ئاڵۆزیه‌كانی خوورماتوو چیمان پێ ده‌ڵێن
بورهان شێخ ڕەئوف
بێگومان شه‌ڕو ئاڵۆزی و ئاریشه‌كانی خورماتووش به‌شێكه له كۆی قه‌یران و ئاڵۆزیه‌كانی عێراق و كوردستان به‌هیچ كلۆجێك له یه‌ك جیاناكرێنه‌وه ئه‌گه‌ر به‌دوای چاره‌سه‌را بگه‌ڕێن بۆی ده‌بێت به یه‌ك پاكێج هه‌موو كێشه‌كانی حوكمڕانی له‌م وڵاته‌دا یه‌كلا بكرێته‌وه .
ئه‌گه‌ر هه‌مووان ئومێد‌و ئاواته‌كانیان له‌سه‌ر ڕووخانی ڕژێمی پێشوو كه‌ڵه‌كه كردبوو كه به كۆتایی هاتنی ئه‌و ڕژێمه هه‌موو كێشه‌و قه‌یرانه‌كان ئۆتۆماتیكی چاره‌سه‌ر ده‌بن و ئیتر گورگ و مه‌ڕ به یه‌كه‌وه ئاو ده‌خۆن به‌ڵام پێشهات و ڕووداوه‌كان پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ده‌ركه‌وتن .
وادیاره ئه‌و عێراقه‌ی كه كاتی دامه‌زراندنی چۆن به ده‌ر له خواستی پێكهاته‌كانی به‌یه‌كه‌وه لكێنرا ئێستاش له دوای نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌ك له پێكه‌وه‌ژیانی زۆره ملیانه‌ی ئه‌و پێكهاتانه هێشتا هیچ بنه‌مایه‌كی هاوبه‌شیان نیه بۆ پێكه‌وه‌ژیان و چاره‌نووسی هاوبه‌ش .
به‌ڵێ قه‌یرانه‌كانی حوكمڕانی له نێو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا دووپاتی هه‌مان بۆچوونمان بۆده‌كه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر لایه‌نه تائیفی یه‌كان به ناوی حكومه‌تی تكنۆكرات و ڕیفۆرمه‌وه ده‌یانه‌وێت ئیراده‌و هه‌ژموونی خۆیان به‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی تردا بسه‌پێنن به ده‌ر له ده‌ستوورو یاساكان كێ گرنتی ئه‌وه‌مان پێده‌دات كه دكتاتۆرییه‌تێكی مه‌زهه‌بی به‌سه‌ر پێكهاته‌كانی تردا ناسه‌پێنن ؟
له ووردبوونه‌وه له‌م ڕووداوانه‌ی كه له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و زۆر ناوچه‌ی تری عێراق كه پێكهاته‌كان تێكه‌ڵاوی یه‌كترن و به‌ریه‌ك كه‌وتنیان هه‌یه زۆر حاڵه‌تی ڕاگواستن و پاككردنه‌وه‌ی ئه‌تنیكی ڕوویداوه هه‌ر له پشتێنی به‌غدادو پارێزگای دیاله‌و بابل و شوێنه‌كانی تریش كه بارگاوی كراون به ناكۆكی تائیفی و دامه‌زراندنی ده‌یان میلیشیا به ناوی حه‌شدی شه‌عبی جۆراوجۆر به چه‌كو جبه‌خانه‌ی زۆره‌وه‌و دابینكردنی بوودجه‌یه‌كی زۆر له لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراقه‌وه بۆیان هه‌موو ئه‌وانه پیشانی ده‌ده‌ن كه ئه‌وفاكته‌رانه كه‌ره‌سه‌یه‌كی ته‌واون بۆ شه‌ڕێكی ناوخۆیی تائیفی و ئتنیكی خوێناوی تر له نێوان پێكهاته‌كانی عێراقدا دوای ته‌واو بوونی شه‌ڕی داعش‌یش .
PM:05:08:28/04/2016
ئه‌م بابه‌ته 4636
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی