دیدی سێیەم لە بارەی ریفراندۆم

‌ سالار مه‌حمود

"پێش ریفراندۆم ئێمە دەوڵەت بووین"
ریفراندۆم مومارەسەكردنی مافێك لە كاتێكی نەگونجاو، هێشتا كورد ئامادە نیە دیراسەیەكی زانستی دەرفەت و شكستە مێژوویەكانی چارەنووس بكات. 

هیچ كەس و لایەك دان بەهەڵەدا نانێت. ئەمەش ئاماژەیە بۆ لەدەستدانی دەرفەتەكانی ئایندەش. هێشتا كورد سەرباری ئەزمەی حوكمڕانی  لە كوردستانی عیراقدا خاوەن قەوارەی نیمچە دەوڵەتە. بەڵام خۆی ناتوانێ باش بەڕێوەی ببات. دوای لەدەستدانی نیوەی خاكەكەیشی بەخۆیدا ناچێتەوە.

پێش ریفراندۆم ئێمە دەوڵەت بوین لەناو دەوڵەتدا، كوردستانێكی بەهێز لەناو عیراقێكی لاوازدا!، ئێستا هەرێمێكی لاواز لەناو عیراقێكی بەهێزدا.

ئێستاش كەس دەستی نەگرتووین بنەمای دەوڵەت لەهەرێم دروست بكەین. بەدەستبەرداربون لە عەشیرەتگەریی، گەندەڵی قوڵ و رێكخراو خێڵایەتی خزمایەتی و ناوچەگەریی. بەمەرجەعكردنی دامەزراوە فەرمیەكان نەك شەخس و حزب یا كوتلەیەك لە حزب.

لەم بۆنەیەدا گوتاری ئەو سەركردە عەرەبانەی عیراق بیر دێنمەوە كە دەیانوت كورد نەوەی جنەو دەیەوێ خەونی جولەكە جێبەجێ بكات.

ئەی كوردینە لە جیاتی ئەم دوو بەرەیەو ئەم دابەشبونە، بڕۆن دیدی سێیەم بخوێننەوە  لەسەر مافی چارەنوس و ریفراندۆم و ئاكامەكانی.


AM:11:55:25/09/2020

ئه‌م بابه‌ته 1464 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی