمێڵی وەکو سمێڵی ستالین ھێشتبووەوە ئێستا لە ناوەڕاستی جادەدا تەراویح دەکات

*ئەو کارەبایەی کە ئەدیسۆنی کرد بە قارەمان ئێستا حەیاو ناموسی حکومەتی بردووە

*ئەو گۆرانیانەی کە ماملێ شیعرەکانی لە دەفتەرێکدا نووسیبووەوە ئێستا کورد نی یە لەبەری نەبێ

*ئەو مەسئولەی کە دوو حەفتەش دوای راپەڕین نەیوێرا ئامدیو بێتەوە ئێستا گونی گوندار دەرئەھێنێ

*ئەو پارەیەی کە پێشینان دەیانگوت بیدە بە کرێ ئێستا بەشی دوو کیلۆ ترێ ناکات

*ئەو رژێمە گەماڵ باوکەی کە جاران ئیمپریالیزمی ناو بوو ئێستا پێی ئەڵێن کۆمەڵی دەولی

*ئەو كاكەیەی کە وەعدی دا خوشک و مریشکی بێکاریی وانێک بکات دەرکەوت کۆڵەپشتەکەی ھیچی تیا نی یە

*ئەو حەشیشەیەی کە وەختی خۆی حکومەت زەلامی لەسەر دووگرامی ئیعدام ئەکرد ئەڵێن ئێستا لە مەکتەبەکاندا کڵاشە ئەکا

*ئەو کوڕی باشەی کە پێش راپەڕین باوکمی دا بە گرت ئێستا براکەم تەعین ناکات ئەڵێ بڕۆ پشتگیری بێنە

*ئەو کۆڵمەی کە لەدوورەوە ھەزار وەفایی و گۆران ی حەیران ئەکرد ئێستا سلیکۆنێکی ڕووتە


PM:02:45:19/05/2020

ئه‌م بابه‌ته 4260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی