ئه‌ركه سه‌خته‌كانی به‌رهه‌م ساڵح ..!
عەدالەت عەبدوڵڵا
ئه‌گه‌رچی به‌زۆرینه‌ی سه‌ركردایه‌تیی حزبه‌كه‌ی، بۆ سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار كاندید كرا، ده‌نگی زۆربه‌ی په‌رله‌مانتارانی عێراقیشی به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام هێشتا ئه‌وه به‌س نییه بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتیی سێ قۆڵیی هه‌مه‌گیری یه‌كێتی/كوردستان/عێراق، بۆ د.به‌رهه‌م، مسۆگه‌ر ببێت. گه‌یشتن به پۆست شتێكه، مانه‌وه‌ش تیایدا، لانیكه‌م، به تێك نه‌شكاوی، شتێكی تره..!
ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی(1933 -2017ز)، به‌پاڵپشتیی هه‌موو یه‌كێتییه‌كان، به ده‌نگی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، به پشتگیریی كوتله په‌رله‌مانییه‌كانی به‌غدا، به متمانه‌ی مه‌رجه‌عییه‌تی سیستانی، له نزیكه‌ی دوو خولی سه‌رۆكایه‌تیدا، رووبه‌ڕووی سه‌دان كێشه‌و به‌ربه‌ره‌كانیی بووبێته‌وه، ئه‌گه‌ر به كۆمه‌كی واشنتۆن و تاران و له‌ناوخۆشدا هێزه عێراقییه‌كان، توانیبێتی رۆڵێك ببه‌خشێته ئه‌و پێگه سیادییه، ئه‌وا ئه‌م كاره بۆ سه‌رۆك كۆماری ئێستا، ئاسان نییه، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر خه‌ونی ئه‌وه‌ی هه‌بێ هه‌مان رێچكه‌ی تاڵه‌بانی بگرێت، هۆكاریش، بۆ ئه‌مه، زۆره: هه‌م كات و شوێن و، هه‌م هاوسه‌نگیی هێز له‌عێراق و كوردستانیشدا، وه‌ك یه‌ك ده‌هه‌ی رابردوو نین و جیاوازن!.
سه‌ره‌تا، سه‌رۆك، له‌سه‌ریه‌تی، له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌شه له‌سه‌ركردایه‌تی و كادرانی پێشكه‌وتوو و لایه‌نگرانی حزبه‌كه‌یدا ئاشت ببێته‌وه كه پشتیوانی‌یان نه‌كردووه بۆ بوون به سه‌رۆك، نیوه‌ی راگه‌یاندنی یه‌كێتی-شمان بینی كه چۆن ته‌نانه‌ت وه‌ك هه‌واڵێكیش بایه‌خیان پێنه‌دا!.. بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م دۆخه، سه‌ۆك كۆمار، سه‌ره‌تا له‌سه‌ریه‌تی كه به ته‌واوه‌تی ده‌ستبه‌رداری جه‌مسه‌رگیریی ببێت له‌ناو حزبه‌كه‌یدا كه له‌ڕابردوودا سه‌ری كێشا بۆ جیابوونه‌وه‌یه‌كی سه‌رنه‌كه‌وتوو، به‌بێ ئه‌م كاره، بێگومان له‌بۆشایی متمانه‌دا ده‌مێنێته‌وه، بگره له‌كوردستانیشه‌وه سه‌رئێشه‌ی زۆری بۆ دروست ده‌بێت!، به‌تایبه‌تی كه هێشتا ره‌گی جه‌مسه‌رگیرییه‌كان، له‌ناو حزبه‌كه‌یدا هه‌ڵنه‌ته‌كیوه، نوێترین ده‌ركه‌وتیش بۆ ئه‌وه، سه‌ردانی وه‌فدێكی سه‌ركردایه‌تی و كادیرانی یه‌كێتی بوو له‌م هه‌فته‌یه بۆ كۆشكی سه‌لام، زۆربه‌ی ره‌های ئه‌و وه‌فده، بریتی بوون هه‌م له‌وانه‌ی كه له‌ناو حزبه‌كه‌یدا خۆیان به باڵی ئه‌و، یان هه‌ڤاڵانی نزیك له ئه‌و، نیشانداوه، هه‌م ئه‌وانه‌ی كه به هه‌مان پۆلێن، له‌گه‌ڵیدا جیابوونه‌وه‌و بوونه هاودید و، دواتریش له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی ئه‌ودا، سه‌رله‌نوێ، سه‌نگه‌ریان گواسته‌وه..!
ئه‌ركی سه‌ختتر بۆ سه‌رۆك، به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی پاڵپشتیی بارزانییه. ئه‌شڵێین بارزانی و ناڵێین پارتی، چونكه حسابنه‌كردنی یه‌كێتی بۆ بارزانی له دانانی كاندیده‌كه‌یدا، ره‌هه‌ندێكی تایبه‌تیشی وه‌رگرتووه!. بارزانی، ئه‌گه‌ر به گریمانه‌ش بێ، هێشتا خۆی به مه‌رجه‌عێكی سیاسی ئه‌زانێ، به‌ڵام به‌هۆی پشتگوێخستنی، ئه‌م مه‌رجه‌عییه‌ته شكێنرا. بارزانی، به‌وه ناسراوه كه له‌م پرسانه‌دا سه‌ر سه‌خته!، بۆیه ئاشتكردنه‌وه‌و گێڕانه‌وه‌ی ئیعتیبار بۆی، له‌ئه‌ركه سه‌خته‌كانی خودی سه‌رۆك كۆمار خۆیه‌تی پێش حزبه‌كه‌ی.
ئه‌ركی له‌وانه سه‌ختتر، پاڵپشتیی عێراقییه‌كانه. ئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیره‌كانی خوله‌كانی پێشوو، له‌دیارترین كاراكته‌رانی نوخبه‌ی ناو پێكهاته‌ی شیعه‌ی عێراق بووبن كه زۆرینه‌ی دانیشتوان پێكده‌هێنن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له‌ناوه‌ڕاستی پایته‌ختدا، به‌ر نه‌عل و نه‌عله‌ت و به‌ردو نه‌فره‌تی هاووڵاتیان كه‌وتبن و چانسی ئه‌وه‌یان نه‌بووبێ كه ببنه‌وه به سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌وا چاوه‌ڕوانكراوه كه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر سه‌نگ و به‌های سه‌رۆكایه‌تیی كۆماریش بێته كایه‌وه. واته له‌هه‌موو دۆخێك‌دا، ئه‌گه‌ر سه‌رۆك دوور بگرێ له ململانێكان، به‌تایبه‌تی ململانێی نێوان عێراقییه‌كان و هه‌روا هه‌رێم -به‌غدا، ئه‌وا وه‌ك ئه‌وه‌ی لێ دێ كه هه‌ر نه‌بێ!، ئه‌گه‌ر بشیه‌وێ ململانێكان جڵه‌و بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی پێشوه‌خت متمانه‌ی هه‌مه‌لایه‌نی به ده‌ست هێنابێ، ئه‌وا ده‌كه‌وێته ناو به‌رداشی خودی ململانێكانه‌وه‌و ته‌نانه‌ت ریسك به پێگه‌و به‌های ئه‌و پۆسته‌و خودی خۆیشی ده‌كات !.
به كورتی، له‌هه‌موو دۆخێك‌دا، ئێره‌یی به حاڵی سه‌رۆك كۆمار نابرێت!، ئه‌ركه‌كانی هێنده سه‌ختن، ره‌نگه سه‌بری ئه‌یوب و موعجیزه‌ی عیسای بوێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ریاندا زاڵ ببێت..!
PM:09:33:08/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 5195
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی