‌نا بۆ رەگەزە پەرستی و رق و کینە
PM:11:27:30/07/2019
سەرکەوت شەمسەدین


لە دیمەنێکی ڤیدیۆیی لە نزیک گۆڕێکی بە کۆمەڵی ژمارەیە هاوڵاتی کورد کە لەلایەن رژێمە دیکتاتۆرە شۆڤێنیەکەی صەدام ەوە ئەنفال کراون، ئەفسەرێکی سوپای عێراق بێرێزی بەئاڵای کوردستان ئەکات و داوا لە کەسوکاری قوربانیان دەکات کە ئاڵای کوردستان بەرز نەکەنەوە و قەەغەیە.

ڤیدیۆکە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە وەک رەفتارێکی رەگەز پەرستانە و رق و کینە سەیرکرا بەهۆی ئەوەی ئەو ئاڵایە بە پێی دەستوری عێراق دانی پێدانراوە، ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی رێزی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ە.

من لای خۆمەوە جگە لە ئیدانە و رەتکردنەوە لە تۆری تویتەر ، بە فەرمیش نامەیەکی نارەزاییم ئاراستەی وەزیری بەرگری کرد بۆ لێپرسینەوەلەو ئەفسەرە و پێدانی تەعلیمات بە بازگەکانی سوپا کە هیچ کەس بۆی نیە بێ رێزی بە ئاڵای کوردستان بکات، هەر ناکۆکیەکی سیاسی نێوان هەولێر و بەغداد نابێت هێزی ئەمنی دەستوەردانی تێدا بکات، پەیوەندیشم کرد بە نوسینگەی سەرۆک وەزیران بۆ هەمان مەبەست.

هاورێم کاک کاوە محمد یش پەیوەندیکرد بە پارێزگاری موسەنە بۆ هەمان مەبەست ئەنجامیشی هەبوو.

پارێزگاری موسەنا بە فەرمی داوای لێبوردنی لە گەلی کورد کرد و راشیگەیاندوە کە لێکۆڵینەوە لە سەربازەکە دەکەن .

ئەم هەنگاوەی پارێزگاری موسەنا ئاماژەی گرنگە کە هەستی بەرپرسیاری و رۆحی مرۆڤدۆستی و یشتیمانی زیندوە و دەتواین بەهەمومان ژینگەیەکی باشتر بۆ پێکەوە ژیان دروستبکەین.

بەڵام با سەرنجێکیش لەدۆخی بازگەکانی هەرێمی کوردستان و ئەو بێرێزی بازگەکان بە هاوڵاتانی عەرەب زمانی دەکەن جێگەی ئیدانەکردن و سەرزەنشت کردنە چونکە پێکەوە ژیان تەنیا بەلایەک ناکرێ.

لانیکەم لە عێراق ئێمە زانیمان مەرجەعی ئەم هێزانە کێن و توانیمان رایگرین، بەڵام کام پەرلەماتاری عێراقی (ناوەراست و باشور) ئەتوانن پەیوەندی بە مەرجەعی هێزە ئەمینیەانی کوردستان بکەن و لێپرسینەوەیان لێبکەن؟!


هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی



Copyright 2018. westganews.net. All Rights Reserved.