"یان پەخشی راستەوخۆ و قسەی حەق، یان پێڵاو"

‌شاسوار عەبدولواحید

ئەم جارە پێویستمان بە ٣٠ پەرلەمانتاری وەک ئەم چوارە ئازایە هەیە، تا هەموو رۆژ پەرلەمانیان لێ بکرێتە قوزەڵقوڕت.

لاوازی و ترسنۆکی پارتی و یەکێتی لە دوو شتی وادا دەردەکەوێت کە چۆن تۆقیون لە قسەی حەق و قسەی پەرلەمانتاران، تەنانەت وێنەکانیشیان نیشان نادەن لە کاتی پەخشی راستەوخۆ و قسەکردندا.

لەمەودوا قسە بە پەرلەمانتار بڕدرا یان دەنگیان بڕین یاخود وێنەکە بچڕا و پەخش ڕاگیرا، دەبێت پەرلەمانتاران، بە تایبەت ئەوانەی نەوەی نوێ پێڵاوەکانیان بەرز کەنەوە بۆ دەستەی سەرۆکایەتی و تێیان بگرن.

دەستەیەکی سەرۆکایەتی نەتوانێت تەحەمولی قسەیەکی پەرلەمانتارتک بکات و نەیگوێزێتەوە بۆ هاوڵاتییان، وە خەڵک ئاگاداری ئەو گفتوگۆ راستەقینانەی ناو پەرلەمان نەبن، ئەوا ئەو دەستەی سەرۆکایەتییە بۆ پێڵاو تێگرتن باشن تاوەکو ئاستی خۆیان بزانن.

وە پێویستە پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ لەمەودوا ئەم ستراتیژە پەیڕەو بکەن بەرامبەر بێرێزی بە خەڵک و بە پەرلەمان.

بۆیە لەمەودوا یان پەخشی راستەوخۆ و قسەی حەق وەک هەموو پەرلەمانەکانی دونیا ، یان پێڵاو تێگرتن و ڕاگرتنی ئەم مەهزەلەیە.


PM:07:11:27/10/2020

ئه‌م بابه‌ته 1352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی