ترامپ شێتە یان سیاسی

‌مەجید ساڵح


ترامپ لەو سیاسیانەیە کە باوەڕی بەو ئیدیۆمە کوردیە هەیە کە دەڵێ: "لەسەرەڕێ گوو بکە با خەڵک باسیت بکەن".
بردنەوەشی لە هەڵبژاردنی ٢٠١٧ هەر بەو شێوە بوو، هەزاران پەیجی لە فەیس بووک کڕیبوو تاوەکو قسەی پێ بکەن.. بڵێن دژی هاتنی پەنابەرە، دژی ژنە، دژی ئیسلامە.. پلانەکەشی سەری گرت، ئەو دەیزانی ئەو جۆرە باسانە لە ئەمریکا لانگریان زۆرە بۆیە لە ماوەیەکی کەمدا بوو بە ناو..

ترامپ بەوردی لەوە تێگەیشتبوو بە بڕیاری کشانەوە لەسوریا، نەیارەکانی کە ئیستا لەسەر ئاستی جیهان و ناوخۆی ئەمریکا و تەنانەت حزبەکەی خۆشی لە ژماردن نایەن، هەرهەمویان دێنەسەرخەت و میدیای جیهانی و ئەمریکی رۆژانە بە هەزاران جار ناوی دەهێنن، دەیزانی بەم کارەی مەسەلەی لێپێجینەوە و پرسی لەکارلادانی بۆ ماوەیەک لە میدیاکاندا کز دەبێ... میدیای جیهانی و ئەمریکی سەرقاڵ دەکات..

ترامپ ئەوە دەزانێ کە مەسەلەی مانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە سوریا پەیوەندی بە بەرژەوەندی ئیسرائیل و رێگریکردنە لە نفوزی ئیرانی .. بۆیە لە پشوەکانی هەفتەدا قسەیەک دەکات و جیهانی پێوە سەرقاڵ دەکات و کە دەوام دەست پێدەکات وردەوردە لێی پاشگەز دەبێتەوە... ترامپ، بۆ مانەوەی خۆی لەسەردەسەڵات نەک هەر گەمە بە کوردو ئیسرائیل و سعودیە و دۆستەکانی دیکەی دەکات، بەڵکو ئامادەیە یاری بە بەرژەوەندیە نەتەوەییەکانی ئەمریکاش بکات... بۆیە شێت نییە، خۆی داوە لە شێتی.. 

حەزی لە کورسیە.. حەزی لەوەیە ئەو عومرەی ماویەتی نەک هەر ئەمریکیەکان، بەلکو دنیا باسی بکات، ناوی سەردێڕی هەواڵەکان بێت..
کوردیش دەبێ ئەم گۆمەی ترامپ شڵەقاندویەتی بە فورسەت بزانێ و لەسەرتاسەری جیهان خۆپیشاندان بکات و نامەی ئیعتراز و نارەزایی بگەیەنێتە تەواوی ناوەندە بڕیار بەدەستەکان.. نەک بە تویتێکی ترامپ چۆکی بشکێ و بە دانەیەکی تری دنیایی لێ بؽت بەشامی شەریف...


PM:01:35:09/10/2019

ئه‌م بابه‌ته 2732 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی