كه‌ره‌نتینه و جێنده‌ر
عه‌بدوڵڵا خالید
+رۆژێك له‌رۆژان نێر‌و مێ پێكه‌وه كاروباری ماڵ،ده‌ره‌وه‌ی ماڵیان پێكه‌وه رادهپهڕان.من ناڵێم مێژووی مرۆڤایه‌تی ده‌ڵێت.فه‌لسه‌فی مێژوو ده‌ڵێت،نه‌ك ئه‌و مێژوو نووسه‌ی له فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو نه‌گه‌یشتووه‌و ده‌یه‌وێت مێژوومان فێربكات!
-ئابووری،كلتوور،ئاین و زۆر شتی دیكه،مێیان له ژووره‌وه هێشته‌وه،ماڵ بۆ مێ،جیهان بۆ نێر! زۆری پێچوو تا ده‌رگای ماڵه‌كان بۆ مێ تا ئاستێك كرانه‌وه و هه‌وایه‌كی ده‌رێی هه‌ڵمژی!زۆر زیاتریشی پێ چوو تا كه‌مینه‌یه‌ك له نێره‌كان بڕوابێنن كه ئه‌ركی ماڵ،ئه‌ركی ئه‌ویشه،ئه‌ركی ده‌ره‌وه‌ش ئه‌ركی مێشه!به‌ڵام هێشتا له كۆمه‌ڵگاكانی ئێمه‌دا هه‌ر كه‌مینه‌ن،ئه‌و نێرانه!
+كۆرۆنا هه‌مووانی برده ژووره‌وه،نێرومێی كه‌ره‌نتینه كرد،به‌ڵام راستی زیاتر نێره‌كانی كهرهنتینهكرد له كۆمه‌ڵگاكانی ئێمه‌دا،چونكه له‌مێژه ئافره‌ت كهرنتینهكراوه،یان راستتر نیو كه‌ره‌نتینه بوو!
-كه‌ره‌نتینه‌ی گشتی،ئه‌مجاره كۆمه‌ڵێك راستی له‌باره‌ی جێنده‌ره‌وه خسته‌ڕوو:
یه‌كه‌م: نێره‌كان له‌ماڵه‌وه نامۆن،به‌شێكی زۆریان خۆیان بهیهخسیر ده‌زانن،چونكه ئێستا بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئه‌وان نامۆن به‌جیهانی ماڵ و كاره‌كانی و قورساییه‌كانی!
دووه‌م:نێره‌كان قورسایی كاری ماڵیان بۆ ده‌ركه‌وتووه،به‌تایبه‌تی كه توانایه‌كی زۆری مێیه‌كان به بێ به‌رهه‌م ده‌بات! بێ به‌رهه‌می لێره‌دا مه‌به‌ست لێی، ئه‌گه‌ر كاری ناو ماڵی مێیه‌كان به‌پاره قه‌ربۆ بكرابوایهوه داهاتی مێ زۆر زیاتر ده‌بوو له‌وه‌ی نێر له‌ده‌ره‌وه به‌ده‌ستی ده‌هێنێت.
سێیه‌م:به‌شێكی زۆری نێر كاروباره‌كانی ماڵ به‌باشی ده‌زانن،چ له خواردن ئاماده‌كردن،قاپ و جل شووشتن،خاوێنكردنه‌وه و ...تد،به‌ڵام نایانهێت بیكه‌ن،یان ده‌یكه‌ن و دانی پێدانانێن. دانپێدانهنانێك كه به‌جۆرێك له خۆ به‌كه‌م زانین و شووره‌یی ده‌بینێت،چوونكه هێشتا نه‌ك ته‌نها نێره‌كان،به‌ڵكو هه‌ندێك لهمێینهش ئه‌ركی نێو ماڵ به ئه‌ركی ژنان ده‌زانن!
چواره‌م:به‌شێكی نێره‌كان له ململانێیه‌كی تووندان و له‌ماڵه‌وه دانیشتوون وه‌ك ئه‌وه‌ی له هوتێلدابن،ده‌خۆن و ده‌خه‌ون و هیچ هاوبه‌شییه‌ك ناكه‌ن له‌كاروباری ماڵدا،به‌ڵكو ته‌نانه‌ت له‌رێگه‌ی سۆشیال میدیاوه پۆستی سووكایه‌تیكردن به كاری ماڵ و ره‌گه‌زی مێ ده‌كات.هه‌ندێكیشیان پێشنیاری ئه‌م ره‌فتار و ئه‌و ره‌فتار له وه‌رزش و خوێندنه‌وه ده‌كات بۆ نێره‌كان بێ ئه‌وه‌ی داوا بكات هاوكاربن له راپه‌ڕاندنی كاروباری تێو ماڵ!
ئیدی ئێستا باشترین كاته بۆ :
-رێزگرتن له‌و ئه‌ركانه‌ی كه ره‌گه‌زی مێ له‌ماڵه‌وه رای ده‌په‌ڕاند.
-داه‌به‌شكردنی كاره‌كانی نێو ماڵ،به‌شێوه‌یه‌كی مرۆیانه كه تیایدا نێر هاوبه‌ش بێت له راپه‌راندنی به‌شێك له‌و ئه‌ركانه.
-فێركردنی منداڵه‌كان به راپه‌راندنی كاروباری ناوماڵ.
-نه‌هێشتنی جیاكاری له‌سه‌ر بنه‌مای جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێو ماڵ و خێزاندا.چونكه له‌راستیدا نه خواردن لێنان و نه جل شوشتن و پاكردنه‌وه‌ی ماڵ و ئه‌وانی دیكه به‌شێك نیه له‌جیاوازی نێوان ژنان و پیاوان،هیچ یه‌ك له‌و كارانه‌ش په‌یوه‌ندی به جیاوازی بایۆلۆژی نێوان نێر‌و مێ نیه.
به‌وه‌ش كه‌ره‌نتینه‌یه‌كی باشتر و ئارامتر و بێ گرفتر به‌سه‌ر ده‌بێت.دوای كه‌ره‌نتینه‌ش خێزانێكی به‌خته‌وه‌ر ،كۆمه‌ڵگایه‌كی ئارامتر ده‌بینین.
PM:07:35:28/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 2080
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی