‌ئـەزمونم لەگەڵ کۆرۆنـا
AM:09:16:14/10/2020
توانا عوسمان

ڕۆژی 15 ئەیلول هەستمکرد شان و ملم تەشەنوجی کردوە کەعادەتەن لێم بەسەرنایەت.

دوو ڕۆژ بەشێلان ڕامکێشا، هەستم کرد وردە وردە لەشم دائەیەزرێت، ئێوارەی 17 ئەیلول دەرزیەکی "تێکەڵە"ی تەشەنوج و سەرمابونم لەخۆمدا، بەپێچەوانەی جارانەوە "کەدەرزی سیحریە بۆم" چاکنەبووم!

لە 18 و 19 و 20 مانگدا تەشەنوجی شان و ملم نەما، بەڵام بێهێز تر بووم و وردە وردە ئیشتهام بۆ خواردن نەماو کەمە سەریەشەیەکەم بۆ هات.

لە21 ئەیلولدا توانای چونە دەرەوەم نەما، ئەژنۆم ئازاری بۆ هات، نەمئەتوانی زۆر بەپێوە بوەستم، سەریەشەکەشم چڕ بۆوەو شەپۆلی تـام بۆ هات.

بەدرێژای حەفتەیەک تا 28 مانگ لەماڵەوە کەوتم، لەحەفتەکەدا سێ ڕۆژ زۆر ناڕەحەت بووم، بەشەپۆڵ عارەقم دەرئەیا، گڕە هاتبوە لەشمەوە و لەسەرما پەنگیئەخوارد، سەریەشەکەم بەئەندازەیەک بوو لەڕۆژێکدا 3 تا 4 پاڕاسیتۆڵی 1000یم ئەخوارد ئـینجا کەمێک سەریەشەم هەر ئەما، بێ هێزیم بەئەندازەیەک بوو، توانای سەیردنی نامەو تەلەفۆنم نەبوو.

حەفتەکە نانم بۆ نەخورا، کەمێک شۆربام خوارد بەڵام بەردەوام شەربەتی فڕێش و ڤیتامینی تواوەم ئەخواردەوە.

شەوی 26 ی مانگ، شەوڕۆژەکەی نەخەوتم، تـا و ئازاری جومگە و بێهێزی نەیئەهێشت بخەوم، ئازاری سەرم گەیشتبوە ئاستی گیزەگیز و دەنگی ئەهات.

بەڵام ئەوەی سەیر بوو ئاخر جار، لە28 مانگ، پێش نیوەڕۆکەی زۆر بەخێرایی هەستم بەباشبون کرد! وەک بڵێی ڤایرۆسەکان دوای شکان و بێ ئومێدی بڕیاری پاشەکشێیان دا، چاوم ڕونبۆوە، هێزم کەمێک باش بوو، ئیشتهاشم جوڵا.

بەکورتی، بەنیشانەوە دووهەفتەم پێچوو، حەفتەیەکی سەخت، سێ ڕۆژی زۆرسەختتر، شەوێکیشی لوتکە بوو، ئەو شەوه لەگەرمی و سەریەشە و بێهێزیدا لەخۆم ترسام.

ئەوەی یارمەتی دام، ئیسراحەت ونەجوڵان بوو، ئاوخواردنەوەی زۆر، شەربەتی فڕێش، پاراسیتۆڵ، ڤیتامینی تواوە و خۆشەویستی چواردەورم.

بەهیوام لەشساغ بن.

تێبین: ڤایرۆسەکە نەپەڕیوە بۆ سنگ و هەناسەدانم و خۆشبەختانە کەسیشم لەچواردەورم توش نەکرد.

هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی



Copyright 2018. westganews.net. All Rights Reserved.