چی فێری مناڵەکانمان بکەین؟

‌د.شێرکۆ عبداللە



لەو سەردەم و چاودێرو ئەندێشەو ئاراس و ماڵی کتێب و کولانەی قەڵەمەوە کە لوقمانی حەکیم لە کۆڵانان موشێنی کردووە تا ئێوارەی ئەمڕۆمان کە شەڕەغازی مابەینی دوو مەنسول خەریکە سوعبەتەکە ناخۆش ئەکات، باوک بەدەم تەزبیح بادانەوە تەجروبەی حەیاتی خۆی گۆڕیوە بە پارووی نەسیحەت و کردوویەتی بەدەم مناڵە چاوگەشە چارە ڕەشەکانییەوە.
فەرموون ئێوەو کۆمەڵێ نەسیحەتی لوقمانی پاشەکەوت کە لەکتێبی «کاڵەکی خەبات و ئەژنۆی خۆڵاویی»ەوە بۆمان دزیون:
ئەی کوڕی خۆم
* لە دایک مەبە
* خوێندن ئەگەر باش بوایە پەروەردە ھەموو ڕۆژێ نەیئەکرد بە پشوو
* پێش زەواج داوای ڕەسمی سەر تەسکەرەکەی بکە
* کتێب مەخوێنەرەوە، خوێندنەوەی مێشکی مەسئولەکەت خێری زیاترە
* فێری شەونخوونی ببە، بەدیار پەبجییەوە
* لەگەڵ ئەولادی خواپێداوەکاندا ھەڵسەو دانیشە، بۆ ئەوەی ھەرگیز دەست نەکەی بەگیرفانتدا
* نیشتمان زۆر عەزیزە، ھەرکاتێک بۆت رێ کەوت حەو بەردی بەدوادا بهاوێژە
* نان ھەبێ لە ھێلکەدایە، پێش ئەوەی سمێڵت بۆر بکەی کەڵەشێرێکی دەستڕۆیشتوو بکە بەشەریک
* ئەگەر پرسییان حزبایەتی خۆشە یان شاشگردی مەلها بیت؟ بڵێ ئەیەڕۆ من دانی حزبایەتیم لە کوێ بوو!!
* شتەکانت زوو زوو بگۆڕە، بە تایبەت سەنگەر


PM:12:03:04/02/2020

ئه‌م بابه‌ته 7576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی