بارزانی، بۆچی گه‌ڕایه‌وه..!
عەدالەت عەبدوڵڵا
چه‌ند ئاستێكی شیكاری هه‌یه له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانییه‌وه بۆ به‌غدا، ئاستی زاڵ له ململانێی حزبیدا زه‌قبۆته‌وه، به‌تایبه‌تی كه(میدیا)ی كوردی، به ره‌هایی،(میدیا)یه‌كی حزبییه، ئه‌م فۆرمه له(میدیا)ش، به‌گشتی، ماشێنی پڕوپاگه‌نده‌یه به هه‌ردوو باردا، هه‌ندێكی به باری ستایشكردن و فووكردن به رووداوه سیاسییه‌كاندا!، هه‌ندێكیش بێ بایه‌خكردن و سووككردنیان، پێچه‌وانه‌كه‌شی هه‌ر راسته، چونكه ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی په‌خش و بڵاوكردنه‌وه‌یان بۆ دیاری ده‌كات، به‌رژه‌وه‌ندیی حزبییه.
ئاستی تری شیكاری، كه بیه‌وێ بابه‌تی و زانستی بێت، خۆ داماڵینه له پڕوپاگه‌نده. واته هه‌م دووركه‌وتنه‌وه له رووماڵی ستایشكارانه‌و ناپیشه‌ییی، هه‌م له‌زمانی نوقرچگرتن و پلاری حزبییش بۆ سه‌ردانه‌كه.
ئه‌م ئاسته‌یان، تێپه‌ڕاندنی مۆدێله ته‌قلیدییه‌كه‌ی(میدیا)یه، له‌په‌یوه‌ندیدا به‌م رووداوه‌شه‌وه، ده‌یه‌وێ بزانێ ماناكانی ئه‌م سه‌ردانه چین، پێش ئه‌وه‌ی پرسیار له ئه‌جێنداكه‌ی بكات!. ته‌نانه‌ت بۆ به‌غداش ئه‌مه‌یان گرنگتره تا ئه‌وه‌ی ئاخۆ بارزانی چیی لێی ده‌وێن و چاوه‌ڕوانیی چیشیان لێده‌كات!.
یه‌كه‌مین مانای ئه‌م سه‌ردانه، ئه‌وه‌یه كه، بارزانی دان به هه‌ڵه‌ی دابڕان له به‌غدا ده‌نێت كه كه‌ناڵێكی سه‌ره‌كیی دیاریكردنی پێگه‌ی خۆی و پارته‌كه‌شییه‌تی له‌هه‌رێم و عێراقیشدا، به‌تایبه‌تی كه به‌غدا رۆڵی گه‌وره‌ی له ده‌ستنیشانكردنی فۆرمی مامه‌ڵه‌ی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵ بارزانی و پارته‌كه‌ی و هه‌رێمی كوردستانیش.
گۆشه‌گیركردنی بارزانی له‌ماوه‌ی رابردوودا‌و له‌پای ئه‌نجامدانی گشتپرسی، ئه‌وه‌نده‌ی ده‌ستی به‌غدای تیا‌بوو، ئه‌وه‌نده زاده‌ی هه‌ڵه‌ی مه‌بده‌ئیی نه‌بوو له‌ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه‌دا. به‌غدا، به‌فۆبیای جیاخوازی و دابه‌شكردنی عێراق، ئه‌نكه‌ره‌و تارانی پڕ كرد!، ئه‌وانیش به‌هه‌موو هێزی خۆیانه‌وه پاڵپشتیی شكست پێهێنانی گشتپرسییان لێ كرد تا ڕاده‌ی ناكامكردنی بارزانی و ناچاركردنی به دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌سه‌ر ده‌زگاكانی تری هه‌رێمدا، به‌تایبه‌تی دوای گه‌مارۆدانی كوردستان و سزادانی له‌لایه‌ن به‌غداوه‌و قوڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی هه‌رێم و تێكچوونی باری گوزه‌رانی دانیشتوانه‌كه‌ی.
به مانایه‌كی تر، بارزانی، به‌م سه‌ردانه، ده‌یه‌وێ قه‌ره‌بووی زیانی دابڕان بكات له به‌غدا، له‌رێگه‌شییه‌وه، سه‌رله‌نوێ، شه‌ڕی مه‌رجه‌عییه‌تی سیاسیی هه‌رێم!، به‌تایبه‌تی كه حزبه‌كه‌ی، ئه‌مجاره‌یان، كورسیی زۆری له هه‌رێم و عێراقدا هێناوه‌و ركابه‌ره سه‌ره‌كییه‌كه‌شی كه یه‌كێتییه، سوودی له دوورگرتنی بارزانی له‌به‌غدا وه‌رگرتووه!، بگره كاریگه‌ریشی له‌سه‌ر به‌غدا داناوه تا ڕاده‌ی شكستهێنان به كاندیده‌كه‌ی بارزانی بۆ سه‌رۆككۆماری عێراق!، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه بارزانی، بۆ جڵه‌وكردنی ئه‌و تووڕه‌ییه‌ی كه له به‌غداو تاران هه‌بووه به‌رامبه‌ر به سیاسه‌ته‌كانی، كه‌ناڵی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ كه‌سی نمره یه‌كی لایه‌نه شیعییه‌كان و پێشتریش ئێرانییه‌كان و ئاغای سوله‌یمانی گه‌رم كردبووه‌وه‌و، چاوه‌ڕوان بوو كه به‌و گۆڕانكارییه له هه‌ڵوێسته‌كانی، پاداشت بكرێت و، ببێته هۆیه‌كیش بۆ به‌هێزكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی پارتی له به‌غدا، به‌ڵام ده‌ركه‌وت كه له پرسی سه‌رۆككۆماردا، بێ ئاكام بوو!.
ئه‌و ناكامییه، ماوه‌یه‌كه دیبلۆماسییه‌تی تارانی به ئاراسته‌ی هاندانی خودی بارزانی بۆ رووكردنه به‌غدا هانداوه، چونكه ئێرانییه‌كان، ئه‌گه‌رچی دۆستی ركابه‌ری هێزه‌كه‌ی بارزانیین كه حزبه‌كه‌ی تاڵه‌بانییه، به‌ڵام بۆ گێڕانه‌وه‌ی بارزانی بۆ ناو فه‌له‌كی سیاسیی به‌غداو هێزه شیعییه‌كان و دورخستنه‌وه‌ی له كه‌ڵكه‌ڵه‌ی سه‌ربه‌خۆیی، پێیان باشتر بوو كه كاندیده‌كه‌ی بارزانی بۆ سه‌رۆك كۆمار ده‌ربچێت، به‌ڵام ئیراده‌ی په‌رله‌مانتارانی عێراق و دوورگرتن و گرژیی به‌رده‌وامی بارزانی له‌گه‌ڵ به‌غدادا، هاوكێشه‌كانیان گۆڕی، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی فشاری شه‌قامیی عێراقی و ره‌وته دژبه ریفراندۆمه‌كه‌ی، له‌به‌رژه‌وه‌ندی كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتیدا بوو.
چوونی بارزانی بۆ به‌غدا، بێگومان سه‌ره‌تای كۆتاییهێنانه به سیاسه‌تی دابڕان له به‌غدا كه پێشتر تاڵه‌بانی، له‌ده‌می خۆیدا، چه‌ندینجار بارزانی لێ ئاگادار كردبووه به‌و پێیه‌ی كه سه‌رۆكی هه‌رێم بوو، یه‌كێك له زیانه‌كانیش، له‌رابروودا، ئه‌وه‌بووه كه پارتی و هه‌ڵوێسته‌كانی، له‌رووی ئابووری و سیاسییه‌وه، به به‌رپرس زانراوه له به‌رپابوونی مه‌ینه‌تیی ئابوری و سیاسیی بۆ هه‌رێم، هه‌رچی به‌غداشه، ئه‌وا وه‌ك هێزێكی جیاخواز وێنای كردووه، ئه‌مه‌ش هه‌ر خۆی به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی له‌م قۆناغه‌دا، پارتی و بارزانی، زیاتر به‌ره‌و به‌غدا بچن، به‌تایبه‌تیش بۆ رێگرتن له زیانی تری حزبی.
له‌روانگه‌ی به‌غدا‌وه، هاتنی بارزانی بۆ به‌غدا، واته جۆرێك له نوێكردنه‌وه‌ی وه‌لائـی سیاسی بۆ عێراق، هاوكات كۆتاییهێنان به تارمایی(شبح) گشتپرسی، به‌تایبه‌تی كه بارزانی، ئه‌مجاره‌یان، دیبلۆماسییانه، ته‌نانه‌ت به جلی نه‌ته‌وه‌ییشه‌وه نه‌چوو!، ئه‌و باش ده‌زانێت كه له‌پایته‌خت هه‌ستیارییه‌ك به‌رامبه‌ر به‌و جله هه‌یه كه به‌فۆرمییه‌وه چه‌ندینجار هه‌ڕه‌شه‌ی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی له به‌غدا پێكردووه.!
به‌گشتییش، ئه‌توانرێ بوترێ كه سه‌ردانه‌كه، هه‌م بۆ پارتی و بارزانی خۆی، باشه!، هه‌م ئه‌شێ بۆ كوردیش خراپ نه‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌و روانگه واقعیییه‌ی كه مامه‌ڵه‌ی به‌غدا، له‌گه‌ڵ كورددا، له‌كۆتاییدا، مامه‌ڵه‌یه‌كی دامه‌زراوه‌ییانه نییه، به‌ڵكو ته‌نها له‌رێگه‌ی هێزه سیاسییه‌كان و هه‌ڵوێسته‌كانیانه‌وه‌یه له رووداوه‌كانی عێراق!.
PM:07:28:22/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 9472
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی