ئەوانە هەبن چین و نەبن چین

‌شاسوار عەبدولواحید


ئەگەر حکومەت ناتوانێت کێشەی بەشە ناوخۆییەکانی خوێندکاران چارەسەر بکات، ئەوا ئێمە دەیکەین و چەند بینایەکیان بۆ دەگرین.

مەعقول نییە ٤٠ خوێندکار لە ژورێکدا ، ٢٠ خوێنکار لە پاسێکدا، ٥ خوێندکار لە تەکسیەکدا، کێشەیان نەبێت، بەڵام ٦ خوێندکار لە ژورێکدا کێشەیان هەبێت، حەق وایە یان خوێندن هەبێت بە تەواوی یاخود نا. ناکرێت بە پاس بێن، بەڵام ژوریان نەدرێتێ.

هەروەها ئەم حکومەتە بە راستی شکستخواردوە!!!

- باشە وەزیری پێشمەرگەمان بۆ چییە کە ئاگای لە ژیان وگوزەرانی پێشمەرگە و خانەوادەی شەهیدانی پێشمەرگە نەبێت؟ 

- وەزیری تەندروستییمان بۆ چییە کە پارێزگار بنێرێتە دەرەوەی وڵات بۆ جارەسەر و خۆی لێرەو لەو کەرتە تەندروستییە ساختەیەی کە ئەو وەزیریەتی، پێی چارەسەر نەبێت. وە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەیەکی لە دەرەوەی وڵات گیانی لە دەستدا،  چونکە لێرە چارەسەری وەرنەگرتوە و چۆتە دەرەوە.

- وەزیری داراییمان بۆ چییە کە پارەی لا نەبێت و مووچەی پێنەدرێت؟

- وەزیری خوێندنی باڵامان بۆ چییە کە نەتوانێت چارەسەری خوێندن و شوێنی مانەوەی خوێندکار بکات لەم دۆخەدا؟

-سەرۆکی حکومەت، سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی پەرلەمان و ئەو هەموو جێگرانە و هەمو وەزیرەکانی ترمان بۆ چیە لەکاتێکدا بە هەمویان یەک بەرمیل نەوتیان پێ دابین ناکرێ بۆ هاوڵاتییان بەم وەرزی سەرمایە؟

ئەوانەی لە سەرەوە کە باسم کردوون، ئەگەر خۆیان بە بەرپرس دادەنێن با بیرێک بکەنەوە بزانن سودیان چییە بۆ ئەم خەڵکە؟ ئەوانە هەبن چییە و نەبن چییە؟ ئەگەر ئەوانە بمرن کورد چی زەرەرێک دەکات؟


PM:09:54:11/11/2020

ئه‌م بابه‌ته 1272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی