دوو سەرنجی کورت بۆ لیست و پاڵێوراوان!
محەمەد حەكيم
پێمباشبوو بەر لە دەستپێکردنی هەڵمەتی هەڵبژاردن، دوو سەرنجی خۆم بخەمە خزمەت لیستەکانی هەڵبژاردن و پاڵێوراوان بە گشتیی:
١. ڕاستە هەڵمەتی هەڵبژاردن تای خۆی هەیە، بەریەکەوتنی لیست و کاندیدەکان شتێکی ئاساییە، بەڵام من یەک داوام هەیە ئەم میللەتە عەودالی ڕاستیە و درۆی زۆر لەگەڵ کراوە، بۆیە هەرچیتان کردوە ڕاستگۆیانە و دوور لە بەڵێنی ناراست و هەڵخەڵەتاندن و خۆلکردنە چاوی دەنگدەر وهەڵڕشتنی بەڵێنی وا کە بە دڵنیاییەوە بە هەموو کورد جێبەجێ ناکرێ.
چونکە بەخوا سەرفرازی لە ڕاستگۆیدایە و دواتر زەمەن خێرا تێدەپەڕێ و وهەموان یەکتر ئەبینینەوە !
٢. کاندیدەکان بەگشتی و ئەوانەی ئۆپۆزسیۆن بەتایبەتی ،تکایە هەرکام لە ئێوە کە دەنگ و متمانەی خەڵک وەردەگرێ، ئەو دەنگ و پۆستە وەک ئەمانەت سەیر بکا خۆتان لە گەندەڵیی بپپارێزن، زۆر ناشرینە لە نێو ڕیزەکانی ئێوەدا دواتر نمونەی گەندەڵ ئاماژە پێبدرێ و بدرێتە نێو چاوی چاکخوازاندا وئیحراجبکرێن.
چونکە متمانەی خەڵکی هەموو سامانی دونیا دەهێنێت، بزانن خەڵک بۆ دەنگتان دەداتێ ؟!
ئەوەندەش بەڵێن بدەن پێتان جێبەجێبکرێت !
PM:09:30:03/04/2018
ئهم بابهته 2493
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی