سه‌ردان و سه‌ودا له به‌غدا
سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر
سه‌ره‌نجام وه‌فدێك له كوردستانه‌وه گه‌یشته به‌غداو چاویان به عه‌بادی و ژماره‌یه‌ك كاربه‌ده‌ستی به‌غدا كه‌وت، سه‌ردانه‌كه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی ئیعلامیی زۆری هه‌بوو، به‌ڵام له‌وه‌ناچێت ئه‌وه شتێكی ئه‌وتۆی لێ شین ببێت، به‌ڵام ده‌كرێت له‌چه‌ند روویه‌كه‌وه شیكردنه‌وه‌ی بۆ بكه‌ین و وردی بكه‌ینه‌وه.
دیوێكی سه‌ردانی ئه‌م حزبانه‌ی كوردستان، بریتییه له واقعی په‌رته‌وازه‌بووی ناو ماڵی كوردستان، به‌جۆرێك له‌وه‌ها بارودۆخێك كه كوردستان له دووڕیانێكی سه‌خته، لایه‌نه سیاسییه‌كان نه‌ده‌توانن له‌گه‌ڵ یه‌ك دابنیشن، نه به‌یه‌كه‌وه سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌ره‌نجامی ئه‌و تاكڕه‌ویی و ئه‌و هه‌ژموونه‌یه كه لایه‌نێكی دیاریكراوی سیاسیی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ كۆنترۆڵی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێم و به‌غدای كردبوو، بگره كاتێك سه‌ردانی به‌غدایان ده‌كرد، نه‌ك پرسیان به‌هیچ لایه‌ك نه‌ده‌كردو ره‌چاوی په‌رله‌مان وه‌ك مه‌رجه‌عی شه‌رعیی كوردستانیان نه‌ده‌كرد، بگره له به‌غدا ئاماده‌نه‌بوون چاویان به په‌رله‌مانتاران و وه‌زیرو كاربه‌ده‌ستانی كوردیش بكه‌وێت، ئێستاش ره‌نگه داوای یه‌كڕیزی نیشتمانیی له خه‌ڵك بكه‌ن! كورد وته‌نی، هه‌مان هه‌واره، به‌ڵام هه‌مان به‌هار نییه.
دیوی دیكه‌ی ئه‌و سه‌ردانه بریتییه له هه‌وڵی ئه‌و سێ لایه‌نه بۆ زیاتر سه‌رنجڕاكێشانی شه‌قامی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌رێم، باشترین به‌ڵگه بۆ ئه‌م بۆچوونه ئه‌وه‌یه كه نه ده‌ستپێشخه‌ریی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌ده‌ست ئه‌و سێ لایه‌نه‌دایه، نه ئه‌و سێ لایه‌نه نوێنه‌رایه‌تیی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن، نه هیچ پڕۆژه‌یه‌كیشیان پێبووه بۆئه‌وه‌ی بیده‌ن به‌به‌غدا، جگه له لێدوانیان بۆ میدیاكان، شتێكمان نه‌بیست جیاوازبێت و شتێكی له‌سه‌ر شین ببێت.
له‌لایه‌كی دیكه ئه‌و لایه‌نانه خۆیان پێشتر ئه‌و ره‌خنه‌یه‌یان گرتووه كه پێویسته په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌دامه‌زراوه بكرێت، نه‌ك وه‌فدی حزبیی بۆ چاره‌سه‌ری پرسه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بكات، كه‌چی ئه‌م وه‌فده حزبیی بوو و سه‌ردانی كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌ت و حكومڕانانیان كرد له به‌غدا!
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی یه‌كێك له‌و سێ لایه‌نه‌ی نوێنه‌ریان له‌و وه‌فده‌ی سه‌ردانی به‌غدایان كردووه، سیمایان دیار نییه‌و تائێستا كۆنگره‌یان نه‌كردووه‌و شه‌رعییه‌تی نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی كوردستانیان نییه، تا وه‌كو لایه‌نێكی سیاسی و نوێنه‌ری ده‌نگده‌رانی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌و سه‌ردانه بكه‌ن.
دیوێكی دیكه‌ی ئه‌و دیدارانه، بریتییه له هه‌وڵی حه‌یده‌ر عه‌بادی، بۆ ئاڵۆزتركردنی ناوماڵی كوردستان، له‌ڕێی پێشوازیی له وه‌فدێكی جیا له حوكمڕانانی هه‌رێم، ئه‌گینا دانیشتنی عه‌بادی و وه‌ڵامه‌كانی، هیچ سه‌ودایه‌كی تێدا نییه، هه‌ر ئه‌و وه‌ڵامانه بووه كه هه‌فتانه له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فیزیۆن به‌ناوی وتاری هه‌فتانه‌ی خۆی ده‌یبیستین، ئه‌ویش دووباره‌كردنه‌وه‌ی وه‌عدی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه به‌بێ ئه‌وه‌ی تائێستا جێبه‌جێی كردبێت.
له‌كۆتاییدا با چاو له‌و تێبینییانه بپۆشین، هه‌م سه‌ردانه‌كه جێی تێبینی‌و ره‌خنه‌یه، هه‌میش هه‌ڵسوكه‌وتی حوكمڕانانی هه‌رێم، كه‌وایه ئه‌گه‌ر بڕیاره به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و كۆشكی سپی ئه‌مریكا حكومه‌تی هه‌رێم راسپێردراوه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا، كه‌وایه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆببێته‌وه، بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به‌شداریش نابن له‌م حكومه‌ته‌دا، با به‌شداربن له چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم‌و به‌غدادا، بۆئه‌وه‌ی هه‌م به‌پڕۆژه‌یه‌كی یه‌كگرتوو بكه‌ونه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا، هه‌میش په‌رته‌وازه‌یی ناو ماڵی كوردستان نه‌بێته كارتێكی دیكه به‌ده‌ست به‌غداوه.
PM:05:48:07/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 3885
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی