یه‌كێتی، له‌دژی یه‌كێتی..!
عەدالەت عەبدوڵڵا
لای زۆربه‌ی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حزبه‌كه‌ی تاڵه‌بانی، هه‌ندێجار، وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له دۆخی ئاڵۆزی حزبه‌كه به‌ده‌ست سه‌ركردایه‌تی و بڕیاربه‌ده‌ستانییه‌وه، له‌ژێر لێوه‌وه بێ، یان وه‌ك ده‌ربڕینی ده‌رده دڵ له‌شوێنی تایبه‌ت و گشتی، ده‌وترێ: حزبه‌كه‌یان، دوژمنی ناوێ تا ئه‌وه حاڵی ناوخۆی حزب و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی بێ؟!.
له‌م باره‌وه، پێناچێ كه‌س ئێره‌یی به یه‌كێتی به‌رێ، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه، زۆربه‌ی هێزه سیاسییه‌كان، خه‌میان ئه‌وه‌یه، ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه حزبه‌كه‌ی تاڵه‌بانیی تێكه‌وتووه، وه‌ك ده‌ردێكی كوشنده، نه‌په‌ڕێته‌وه بۆ ناو ریزه‌كانی ئه‌وانیش، مه‌به‌ست له ده‌ردی: باڵباڵێن و كوتله‌بازی، بێ سه‌روبه‌ری، بێ مه‌رجه‌عی، نه‌مانی دیسپلین، بۆشایی فكر‌و پره‌نسیپ، به‌كارهێنانی پاره‌و میدیای حزب بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێك و له دژی هی تر، موجامه‌له‌و سازش له‌گه‌ڵ حزبی تر بۆ ته‌سفیه حسابی ناوخۆیی، ته‌خشانكردنی پله‌و پۆست، كڕینی وه‌لائی كادیر‌و هه‌لپه‌رستكردنیان، دوو ڕوویی و دووفاقی له‌په‌یوه‌ندی، كۆنترۆڵكردنی ئۆرگانه‌كان و به‌كارهێنانیان بۆ ته‌ماحی كه‌سی و تاقم و تاقمچێتی، له‌بیركردنی كه‌سوكاری شه‌هیده‌كان و پێشمه‌رگه دێرینه پشتگوێخراوه‌كان، تۆراندنی خه‌ڵكانی پاك و دڵسۆز‌و، هاورده‌كردنی كه‌سانی گوێڕایه‌ڵ و ملكه‌چی حزبی تر!.
له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ش ترسناكتر، حسابنه‌كردن بۆ ژیانی دیموكراتیی حزب و درێژكردنه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی ته‌مه‌نی سه‌ركردایه‌تیی حزبه‌كه كه زیاتر له چوار ساڵه به‌سه‌رچووه، هه‌روا نادادپه‌وه‌ریی و ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی فاحیشانه‌و خه‌یاڵیی به‌رپرسان و له‌به‌رامبه‌ردا باری خراپی گوزه‌رانی كادیران و..هتد.. ئه‌وانه‌و زۆری تریش كه ئه‌مڕۆ، لێره‌و له‌وێ، وه‌ك ناڕه‌زایی، له‌ناو ریزه‌كانی ئه‌م هێزه‌وه ئه‌بیسترێن و ئه‌بینرێن، سه‌رله‌به‌ر، به‌سه‌ریه‌كه‌وه، وایانكردووه كه، حزبه‌كه‌ی تاڵه‌بانی ئه‌و سام و شكۆ‌و سه‌نگه‌ی جارانی نه‌مێنێت كه ساڵانێكی زۆر، له‌ناو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستاندا هه‌یبوو. له‌راستیشدا، كه‌م كه‌س پێشبینیی ئه‌وه‌ی ده‌كرد ئه‌و حزبه‌كه‌ی كه زۆری بۆ ده‌وڵه‌تی فاشیی به‌عس(1968-2003ز) هێنابوو و، شۆڕشی كوردی له‌باشووری كوردستان گه‌یانده قۆناغی رزگاری(1991ز)و له‌هه‌ڵبژاردنی دیموكراتیشدا جێی متمانه‌ی نیوه‌ی خه‌ڵكی باشوور بوو، ئاوها، به‌و دۆخه‌ی خراپه‌ی ئێستای بگات!.
ترسناكتر له‌هه‌موو ئه‌وه‌ی باس كرا بۆ یه‌كێتی و له‌باره‌ی ئه‌م هێزه‌وه، ئه‌وه‌یه كه، هه‌لومه‌رجێكی ئه‌وتۆ ئاڵۆز‌و پڕ كێشه‌ی بۆ خوڵقاوه كه، رێگه‌چاره‌یه‌كی دیاریكراوی بۆ نه‌مێنێته‌وه، مه‌گه‌ر ته‌نها، بوێرانه، ده‌ستبكات به خانه‌نشینكردنی(80%) سه‌ركرده‌و بڕیار به‌ده‌سته‌كانی و به‌وه‌ش بڕێك له‌و ئاڵۆزییه بێته‌ده‌ر!، ئه‌مه‌ش، له‌ساده‌ترین شیكاریدا، عه‌ره‌ب وته‌نی، له(سابع المستحیلات)ه‌و، به‌پێی هه‌ندێ زانیاری، له‌ئێستاوه هه‌وڵی زۆر هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی - ئه‌گه‌ر كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌ش ببه‌سترێت كه كه‌س نازانێ كه‌ی رووده‌دات! – زۆربه‌ی ئه‌و ده‌ستڕۆیشتوو و سه‌ركردانه وه‌ك خۆیان بمێننه‌وه كه له‌و هه‌لومه‌رجه به‌رپرسن!، ئه‌مه‌ش بێگومان، راست و ره‌وان، به مانای هێشتنه‌وه‌ی دۆخی یه‌كێتییه له‌دژی یه‌كێتی و لاوازكردنی زیاترێتی له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ركابه‌رو نه‌یاران..!
PM:09:25:27/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 2401
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی