موزایەدەکان بەردەوامن
شاسوار عەبدولواحید
قۆناغی چاککردنی بەشێک لە شەقامەکانی سلێمانی دەست پێدەکەین، دوای ئەم بارانە.
ھەروەھا سەردانی چەند ناوچەیەکی تری شارەکانمان کردوە لە «دهۆک، هەولێر، هەڵەبجە و قەزاکان» و پشت بە خودای گەورە دوای 12ی شەو تەقە لە هەندێک پرۆژە هەڵدەستێنین (ئەوانەی دەرەقەتی دێین و لە تواناماندا هەیە)،
یەکێتیی و پارتیی وحیزبەکانی تریش، هەوڵبدن پارەی نەوت و داهاتی ناوخۆ بۆ خۆتان و داهاتوی منداڵەکانتان کۆبكەنەوە نەک ئیشتان پێیبێت لە داهاتوو.
دابەشدکردنی وەزارەتەکان و شەرەپۆستیشتان لە بیر نەچێت، دەزانم کاتی زۆری لێ گرتوون، خوا فرسەتتان بدات.
لەشتان ساغ بێت یاخوا، ماندوو نەبن😀
PM:08:14:24/03/2019
ئهم بابهته 3720
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی