سەبارەت بە کێشەی عبدولەتیفەکان..

‌پەروا علی

پێویستە ژنان و ئازادیخوازان هەر هەنگاوێک بنێین ئەم خاڵانە لەبەرچاوبگرین....
ئەوەی لەم کێشەیەدا ڕویداوە:
- پێشێل کردنی یاسا بەرکارەکانی هەرێم کە ڕێگە بە تەنها ژنێک ئەدات بەپێی هەندێ (ئیستیسنا) مەرجی تایبەت نەبێت. (کە من بۆخۆم لەگەڵ ئەو مەرجانەشدانیم)
- پێشێلکاریە بەرامبەر هەموو یاسا و پەیماننامە نێودەوڵەتیەکان کە لەلایەن کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووە کان دەرچووە .
- لەروی کۆمەڵایەتیەوە، دژی هەموو ئەو ووتارانەی خۆیەتی کە لە تەلەڤزێون و کۆرۆ کۆبونەوە و بۆنە دینیەکان دەیخۆیندەوە ، خۆی دژی هەمو ئەم شتانە بووە و جۆرەها تۆمەتی دینی و ئەخلاقی داوەتە پاڵ ئەوکەسانەی ئەم جۆرە رەفتارانە دەکەن.
- دەست بردنە بۆحورمەی خێزانێک ، چونکە ئەو ژنەهاوسەری هەیە. 
- گوێ نەدان بە جیاوازی تەمەن .
- لە ڕوی زانستیەوە مامۆستا سەلەفی سەرپەرشتیاری توێژینەوەی ئەم ژنە بووە و پێگەی مامۆستایەتی خۆی خراپ بەکارهێناوە بۆ ئارەزوە غەریزیەکانی.
- تێکڕای ئەم خاڵانە دەچنە بواری توندوتیژی دژی ژنان و کۆمەڵگاوە..
پێشنیار دەکەم داواکاری گشتی بێتە دەنگ بۆ جوڵاندنی داوای یاسایی لە دژی . هەروەها وەزیری خوێندنی باڵا بەزوترین کات بڕیار بدات لەسەر لێکۆڵینەوە لە دۆسێ کەی وبڕیاردان لەسەر دورخستنەوەی کاتی تا کۆتایی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان. 


PM:09:55:10/05/2016

ئه‌م بابه‌ته 7186 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی