ئاراس شێخ جه‌نگی، سندوقه ره‌شه‌كه..!
عەدالەت عەبدوڵڵا
ساڵیادی رووداوی 16ی ئۆكتۆبه‌ره، چاوه‌ڕوانكراوه كه پارتی دیموكرات، وه‌ك بۆنه‌یه‌ك، ئیشی له‌سه‌ر بكات بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی تاریك له‌سه‌ر ركابه‌ره‌كه‌ی به‌رهه‌م بهێنێت كه یه‌كێتیی نیشتمانییه، ئیتر ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت، له‌هه‌مان رووداودا، ئه‌و به‌شه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان كه چۆڵیكردن، وه‌ك جوگرافیا، زیاتریش بن له‌و ناوچانه‌ی سنوری ركابه‌ره‌كه‌ی!.
ئه‌و رووداوه، به‌گشتی، له‌ناو گه‌مه‌یه‌كی سیاسی و میدیایی ئاراسته‌كراودا، شێوێنرا، ده‌نا له ئه‌زموونی وڵاتاندا، ده‌زگا باڵاكانی ده‌وڵه‌ت لێیان ده‌كۆڵییه‌وه، ئه‌و كه‌س و گروپانه‌ش كه په‌یوه‌ندییان پێوه‌ی هه‌بووه، وته‌یان وه‌رده‌گیراو لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرا، به‌ڵام ئه‌مه بۆ نه‌كرا؟ ئه‌مه‌یه نهێنییه گه‌وره‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر..!
ئه‌وه‌ی له سیاسه‌ت بزانێ، تێده‌گات كه ریفراندۆم بكرایه یان نا، له‌دوای وه‌ده‌رنانی داعش له موسڵ، هه‌ریه‌كه له به‌غداو تاران و ئه‌نكه‌ره، به ته‌فه‌هومی ئه‌مریكییه‌كان، بڕیاری ئه‌وه‌یان هه‌بوو كه ئه‌و ناوچانه‌ی - خۆیان وته‌نی- كه كورده‌كان و پێشمه‌رگه، له‌ئاكامی شه‌ڕی داعشدا، كۆنترۆڵیان كردوون، بگێڕنه‌وه بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا.
ریفراندۆم، ته‌نها ئه‌و بڕیاره‌ی خێراتر كرد. ئه‌و سێ پایته‌خته، به ئاشكرا له‌هاوئاهه‌نگیی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئه‌وتۆدا بوون كه یه‌ده‌كی رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی سه‌ربازییش بكه‌ن!. یه‌ده‌ك(احتیاگ)، لێره‌دا، به مانای ئاماده‌كاری بوو بۆ درێژه‌دان به نه‌شئه‌ی(سه‌ركه‌وتن) و به موسڵكردنی هه‌ر روبه‌رێكی دیموگرافی كه به‌ره‌نگاری بكات و به‌ریان پێبگرێ!، واته خۆسازدان بۆ شه‌ڕی گه‌وره‌ی سه‌ربازی و وێرانكردنی ناوچه كوردستانییه‌كان و به‌تایبه‌تیش كه‌ركوك!.
روونتر، 16ی ئۆكتۆبه‌ر، به‌مانای وه‌ده‌رنانی ده‌سه‌ڵاتی كورد بوو له‌ناوچه كوردستانییه‌كانداو سه‌پاندنی - خۆیان وته‌نی- ده‌سه‌ڵاتی یاسا(سلگه القانون)، ئیتر به‌جه‌نگ بێ، یان رێككه‌وتن!. بژارده‌ی تریش له ئارادا نه‌بوو، ئه‌نجامیش هه‌ر یه‌ك ئه‌نجام بوو: كه‌وتنی ناوچه كوردستانییه‌كان.
له‌م پرسه‌دا، یه‌كێتیی نیشتمانی، هه‌روه‌ك هه‌ندێ له ئاگادارانی رووداوه‌كان ده‌یگێڕنه‌وه، له‌گه‌رمه‌ی سه‌ره‌تای به‌ریه‌كه‌وتنه‌كه‌و هاوكات ده‌ركه‌وتنی مه‌یدانی و سه‌ربازییانه‌ی ناهاوسه‌نگیی هێزدا، له‌ناكاو بژارده‌ی جه‌نگی گۆڕی بۆ لێكگه‌یشتن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نزیكه‌ی 100 كه‌سیشی له‌كه‌ركوك و خورماتوودا بووبێتنه قوربانی!، پارتی دیموكراتیش، هه‌ر زوو ئه‌م سیناریۆیه‌ی به ناپاكی زانی، به‌ڵام هه‌ڵوێستی پێچه‌وانه‌شی نه‌نواند!، به‌ڵكو ئه‌ویش ته‌واو هه‌روه‌ك ركابه‌ره‌كه‌ی، هه‌مان بژارده‌ی گرته‌به‌رو به‌بێ ته‌قه له‌سه‌رو كه‌ركوكه‌وه تا شه‌نگالی چۆڵكرد!، هه‌ندێ له‌چاودێران ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر ئه‌م هێزه، له‌سنوری خۆیه‌وه، بژارده‌ی به‌رگری هه‌ڵبژاردبایه، كه‌س نه‌یده‌توانی رێگری لێ بكات!.
به‌پێی هه‌ندێ ئامار، پارتی دیموكرات، له سنوری كه‌ركوكدا، نزیكه‌ی 15 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی خۆی هه‌بوو، له‌ته‌واوی ناوچه كوردستانییه‌كانیشدا نزیكه‌ی 40 هه‌زار، به‌ڵام به‌رگری نه‌كرد. شه‌ڕی سنوری پردێ-یش، شه‌ڕی به‌رگرتن بوو له حه‌شد كه به نیازی كۆنترۆڵكردنی هه‌ولێر هاتبوون!.
به كورتی، ره‌هه‌نده‌كانی ئه‌م رووداوه، زۆرن، به‌ڵام پیاوێك كه ورده‌كاریی زۆری لایه، ئاراسی شێخ جه‌نگی-ه.
ئه‌م زاته سندوقه ره‌شه‌كه‌ی رووداوه‌كانه!، چونكه له‌یه‌ككاتدا ئاگاداری پلانی ئێرانییه‌كان، به‌غداو سه‌ركردایه‌تیی حه‌شد، ئه‌مریكییه‌كان، توركه‌كان، هه‌روا هه‌ڵوێستی پارتی دیموكرات و هێزه‌كانی تریشه.
ئه‌و له دوای رووداوی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، چه‌ندینجار داوای له‌په‌رله‌مانی كوردستان كردووه كه بانگی بكه‌ن و لێی بپرسنه‌وه‌و بزانرێ ئه‌وه‌ی روویدا، چی بوو؟ بۆ ئه‌وه‌ی به دۆكۆمێنت و زانیاری ورد، رای گشتیی خه‌ڵكی كوردستانی لێ ئاگادار بكات، به‌ڵام به‌ده‌مییه‌وه نه‌هاتوون!.
ئاراسی شێخ جه‌نگی، له زۆر شوێندا وتویه‌تی كه، دركاندنی راستییه‌كانی ئه‌و رووداوه، له‌به‌رژه‌وه‌ندی پارتی دیموكراتدا نه‌بووه، بۆیه بانگیشت نه‌كرا !، هاوكات لێكۆڵینه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ییانه له رووداوه‌كه، به مانای نه‌مانی كاریگه‌ریی پلانی میدیاییه بۆ ده‌ستكاریكردنی واقعی رووداوه‌كه‌و پاككردنه‌وه‌شیه‌تی له‌هه‌ر پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی حزبی. ئاراس، كه برازای گه‌وره‌ی مام جه‌لاله‌و له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاكانه‌وه له‌شۆڕش و شاخ و شاریشدا له‌گه‌ڵیدا بووه، كۆمه‌ڵێك خه‌سڵه‌تی تاڵه‌بانی تیایه‌و له‌په‌یوه‌ندیگرتن و مانۆڕ و ته‌كتیكی سیاسی‌دا، په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی تاڵه‌بانییه، به‌پێی هه‌ندێ زانیاری، له ته‌كتیكی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماریشدا له به‌غدا، رۆڵی تایبه‌تیی هه‌بووه !.
AM:09:27:14/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 20538
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی