بوێریی و شه‌فافی وه‌ک دوو کۆڵه‌که‌ی گرنگ
کنیر عەبدولڵا
کۆڵه‌که‌کانی په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤه‌کان له‌هه‌ر جۆر‌و ئاستێکی په‌یوه‌ندیدا بێت زۆرن و جۆری په‌یوه‌ندییه‌کانیش گه‌ر له چوارچێوه‌ی هاوڕێیه‌تی، خۆشه‌ویستی، هاوسه‌رگیری و براده‌ری و هه‌ر شێوه‌یه‌کی تردا خۆی ببینێته‌وه بۆ به‌رده‌وامی و به‌هێزکردنی دوو بنه‌مای سه‌ره‌کی گرنگن به‌مه‌به‌ستی مانه‌وه‌و درێژه‌پێدانی که بریتییه له بوێری و شه‌فافی.
بوێری؛ به واتای شکاندنی دێوزمه‌ی شه‌رم و ترس دێت که په‌یوه‌سته به کامڵ‌بوون وئازایه‌تی مرۆڤه‌وه له‌کاتی ووتنی راستییه‌کان و نه‌شاردنه‌وه‌ی به‌هه‌ر هۆکارێک و هه‌ر کاردانه‌وه‌یه‌ک بێت.
شه‌فافیه‌ت؛ به واتای باسکردنی شتێک دێت به روونی و دوور له نهێنی و شاردنه‌وه‌ی ، یان به‌مانای راستی دێت له ژیاندا که پێویسته بوونی هه‌بێت له‌سه‌ر ئاستی خێزانی، کار، کۆمه‌ڵ و نیشتماندا.
باسکردن له‌و دوو کۆڵه‌که‌یه به‌و مانایه نایه‌ت که چه‌ندین کۆڵه‌که‌ی تری گرنگن هه‌ن و رۆڵی کاریگه‌رییان ده‌بێت له را‌گرتن و گرنگی په‌یوه‌ندییه‌کاندا له‌وانه: رێز، خۆشه‌ویستی، یه‌کترقبوڵکردن، راستگۆیی و به‌رپرسیارێتی.هتد.
به‌داخه‌وه زۆرجار بوونی بوێری و شه‌فافیه‌ت له ده‌ربڕیندا ئه‌و کاته‌ی په‌یوه‌ست ده‌بێت به ده‌رخستنی راستییه‌کانه‌وه له‌بری ئه‌وه‌ی متمانه و په‌یوه‌ندییه‌کان به‌هێز بکات ده‌بێته هۆی کێشه و ناکۆکی و گرفتی زیاتر، پرسیاره جه‌وهه‌رییه‌که ئه‌وه‌یه بۆ له که‌لتوری رۆژهه‌ڵاتیدا به‌گشتی زۆرجار ووتنی راستییه‌کان و شه‌فافیه‌ت له وتن و ده‌ربڕینیدا کاردانه‌وه‌که‌ی خراپ ده‌بێت و کێشه‌و توندوتیژی زۆری لێ ده‌که‌وێته‌وه؛ له‌بری پێچه‌وانه‌که‌ی ؟ بێگومان ئه‌وه‌ش وا ده‌کات که له ده‌رئه‌نجامدا ترس، شه‌رم. شاردنه‌وه، درۆکردن ده‌بێته جێگره‌وه‌ی مامه‌ڵه‌کردنه‌کان که ئه‌وه‌ش به دیوێکی تردا خراپتری لێ به‌رهه‌م دێت.
پێگه‌یشتوویی و کامڵ‌بوونی مرۆڤه‌کان، ژینگه‌و که‌لتوری په‌روه‌رده‌ی تاکه‌کان رۆڵی گرنگیان هه‌یه بۆ تێگه‌یشتن و ئاڕاسته‌کردنی مرۆڤه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی باش و راست و هه‌ریه‌که‌یان به جۆرێک رۆڵ ده‌گێڕن له سه‌رخستنی په‌یوه‌ندییه‌کاندا.
ژنێک له وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوسه‌ره‌که‌یدا که بۆ خۆشی ده‌یگێڕنه‌وه کاتێک باس له چۆنێتی موسا‌ره‌حه‌کردنی ده‌کات که له رابردوودا رویداوه، کۆتایی په‌یوه‌ندییه‌که‌یان به جیابونه‌وه دێت، پیاوێک کاتێک باس له رۆڵ و زه‌روره‌تی په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی خۆی ده‌کات بۆ هاوسه‌ره‌که‌ی، ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی به هه‌ڵبژاردن و مانه‌وه‌ی یه‌کێک له‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی کۆتایی دێت. له نێوانی دوو هاوڕێی هه‌مان ره‌گه‌زدا کاتێک یه‌کێکیان داوای ووتنی راستییه‌کان له‌ویدی ده‌کات چه‌ند تاڵ و به‌ئازار بێت، هه‌ڵهاتن لێی ده‌کاته هه‌ڵوێستی و به‌رده‌وام خۆی لێی قوتار ده‌کات، بۆیه ده‌رئه‌نجام روداو‌و چیرۆکی زۆری په‌یوه‌ندییه‌کان هه‌ن که دواجار بۆ دوورکه‌وتنه‌وه له‌سه‌رئێشه و گرفت و ناکۆکی و ترس رێگه ناڕاسته‌که ده‌که‌نه شێوازی ژیانیان و ده‌رئه‌نجام هه‌موو ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندییانه که خۆی له خێزان و ژیانی هاوسه‌رگیری و هاوڕێیه‌تیدا ده‌بینێته‌وه رێچکه ناڕاسته‌که ده‌گرێته‌خۆو له‌سه‌ر بنه‌مای ناڕاستیش داده‌مه‌زرێت له کۆتاییدا یان کۆتاییهێنان به په‌یوه‌ندییه‌کان ده‌بێته ئه‌نجام یاخود مانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان به‌دوور له بنه‌ما و کۆڵه‌که بنه‌ڕه‌تییه‌کان به‌رده‌وامی ده‌بێت، ئه‌گه‌رچی هیچ کام له‌و دوو ده‌رئه‌نجامه راست نین و ئه‌وه‌ی گونجاوه به‌رده‌وامی و مانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانه له‌سه‌ر بنه‌ما ته‌ندروسته مرۆییه‌کان به‌ڕه‌چاوکردنی جیاوازی مرۆڤه‌کان له‌سه‌ر بناخه‌ی رێز و یه‌کترقبوڵکردن و به‌هه‌ندوه‌رگرتنی تایبه‌تمه‌ندێتی و بیروباوه‌ر و فکری مرۆڤه‌کان دوور له‌سڕینه‌وه‌و قۆرخکردنی هیچ لایه‌ک، ئه‌مه‌ش بێ بوونی هیچ کام له‌و بنه‌مایانه‌ی ئاماژه‌م پێ‌کرد نایه‌ته‌بوون.
PM:12:24:24/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1350
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی