شاسوار عەبدولواحید: یەک پرسیار ئەزیەت نەبێت
شاسوار عەبدولواحید
یەک پرسیار ئەزیەت نەبێت؟؟!! ئەگەر کەسێک وەڵامم بداتەوە سوپاسی دەکەم!
لە هەرێمیکی چوار شاریدا، ٢٨ زانکۆمان هەیە، سەروو ١٥ هەزار کەس هەڵگری بڕوانامەی ماستەر و دکتۆران، سەروو ١٠ هەزار مامۆستای زانکۆمان هەیە، نزیکەی دوو هەزار پرۆفیسۆر و پرۆفیسۆری یاریدەدەرمان هەیە.
بەڵام یەک پرسیار ئەزیەت نەبێت؟؟!!
ماوەی ٣ مانگ زیاترە نەخۆشی کۆرۆنا بوونی هەیە، (تەبعەن باسی دۆزینەوەی چارەسەری نەخۆشیەکە ناکەین و خۆمان و زانکۆکانمان و حکومەت و وڵاتەکەمان ئیحراج ناکەین و داوای شتێکی گەورە ناکەین)
کەسێک پێم بڵێ ئایا چەند توێژینەوەی زانستی لەم ٢٨ زانکۆیەدا و لە لایەن ئەم ١٠ هەزار مامۆستا بەرێز و پرۆفیسۆرانەوە تایبەت بەم بابەتە ئەنجام دراوە؟
ئەگەر شتێک بە ناوی حکومەت و دەسەڵات و زانکۆ و سەرۆکایەتی زانکۆ و سەرۆک زانکۆوە بوونی هەبێت، ئەوە حەق وایە لە خۆیان بپرسن ئیشیان چییە؟ ئەوانە هەبن چییە و نەبن چییە؟
زانکۆیەک نەتوانێت فێرکارێکی باش دەربچێنێت و بیخاتە ناو دامەزراوەکانی وڵات، نەتوانێت کاریگەریی لەسەر ئابووریی و بازاڕ هەبێت، نەتوانێت کاریگەریی لەسەر سیاسەت و حکومڕانیی و ئیدارەی هەرێمێکی بچووکی چوار شاری هەبێت، نەتوانێت یەک توێژینەوە بکات لە کاتێکی وا هەستیاردا، ئەوە هەبن چییە و نەبن چییە؟
ئەم رەخنەیەی من زیاتر لەسەر سیستمی سیاسیی و سیستمی خوێندنی باڵای ئەم هەرێمەیە، نەک لەسەر خودی مامۆستاکان، چونکە ئەوەی تاوانبارە ئەو سیستمە بێمانا و فاشیلەیە کە زانکۆ و پرۆسەی خوێندنی بە حیزبیی کردوە،لە لایەکی تریشەوە نە سەرچاوەی دارایی و نە پێداویستی توێژینەوە و فەند بونی نییە بۆ مامۆستایان و توێژەران.
شاسوار عەبدولواحید
PM:10:45:12/03/2020
ئهم بابهته 6564
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی