قسەکۆنەکانی مامۆستا علی باپیر

‌ ئیسماعیل حه‌مه‌ره‌حیم


من بۆخۆم زۆرباوەڕم بەو قسە کۆن بۆچونانەی مامۆستا علی هەیە، کەدەیوت، چونە پەڕلەمان حەرامە، ئەو مەبەستی ئەوەنەبووە، کەخودی دامەزراوەکە نەبێت، بەڵکو مەبەستی ئەو ئەوەبووە کەسی داعی و موسڵمان شوێنی دیکەهەیە، بۆ بانگەوازو دەعواکەی، ئاخر شوێنی مەلا و مێزەربەسەر کەی پەڕلەمان و سیاسەتە، ئەزموون و کاری ڕابردوی داعی مەلاکان دەریانخستوە، کەلەدەرەوە کاری جوانیان لەدەست دێت، تالەناو پەڕلەمان ، لەدەرەوە جوانترن تالەناوسیاسەت، سەیری مامۆستا عوزێر و مەلا بەشیرو حاجی کاروان و مەلا هەورامان و......بکەن.

 ئەمانە پێش چونە پەڕلەمان چەند نمونەی جوان بوون، بۆ خەڵکە باوەڕدارەکە، ئەی ئێستا سەیریان بکە، بزانە چەند پرسیاریاریان لەسەر درووستکراوە؟ یەکێک تۆمەتی پارتی بوون و یەکێک تۆمەتی مسیاری بێشومار و یەکێک بە ساختەچی ناویان دەبات، بۆیە ئەم مەلاو داعی و پێشنوێژانە لەماڵی خۆیان و خودا خەریکی ئیشەکەی خۆیانبن باشترە، چونکە تالەمزگەوتبیت باسکردنت غەیبەتە، بەڵام چویتە ناوپەڕلەمان و سیاسەتەوە، باسکردن و ڕەتدانەوەت بۆسیاسیەهاودین و نیشتمانییەکەت، دەبێتە واجب. چونکە ناکرێت لەپەڕلەمان و لەسەر مێزی سیاسییەکان مەلا قسەبکات و خەڵکیش وەک نوێژی هەینی تەنها سەربلەقێنێ، بەڵکو پێویستە ڕەتبدرێنەوەو قسەسیاسیەکانتان بدرێتەوە بەسەروچاوتاندا.

 سەیری دکتۆر عەبدلواحید و مامۆستا شەماڵ و مامۆستا شێرزاد و عەبددائیم هەورامانی و دکتۆر عوسمان هەڵەبجەیی دکتۆر عمر زەڵمی و ......بکەن چەندجوانن، نمونەی مرۆڤن، کۆی خەڵک خۆشیان دەوێن بەیەکگرتو سۆفی و سەلەفی و من و تۆشەوە، ئەی ئەگەرئەمانە سیاسی بونایەو ئێستا کاندیدبوونایە، چی دەبوو، سەد پرسیاریان لەسەر دروست دەکرا لەسەرماڵ و مناڵ و تەنانەت ژنەکانیشیان.........


AM:10:13:30/04/2018

ئه‌م بابه‌ته 2100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی