كوردستان و كه‌تالۆنیا دوو مۆدێلی جیاواز
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
تاكه شت كه هه‌رێمی كوردستان و هه‌رێمی كه‌تالۆنیا كۆده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یە كه هه‌ردوكیان بیر له‌جیابونه‌وه ده‌كه‌نه‌وه.جموجۆڵی جیابوونه‌وه له‌كه‌تالۆنیا زۆر گه‌رم و گوڕه‌و شه‌قام به‌وپه‌ڕی تواناوه پشتگیری ده‌كات. ئه‌م جموجوڵه گه‌رم و گوڕه له‌ناوەڕۆكدا پشت ئه‌ستووره به‌ئابوورییه‌كی به‌هێز. حكومه‌تی كه‌تالۆنیا به به‌راورد له‌گه‌ڵ حكومه‌تی كوردستاندا حكومه‌تێكی قه‌رزار نییه‌و كێشه‌ی دابینكردنی مووچه‌ی كارمه‌نده‌كانی نییه‌و تائێستا باشترین خزمه‌تگوزاریی پێشكه‌ش به‌هاووڵاتییه‌كانی كردووه.
له‌ڕاستیدا كه‌تالۆنیا پێویستیی بە‌ئیسپانیا نییه، بگره به‌پێچه‌وانه‌وه، ئیسپانیا پێویستیی به‌كه‌تالۆنیایه. به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئابووری، كه‌تالۆنیا ساڵانه ده‌وروبه‌ری 49 ملیار یۆرۆ بۆ بودجه‌ی گشتیی ئیسپانیا دابینده‌كات كه ده‌كاته ده‌وروبه‌ری19%ی سه‌رجه‌می به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی ئیسپانیا، له‌وه 35,5 ملیار یۆرۆ له‌ناو هه‌رێمه‌كه ساغ ده‌كرێته‌وه و ئه‌وه‌ی تر كه 13,5 ملیار یۆرۆیه به‌هه‌رێمه‌كانی تر ده‌درێت. ئه‌گه‌ر كه‌تالۆنیا له‌ئیسپانیا جیاببێته‌وه 13,5 ملیار یۆرۆكه‌شی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه. نیوه‌ی ئاڵۆگۆڕی بازرگانیی كه‌تالۆنیا له‌گه‌ڵ جیهانه‌و نیوه‌كه‌ی تریشی له‌گه‌ڵ هه‌رێمه‌كانی تری ئیسپانیایه. به‌كرده‌وه، كه‌تالۆنیا هیچ قه‌یرانێكی ئابووریی نییه چ له‌ئیسپانیا جیا ببێته‌وه‌و چ جیا نه‌بێته‌وه، سه‌ربه‌خۆییه‌كی ئابووریی مسۆگه‌ری هه‌یه.
له‌ڕووی سیاسیشه‌وه، كه‌تالۆنیا له‌ناوخۆدا، كێشه‌ی سیاسیی نییه، هه‌مووحزبه‌كان پشتگیریی سیستمی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ن و هه‌رێمه‌كه خاوه‌نی سه‌ركرده‌یه‌كی هه‌ڵبژێردراوه كه كۆده‌نگیی شه‌قام و حزبه‌كانی له‌سه‌ر هه‌یه‌و هیچ لێكدانه‌وه‌یه‌كی جیاواز بۆ شه‌رعیه‌ته‌كه‌ی نییه.
به‌ڵام كوردستان و كه‌تالۆنیا كێشه‌ی یاساییان له‌مه‌سه‌له‌ی جیابونه‌وه‌دا هه‌یه.له‌م رووه‌وه كه‌تالۆنیا هیوای له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌ڵچنیوه كه ئه‌گه‌ر بتوانێ به‌ئه‌ندام له‌یه‌كێتیی ئه‌وروپا وه‌ربگیرێ، چانسی ئه‌وه‌ی ده‌بێ كه رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ كێشه یاساییه‌كه بدۆزێته‌وه. په‌یوه‌ند به‌م مه‌سه‌له‌یه، وه‌رگرتنی كه‌تالۆنیا به‌ئه‌ندام له‌یه‌كێتیی ئه‌وروپا زۆرتر ده‌وه‌ستێته سه‌ر شێوازی جیابوونه‌وه‌ی كه‌تالۆنیاو له‌م روه‌وه ئه‌سته‌مه یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌راگه‌یاندنێكی تاكلایه‌نه‌ی سه‌ربه‌خۆیی رازی بێ.
ئه‌و په‌نده‌ی كه هه‌رێمه سه‌ربه‌خۆخوازه‌كان ده‌بێ له‌كه‌تالۆنیا فێربن ئه‌وه‌یه كه جیابوونه‌وه ته‌نها ناوه‌ستێته سه‌ر ئاره‌زووی رووت و خه‌ون بینینی فڵان و فیسار سه‌ركرده به‌تۆماركردنی سه‌روه‌ری بۆ خۆی و گروپه‌كه‌ی، به‌ڵكو زۆرتر ده‌وه‌ستێته سه‌ر رۆشنیی ئاینده‌ی ئابووریی هه‌رێمه سه‌ربه‌خۆكه.
ئه‌مه به‌م مانایه دێ كه ته‌نانه‌ت ئه‌وروپاش پێشوازی له‌سه‌ربه‌خۆیی كه‌تالۆنیایه‌كی قه‌رزارو پڕ كێشمه‌كێش و بێ داموده‌زگای شه‌رعی ناكا، به‌ڵام ئاماده‌یه نه‌رمییه‌كی گونجاو به‌رامبه‌ر به‌سه‌ربه‌خۆییه‌كی شایسته بنوێنێ. ئه‌و په‌نده‌ی كه ده‌بێ هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆخوازه‌كان له‌كه‌تالۆنیا فێری ببن ئه‌وه‌یه كه ئابوریی گه‌شه‌سه‌ندوو ده‌رگاكان له‌به‌رده‌م سه‌ربه‌خۆییدا واڵا ده‌كاو قه‌یرانه ئابورییه‌كان ده‌رگاكان به‌ڕووی سه‌ربه‌خۆیی و په‌ره‌پێدان و سه‌قامگیریدا داده‌خه‌ن.
PM:04:02:25/01/2016
ئه‌م بابه‌ته 3142
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی