ئایندەى كوردستان له‌چاوی واشنتۆنه‌وه
سەرکەوت شەمسەدین
له ستراتیژی ئیداره‌ی ئۆباما (ئیداره‌ی تره‌مپ سه‌رقاڵی نوێكردنه‌وه)دا یه‌كێك له هه‌ڕه‌شه‌كان بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مریكا ئاڵۆزییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و بونی ده‌وڵه‌تی لاواز و شكستی خوارد‌و بوو. به‌پێی ئه‌و درافته‌ی به‌شێك له ناوه‌نده‌كانی بیركردنه‌وه به‌رده‌ستیان كه‌وتوه، ئه‌م بڕگه‌یه به رونتر له ستراتیژی ئیداره‌ی تره‌مپ دا ئه‌منێته‌وه، كه ئه‌مه بنه‌مای سیاسه‌تی ئه‌مریكایه به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
یه‌كێك له به‌هێزترین هۆكاره‌كانی پشتگیرینه‌كردن و تاڕاده‌ی دژایه‌تیكردنی ئه‌مریكا بۆ "سه‌ربه‌خۆیی" (نه‌ك ریفراندۆم، چونكه ئه‌مریكا گه‌ره‌نتی وه‌رگرتوه تا ٢٠٢٠ هه‌رێمی كوردستان هیچ هه‌نگاوێكی جدی نانێت بۆ سه‌ربه‌خۆیی) له‌م روانگه‌وه‌یه كه به‌و دۆخه‌ی ئێستاوه هه‌رێمی كوردستان سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌نێت، جگه‌له‌وه‌ی پۆتێنشه‌ڵ و ئه‌گه‌ری شه‌ر له‌گه‌ڵ عێراق به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ناوچه جێناكۆكه‌كان یه‌كجار به‌رزه، به‌تایبه‌ت به بونی چه‌ندین میلیشیای كۆنترۆڵ نه‌كراوی حه‌شدی شیعی و سونی و توركمانی بونی گوتاری قه‌ومی و تائیفی له نێوان كورد و عه‌ره‌ب له‌و ناوچانه، به‌ڵام له‌وانه گرنگتر پۆتێنشه‌ڵی شه‌ر و دابه‌شبونی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر چه‌ندین زۆنی شه‌ڕی ناوخۆیی و پێكدادانی مه‌ده‌نی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و نێوان هێزه سیاسیه‌كان زیاتره له ئه‌گه‌ر و به‌رگرتن لێی خه‌ریكه ئه‌بێته حه‌تمی، ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه گه‌وره‌كه‌یه كه ڕوو له هه‌رێمی كوردستان و واشنتۆنیش ده‌یه‌وێت به‌ریپێبگرێت.
زانیارییه‌كانی واشنتۆن باس له ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌ی دۆخی كوردستان و زۆربونی توره‌یی زیاتری خه‌ڵك ده‌كه‌ن كه ره‌نگه كۆنترۆڵكردنی ئه‌سته‌م بێت. ئه‌و شیكردناوانه‌ی كه بۆ دۆخی كوردستانكراوه له‌سه‌ر بنه‌مای راپرسی و كۆكردنه‌وه‌ی گروپی بچوك و ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتن و كۆكردنه‌وه‌ی رای كه‌سانی شاره‌زا و لایه‌نه سیاسیه‌كان و گه‌نجان كراوه گه‌شتۆته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه پارته سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌ك دۆخی ئابوری كوردستانیان پێچاره‌سه‌ر نابێت، به‌ڵكو دۆخی سیاسیش هیوای تێدا نه‌ماوه و قه‌یرانی سه‌ركردایه‌تی ناو حزبه‌كان و قه‌یرانی سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شێكی زۆری له گه‌نجان بێ هیواكردووه كه له دۆخێك ده‌گه‌رێن بۆ ده‌ربازبون ره‌نگه له هه‌ر ساتێك‌دا رووداوی نه‌خوازراو روبدات و به‌كه‌سیش كۆنترۆڵ نه‌كرێت.
ئه‌م پرۆژانه له چوارچێوه‌ی راپۆرتی چه‌ند ناوه‌ندێكی بیركردنه‌وه و گروپی تایبه‌تمه‌ند و هه‌واڵگری و میدیا یه بۆ ئیداره‌ی ئێستای ئه‌مریكا.
له به‌شی راسپارده‌كان ده‌رباره‌ی هه‌رێمی كوردستان باس له دوو چاره‌سه‌ركراوه كه ئه‌وانیش فشاری زۆری ئه‌مریكایه له لایه‌نه‌كانی هه‌رێم بۆ كۆتایهێنان به قه‌یرانی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و له‌وێشه‌وه قه‌یرانی ئابوری ئه‌ویش به فشاركردن بۆ ریفۆرمی ئابوری و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پاك و بێگه‌رد بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر له ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و "بوركانه" بگیرێت كه ڕەنگە هه‌رێمه‌كه به‌خۆیه‌وه بسوتێنێت.
به‌شێكی تر له راسپارده‌كان چاره‌سه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایە كه پێویسته ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا فشار له هه‌ردوولایه‌ن عێراقی و كوردی بكات بۆ كاركردن بۆ فیدراڵیزمێكی كاراتر كه ده‌سه‌ڵاتی ئابوری زیاتر به هه‌رێمی كوردستان بدات، به‌ڵام هه‌رێم وه‌ك به‌شێك له عێراق بمێنێته‌وه. وه‌ك ئه‌گه‌رێكیش باس له‌وه كراوه كه له‌ماوه‌ی دورمه‌ودا دا پێویسته ئه‌مریكا خۆی بۆ جیابوونه‌وه‌ی كوردستان ئاماده بكات و پلانی درێژخایه‌نی بۆ ئه‌وه هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه وه‌ك پلانێكی ده‌ساڵه باسكراوه كه ره‌نگه رووبدات.
به‌شێكی زۆر له ستراتیژی دارێژراوی ئه‌مریكا تایبه‌ته به بوژانه‌وه‌ی ئابوری و تۆكمه‌كردنی ئاستی سه‌ربازی هێزه عێراقییه‌كان، له‌مه‌شدا هه‌رێمی كوردستان ئه‌توانێت زۆرترین سود ببینێت و سوپایه‌كی پیشه‌یی و راهێنراو دامه‌زرێنێت بۆ ئاینده، و له پرۆژه ئابوریه‌كانیش سودی زۆر ببێت. هه‌ربۆیه له لێدوان و وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به ریفراندۆم، له‌دوای داعش قه‌یرانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و قه‌یرانی ئابوری به كاری له‌پێشینه ئه‌زانن، وه‌ك پێشمه‌رجیش ده‌یخه‌نه‌ڕوو بۆ یارمه‌تیدانی زیاتری ئه‌مریكا بۆ هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌م پلانه ستراتیژییه خراوه‌ته‌به‌ر ده‌ست تره‌مپ و تیمه‌كه‌ی بنه‌مای یه‌كه‌می بڕیار دروستكردن ده‌بن و ئه‌كته‌ره‌كانی وه‌ك عێراق و هه‌رێمی كوردستان توانای ئه‌وه‌یان نییه ستراتیژی ئه‌مریكا بگۆڕن، به‌ڵكو كاری ژیرانه ئه‌وه‌یه زۆرترین سودی لێببینن و هه‌وڵی هه‌ماهه‌نگی زیاتر بده‌ن.
PM:01:27:20/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 4879
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی