به‌ره‌نگاریی عه‌قڵانییانه!
عەدالەت عەبدوڵڵا
ره‌نگه چاوه‌ڕوانكراو نه‌بووبێ كه ئه‌و پێشێلكارییانه رووبده‌ن كه له‌گه‌ڵ هاتنی سوپای عیراقدا له ناوچه‌كانی جێی ناكۆكی، روویاندا. سوپا به‌گشتی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له كۆنترۆڵكردنی هه‌لومه‌رجی بڵاوبوونه‌وه به‌بێ روودانی زیان‌و تاوان ده‌رهه‌ق به‌هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی، به‌تایبه‌تیش له شاری خورماتوو كه به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی به‌رده‌ستن‌و له پێشه‌نگایه‌كی ئه‌منه سووره‌كه‌ی سلێمانیدا خرانه‌ڕوو، گه‌یشتوونه‌ته راده‌ی تاوانی جه‌نگ.
ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه گرنگن. ئه‌مڕۆ لایه‌نی كوردی دوور له ململانێی حزبی ئه‌توانێت بیانخاته به‌رده‌ستی ناوه‌نده بڕیار به‌ده‌سته‌كانی جیهان. ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا بیرۆكه بێت، كردنه‌وه‌ی ئه‌و پێشا‌نگایه‌یه له په‌رله‌مانی عیراق‌و بانگهێشتكردنی باڵیۆزخانه‌كانی جیهانه بۆ بینینی، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی عیراقیش رێنه‌دا كه ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه، به‌ڵام ئه‌شتوانرێ له رووی میدیایی‌و سیاسییه‌وه لێی بكرێت به هه‌ڵا! ئه‌وا ئه‌توانرێ لانیكه‌م له ناو په‌رله‌مانی كوردستاندا ئه‌و كاره بكرێت. ئه‌م شێوازه له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و تاوانانه‌دا به‌ره‌نگارییه‌كی عه‌قڵانییه.
به‌ره‌نگاریی به زمانی دۆكیۆمێنت، وروژاندنی رای گشتی ناوچه‌یی‌و جیهانی زۆر باشتره له‌هه‌ر جموجوڵێكی سه‌ربازیی ناڕێكخراوی لێره‌و له‌وێ له دژی خاڵێكی پشكنین، یان مه‌فره‌زه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له سنووره‌كانی خورماتوو. كوشتنی چه‌ند چه‌كدارێكی ئه‌و گروپانه، ره‌نگه بیانوویه‌ك به‌ده‌سته‌وه بدات بۆ له‌شكركێشیی نوێ بۆ سه‌ر ناوچه كوردستانییه‌كان، یان كۆكردنه‌وه‌ی هێزی زیاتر تیایاندا، ئه‌مه له‌كاتێكدا، ئێستا پلانی گرنگ ئه‌وه‌یه كه پرۆسه‌ی پاشه‌كشه پێكردنی سوپا‌و حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه كوردستانییه‌كان بكرێته بژارده‌یه‌كی واقعی‌و بگره مه‌رجێكیش بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئاسایشی ئه‌و شارانه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان، به‌ڵام كوشتنی هه‌ندێ چه‌كدارو بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، ده‌مارگیریی تایه‌فه‌گه‌ریی شیعه‌ی عیراق‌و شه‌ڕانگێزییان ده‌وروژێنێته‌وه‌و لانیكه‌م ده‌بێته‌وه هۆی په‌كخستنی دوورخستنه‌وه‌ی میلیشیاكان له ناوچه‌كه‌دا.
ئه‌و ره‌فتارانه به‌ره‌نگارییه‌كی عه‌قڵانی نین، به ئه‌زموونیش ده‌ركه‌وتووه كه له جه‌نگدا هاوسه‌نگیی سه‌ربازیی له‌ئارادا نییه، شه‌ڕی پارتیزانیش ده‌بێته رێگر له‌به‌رده‌م دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسیی كێشه‌كانی به‌غداو هه‌رێم‌و متمانه ناهێڵێت، بۆیه به‌ره‌نگاریی عه‌قڵانی ته‌نها ئه‌وه‌یه به زمانی ده‌ستوور، به‌زمانی دۆكیۆمێنتكردنی تاوانه‌كان، به‌چاره‌سه‌ری گرژیی په‌یوه‌ندیی نێوان هێزه سیاسییه‌كان، سیاسه‌ت بكرێت‌و هه‌ڵوێست له هه‌لومه‌رجی ناوچه‌كانی جێی ناكۆكی وه‌ربگیرێت. وا ئێستا ئه‌مریكییه‌كان له كه‌ركوكن، بنكه‌ی تریش ئه‌هێننه هه‌رێم، سه‌رۆك كۆماریش به‌كارتی ده‌ستوور حكومه‌تی به‌غدای ئیحراج كردووه، وا خه‌ریكه ململانێی ناو شیعه‌كانی عیراقیش ده‌ست پێ ئه‌كه‌نه‌وه، بۆیه با به هه‌ڵه‌و هه‌ڵه‌شه‌ی سیاسی پێشهاته باشه‌كان له خۆمان نه‌شێوێنین.
PM:04:45:03/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 5098
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی