پارتی، چی پێ ئه‌كرێت ؟
عەدالەت عەبدوڵڵا
له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی
كاندیدی یه‌كێتیی نیشتمانی بۆ سه‌رۆك كۆماری عێراق، بارزانی و پارتی
دیموكرات، ناڕاسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوێستوه‌رگرتن ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش بۆته
جێی پرسیاری خه‌ڵك و چاودێرانی سیاسی، هه‌ندێ تا سنوری دڵه‌ڕاوكێ ترسیان
له‌وه‌یه كه دوو ئیداره‌یی و بگره به‌ریه‌ككه‌وتنی توند له‌نێوان هه‌ردوو
هێزه‌كه بڕوات، به‌ڵام بێگومان هێشتا له‌م ئه‌گه‌رانه نزیكتر هه‌ن،
له‌وانه:-
یه‌كه‌م: مومكینه پارتی ده‌نگ به گه‌وره‌ترین كوتله‌ی
په‌رله‌مانی نه‌دات له‌وانه‌ی كه تا ئێواره‌ی رۆژی هه‌ڵبژاردنی
سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار به‌ڵێنیان به بارزانی دابوو كه ده‌نگ به كاندیدی
پارتی بده‌ن، كه‌چی په‌رله‌مانتاره‌كانیان ده‌نگیان به د.به‌رهه‌م
ساڵح-دا!.
دووه‌م: مومكینه پارتی بیر له‌ئۆپۆزسیۆن بوون بكاته‌وه‌و
نه‌چێته ناو حكومه‌تی عێراقییه‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر زۆرترین پۆستی
سیادیی كورد به‌و نه‌درێت به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك
كۆمارییشه‌وه بۆیان.
سێیه‌م: ره‌نگه پارتی، له‌پێكهێنانی حكومه‌تی
داهاتووی هه‌رێمداو له‌كاتی گفتوگۆی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمدا، مه‌رجی
ته‌عجیزی ئه‌وتۆ بۆ یه‌كێتی دابنێت كه قبوڵی نه‌كات، به‌وه‌ش هاوپه‌یمانی
له‌گه‌ڵ گۆڕان و ئیسلامییه‌كاندا ببه‌ستێت، به‌تایبه‌تی كه گۆڕان و
ئیسلامییه‌كانیش پێویستییان به هه‌ستانه‌وه‌و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی
كورتهێنانیان هه‌یه له هه‌ڵبژاردنی 30-9.
ئه‌م ئه‌گه‌ره،
ئه‌گه‌ره مه‌ترسیداره‌كه‌یه، چونكه ده‌رگا بۆ دوو ئیداره‌یی خۆشده‌كات
به‌و ئیعتیباره‌ی كه یه‌كێتی ناتوانێت ئۆپۆزسیۆن بوون هه‌ڵبژێرێت و به‌وه
رازی بێت كه جگه له پارتی، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و هێزانه‌ی تریشدا بێت
كه به‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی دوایی كورسییان له‌و كه‌متره به‌ده‌ستهێناوه.
له‌هه‌موو دۆخێك‌دا، هه‌ڕه‌شه‌كانی پارتی له‌وانه زیاتر تێ ناپه‌ڕن، به‌ڵام بێگومان جێبه‌جێكردنیشیان ئاسان نییه !.
PM:10:58:02/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 25377
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی