كۆشكی سپی له قه‌یراندایه
سەرکەوت شەمسەدین
ئه‌مرۆژانه واشنتۆن له هه‌ركات زیاتر بۆنی واته‌رگه‌یتی لێدێت، و كابینه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ كه هێشتا مانگێك نیه ده‌ستبه‌كاربووه كه‌وتۆته‌به‌ر هه‌ره‌شه‌ی دۆست و نه‌یار به‌راده‌یه‌ك خودی دۆناڵد تره‌مپ توشی شۆكی واشنتۆن دسی سی بووه و ناوه ناوه به‌ره‌و فلۆریدا گه‌شتده‌كات. ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی راوێژكاری ئاسایشی ئەمریکا، مایكڵ فلین، ره‌نگه ته‌نیا ئاسانترین نێچیر بووبێت به‌ڵام ئامانجه‌گه خودی سه‌رۆكه.
ئه‌م پێشهاتانه‌ی واشنتۆن چه‌ندین مانای جیاواز هه‌ڵده‌گرێت بۆ خودی تره‌مپ و تیمه‌كه‌ی له‌لایه‌ك وه دامه‌زراوه‌كانی ئه‌مریكا له‌لایه‌كی تر. هه‌فته‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م وه‌ك سه‌ركه‌وتنی تیمه‌كه‌ی تره‌مپ ته‌شاما ئه‌كرا، به‌ڵام له‌دوای ئه‌وه‌ی گڵۆڵه‌ی كابینه‌كه‌ی كه‌وتۆته لێژی و ئه‌گه‌ری راپێچكردنی سه‌ره‌گه‌وره‌كانی كابینه‌كه و له‌ناویشیان دا خودی سه‌رۆك له هه‌ركات زیاتره، وه له باشترین حاڵه‌تیشدا ئیدی تره‌مپ ئه‌و تره‌مپه‌ی جاران نیه تا به ویستی خۆی و بێ گوێدانه سه‌ركرده‌ی كۆمارییه‌كان به‌هه‌مولایه‌كدا هه‌نگاو بنێ.
هه‌روه‌ها ئه‌مه وانه‌یه‌كه بۆ تره‌مپ و هه‌ركه‌سی تر بازدان به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی ئه‌مریكا ره‌نگه گوتارێكی سه‌ره‌نج راكێشی كه‌مپینی هه‌ڵبژاردن بێت، به‌ڵام جێبه‌جێكردنی ئاینده‌ی ئه‌مریكا وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسی ده‌خاته به‌رمه‌ترسی، ئه‌وه‌ش هێڵه‌سوره‌كه‌یه كه تره‌مپ ره‌نگه له‌مه‌به‌دوا باشتر بیبینێت.
شكستی تره‌مپ و تیمه‌كه‌ی له‌دوای بڕیاری دادگای ویلایه‌تی واشنتۆن به راگرتنی فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی بۆ راگرتنی گه‌شت و كۆچكردن له هاوڵاتیانی حه‌وت وڵاتی زۆرینه موسوڵمان ده‌ستی پێكرد، به‌ڵام به ده‌رپه‌راندنی فلین، پریشكی ئاگره‌كه ته‌نیا هه‌نگاوێكی ماوه بگاته تره‌مپ.
مانای یه‌كه‌می ئه‌م نامه‌رغوببونه‌ی تره‌مپ له واشنتۆن كه له رۆژی یه‌كه‌می ده‌ستبه‌ركابوونی ده‌ستی پێكرد، ئه‌وه نیشان ئه‌دات كه هه‌رچه‌نده تره‌مپ به ده‌نگی ده‌نگده‌ری ئه‌مریكی توانی بلیتی كۆشكی سپی بباته‌وه، به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تیكردن ئه‌و رۆژه ده‌ستپێئه‌كات كه هه‌نگاوی نایه ناو كۆشكی سپی، ئیدی ئه‌بێت خۆی و تیمه‌كه‌ی له‌ژێر چاودێری به‌رده‌وامی زومی كامێرا، و چاودێری به‌رده‌وامی ئاژانسی هه‌واڵگری، و نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی دا بێت كه هیچ كه‌س له‌ده‌ستیان ده‌ربازی نابێت، ته‌نانه‌ت سه‌رۆكیش، و هه‌ڵوه‌رینی ئه‌ندامانی تری كابینه‌كه‌ی و ئه‌و كه‌سانه‌شی كاندیدی كردون ئه‌گه‌رێكی چاوه‌روان كراوه.
له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شی تره‌مپ و بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، تره‌مپ به ترس و نیگه‌رانی زۆره‌وه بێ ده‌سه‌ڵاتی خۆی له ئاست دامه‌زراوه‌كانی هه‌واڵگری نیشاندا به‌وه‌ی به "خراپی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و تیمه‌كه‌ی كردوه و زانیاریانه گه‌یاندۆته میدیاكان."
مانای دووه‌می ئه‌م پێشهاتانه‌ی واشنتۆن بریتییە له به‌هێزی دامه‌زراوه و چینی حاكم. تره‌مپ و تیمه‌كه‌ی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه "حه‌وزه‌كه‌ی واشنتۆن وشك ده‌كه‌ن،" ئه‌وه‌ش به‌و مانایه‌ی كه روبه‌روی چینی حاكم و گروپه‌كانی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌بنه‌وه، هه‌ربۆیه كۆشی سپی پركرد له كه‌سانی دژ به پایتەخت و واشنتۆن، وه ئه‌و چه‌ند كه‌سه‌شی سه‌ربه واشنتۆن بوون رۆلێكی ئه‌وتۆیان پێنه‌درابوو. كه‌سانی وه‌ك رینس پریبه‌س، به‌رپرسی نوسینگه‌ی سه‌رۆك، و مایك پێنس، جێگری سه‌رۆك، له‌ده‌ره‌وه‌ی پرسه‌كانی وه‌ك گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ روسیا و بریاری قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شت له هاوڵاتیانی حه‌وت وڵاتی زۆرینه موسوڵمان بوون.
ئه‌گه‌ره چاوه‌روانكراوه‌كان له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتودا روننین، به‌ڵام ده‌نگی دژه تره‌مپ له ناو كۆنگرێسی ئه‌مریكا له‌گه‌شه‌كردن دایه چونكه تره‌مپ و بریاره‌كانی جێگه‌ی نیگه‌رانی به‌شێكی زۆر له سه‌ركرده‌كانی كۆماریه‌كانیشه. ئه‌م ناره‌زایه‌تیه له پرسی ده‌نگدان بۆ وه‌زیری په‌روه‌رده بێتسی دیڤاس به‌رونی ده‌ركه‌وت كه ئه‌نجومه‌نی پیران به‌سه‌ر په‌نجا به په‌نجا دابه‌شبون و مایك پێنس، ناچار بو ده‌نگه‌كان یه‌كلای بكاته‌وه و بو به‌یه‌كه‌م جێگری سه‌رۆك له‌مێژوی ئه‌مریكا ئه‌و رۆڵیه ببینێت. هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ناره‌زاییه‌كان له‌ناو كۆماریه‌كان، ئه‌ندرۆ پودزه وه‌ك كاندید بۆ وه‌زاره‌تی كار كشایه‌وه.
ئه‌م گۆرانكاریانه ئه‌گه‌ریش سه‌رنه‌كێشێ بۆ راپێچكردنی سه‌رۆكی ئه‌مركیا بۆ لێكۆڵینه‌وه، به‌تایبه‌ت له پرسی په‌یوه‌ندیكردن به روسیا، ئه‌وه وانه‌یه‌كی گرنگه بۆ رامكردنی تره‌مپ و تیمه‌كه‌ی و راهێنانیان به كه‌شوهه‌وای واشنتۆن به‌جۆرێك ره‌نگه له‌بری "وشكردنی حه‌وزه‌كه،" خۆیان له حه‌وزه‌كه‌دا نقوم ببن.
PM:02:15:16/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 4413
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی