ڤایرۆسی کۆرۆنا

‌د.شێرکۆ عبداللە


ئەو دەعبا فیچقە گولەیەی کە زیڕەی بەو عالەمە کردووە و پێی ئەڵێن ڤایرۆسی کۆرۆنا:
*چڵکاوخۆری سەرمایەداری یە چونکە ئەیەوێ چینی کۆمۆنیست لاواز بکات
*مولحیدێکی قوڕمساغە چونکێکم لەو ئێرانە زل و زەبەلاحەدا گڕگڕ شاری قومی گرتەوە
*سێکسی یە لەبەر ئەوەی سوخمەی مەمکمان پێ ئەکات بە قیناع
*شوبھەی پژاک ی لێ ئەکرێ چونکوم ئەبێتە باعیسی داخستنی مەرزەکان
*گەندەڵە جونکە عیلاج ناکرێ
*ئەوروپی یە چونکە بەگەرما حیزە
*ئینتیھازی یە بەو بەڵگەیەی کە بە ھەموو کونێکدا ئەچێ
*سەر بە داعش و ئەوانە چونکێ لە قەرەباڵغیدا دەست ئەوەشێنێ
*خزمی خراپە لەبەر ئەوەی ئینسان ھەشیبێ حەز ئەکات بیشارێتەوە
*حەتمەن شتێکی موھیمە ،بەوەدا کە حکومەت خۆی لێ کەڕ کردووە
*جائیزەی نۆبڵە چونکە تائێستا شمولی کوردی نەکردووە
*مەعاشی تەقاعودی یە لەبەرئەوەی بەساڵاچوان ھیلاک ئەکات
*ڕۆناڵدۆیە چونکێکم حەلی نی یە

له‌كوردستانی‌ نوێوه‌ وه‌رگیراوه‌


PM:01:07:25/02/2020

ئه‌م بابه‌ته 7308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی