حیزبی بوون با ژن بونتان بیرنەباتەوە

‌پەروا علی

لە کابینە یەک بەدوای یەکەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک ژن پۆستی وەزیریان وەرگرتووە، هەرچەندە لە ئاستی پێویستدا نەبوون بەتایبەت کابینەی حەوت و هەشت کە ژمارەکە کەمبۆوە بۆ تەنها وەزیرێک، کابینەی نۆ سێ وەزیر و سەرۆکی پەرلەمان و جێگرێک ژنن.

لەئێستادا بەرپرسێارێتی ئیوەی ژنان قورستر و هەستیارترە، چونکە زۆرینە بەوردی چاودێری کارەکانتان دەکەن، کە ئاخۆ لە ئاست ئەو بەرپرسیارێتی و متمانەیەدان کە چەندین ساڵە ژنانی حیزبەکان و چالاکوانان و زۆرینەی توێژە جیاوازەکان داوادەکەن، فشار و لۆبیان کردووە بۆ ئەوەی ژنان بەشداری بەرچاو و راستەوخۆیان هەبێت لە ناوەندی بڕیاردا.

بۆیە خوازیارم حیزبی بوونتان ژن بونتان بیرنەباتەوە، ئاشکرایە ئەو پۆستانە پۆستی سیاسین وحیزب دەستنیشانی دەکات، بەڵام ئەم پۆستە بۆ خزمەتی هەموو هاوڵاتیانە بەهەموو جیاوازیەکانەوە، گرنگە وەک ژنێک هاوخەمی و دڵسۆزیتان بخەنە کار بۆ خزمەت بە پرسی ژن.

هیوادارم کەسانی دڵسۆز و پسپۆر لە بوارە جیاوازەکان لە دەوری خۆتان کۆکەنەوە کە ئێوە پێویستان بە توانا و لێهاتوییان هەیە، نەک کەسانی نزیک خۆتان کە ئەوان پێویستیان بە کارکردن هەیە..

ئەو خاتونە بەڕێزانە کە هاوڕێمن، راستەوخۆ کارم لەگەڵ کردون هەمویان پەرلەمانتار بوون و ئەزمون و توانای باشیان هەیە، بەهیوای سەرکەوتنیان، خوازیارم ژنانە و بێلایەنانە خزمەت بکەن وە لە پێناو حیزبدا ژن بونی خۆیان ون نەکەن.  





AM:10:41:11/07/2019

ئه‌م بابه‌ته 1968 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی