نیوەی دووەمی 2017 پڕە لەڕووداو و ململانێ..

‌توانا عوسمان


لەکوردستان ریفڕاندۆم لەڕێگەیە، یان ئەوەتە پەڕڵەمان بەنیوەناچڵی کارا دەکرێتەوەو زەمینەیەکی "نیمچە لەبار" بۆ سەرکەوتنی ریفڕاندۆم دەسازێت، یان ئەوەتە بێ پەڕلەمان دەگەینە ڕیفڕاندۆمێکی "پڕ قەلەقی" و بەهۆیەوە ناکۆکی کۆمەڵگەی کوردیش قوڵتر دەبێتەوە.

کورد لەکوردستانی سوریا دەبێتە سەرە ڕمی تێکشکاندنی داعش و گۆڕینی هاوکێشەی سوریا.

لەدوورگەی عەرەبی زنجیرەیەک ڕووداوی دراماتیکی لەنێوان بەرەی سعودیەو بەرەی قەتەڕ لەڕێگادایە کە کلکی کەری چەند ئەمیرێکی تیا ئەقڕتێت.

ئەمەریکا بەسەرکردایەتی دۆناڵد تڕەمپ لەشەڕێک ئەگەڕێت یان دژ بە ئێران یان کۆریای باکوور و لەهەمان کاتدا خەریکی کاسپی کردنێکی نێودەوڵەتیشە بۆ ڕووتاندنەوەی چەندین دەوڵەت، ڕووسیاش لەونێوەندەدا بەهێمنی بەدوای بۆشایی و درزەکاندا دەگەڕێت تا خۆی پیابکات.

هەرێمی کوردستان سەندویچی نێوان ململانێکانی ناوچەیەکەیە و ئەگەر لێکتێگەیشنی ناوخۆیی تیاڕوونەدات، دوور نیە نەپلیشێینەوە..

ئاهــ لەم ڕۆژگارە و لەو وردە ململانێ و ناکۆکیانەی پێیای تێدەپەڕین... ئێمەی مرۆڤ لەسەر گۆی زەوی خەریکی گەمارۆی ئابوری و شەڕی میدیایی و تۆپی پێی کڵاسیکۆو کێشەی مەڵبەندی چەمچەماڵ و جەنگی تیرۆر و ئەبوبەکر بەغدادی و یوسف محەمەد و بارزانی و شێخ تەمیم و بەرزکردنەوەی پلەی گەرمی زەوی و هتد ین.. لەکاتێکدا 27 هەزار ساڵی تیشکی لەناوەڕاستی مەجەڕەی دەربی تەبانە Milky Way وە دوورین کەنزیکەی 400 ملیار ئەستێرەو 100 ملیار هەسارەی تری  تیایە..


AM:09:03:13/06/2017

ئه‌م بابه‌ته 5576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی