هەرێمە دەبێتە یەمەن یان ئیسرائیل؟

‌سەرکەوت شەمسەدین


هەرێمی كوردستان نابێتە سعودیە و مەسرور بارزانیش نابێتە محمد بن سەلمان، ئەوە خەونە بەڵام دەكرێت ببێتە یەمەن

هەرێمی كوردستان یان دەبێتە خاوەنی سیستمێكی دیموكراسی و خاوەن سەروەری یاسا، یان هیچ ئایندەیەكی تری نییەو بەرەو لە ناوچون ئەچێت.

واتە ئەو شەڕەی ئێمە دەیكەین تا سیستمێكی دیموكراسی بەهێز دابمەزرێ كە لایەنە ناكۆكەكان لەرێگەی هەڵبژاردنەوە ململانێ بكەین تەنیا  مەبدەئێك نییە كە ئێمە باوەرمان پێیەتی، بەڵكو تاكە رێگەیە تە هەرێمی كوردستان وەك ئەو پێگە دەستوریەی هەیەتی وە وەك ۆێگە نێودەوڵەتیەی هەیەتی بمێنێتەوە.

بۆیە هیچ خۆ دزینەوەی ناوێ، هەرێمی كوردستان یان دیموكراسی هەڵدەبژێرێت هاوشێوەی ئیسرائیل یان دەبێتە یەمەن.

ئەمەی ئێمە بەرگری لێدەكەین بۆ رێكەوتنی ئاشتیانە و دەستوریانە لەگەڵ بەغداد، ئەو پەری دڵسۆزییە بۆ ئایندەی هەرێم، بەپێچەوانەوە هیچ شتێك لەوە ئاسانتر نییە وەك پارتی و یەكێتی ببیتە داردەستی ئێران و توركیا و بەرژەوەندی خۆت بخەیتە پێش ئایندەی كوردستان.


PM:08:04:07/02/2021

ئه‌م بابه‌ته 1172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی