ئاگربه‌س له سووریا
بورهان شێخ ڕەئوف
ئێواره پێنج
شه‌مه‌ی ڕابردوو هه‌ردوو زلهێزی جیهان ئهمریكاو ڕووسیا ڕێكه‌وتن له
سه‌ر ئاگربه‌س له سووریا به ئامانجی ڕێخۆشكردن بۆ به‌ستنی
دانیشتنه‌كانی كۆنگره‌ی جنێف له له 7/3 مانگی داهاتوو و هه‌روه‌ها
ڕێگرتن له كۆچی به كۆمه‌ڵی هاووڵاتیانی سڤیل له باكووری حه‌له‌ب و
گه‌یاندنی كۆمه‌ك و پێداویستی مرۆیی بۆ هاووڵاتیانی گه‌مارۆدراوو له و
ناوچانه .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسووڕمان و تا ڕاده‌یه‌ك
نامۆیه له مێژووی هه‌موو ئاگربهسهكان له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و
بگره جیهانیش ئه‌وه‌یه كه دوو وڵاتی زلهێز ڕێككه‌وتوون له سه‌ر
ئاگربه‌سه‌كه به بێ پرس و ته‌نانه‌ت ڕاوێژ به لایه‌نه گرنگه‌كانی
شه‌ڕه‌كه له سه‌ر خاك و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی وا له دامێن و په‌راوێزی
شه‌ڕه‌كه‌دان و وڵاتانی ئیقلیمی شیان تووشی حه‌په‌سان كرد .
به
هه‌رحاڵ له بارودۆخێكی وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێستای سووریا كه
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له بوونی زیاتر له 1060 تاقم و گروهو لایه‌ن
و ڕێكخراو ده‌كه‌ن كه نزیكه‌ی 250 لایه‌نیان زیاتر هێزی چهكدارو
میلیشیاتی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه و ئاگربه‌سه‌كه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی
(داعش ) و به‌ره‌ی نوسره و ڕێكخراوه تووندڕه‌وه‌كانی دی ناگرێته‌وه و
توركیاش له زمانی سه‌رۆك وه‌زیره‌كه‌یه‌وه ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌وانیش
هێزه‌كانی هه‌په‌گه و یه‌په‌ژه به تیرۆریست ده‌ناسن و ده‌ست له
بۆمبابارانكردن و پرۆسه سه‌ربازیه‌كانیان به‌رناده‌ن , بێجگه له‌وه‌ی
كه هه‌موو ئه‌و لایانانه تێكه‌ڵاوی جوگرافیان هه‌یه و له‌وانه‌یه له
كیلۆمه‌ترێكی چوارگۆشه‌دا چه‌ند ڕێكخراوێكی چه‌كداری جیاواز بوونیان
هه‌بێت و له نه‌بوونی هیچ میكانیزمێكی كاریگه‌ر بۆ زێره‌ڤانی دۆخه‌كه
بزانێت كێ پابه‌نده‌و ؟ كێ پێشێلكار ؟ بۆیه ده‌رفه‌ت و ئومێدی
درێژه‌كێشان و به‌رقه‌رار بوونی ئاگر بڕ زۆر ئه‌سته‌مه به بڕوای من .
ئه‌مانه
له لایه‌ك له لایه‌كی ترهوهههرچهنده داعش تا ئێسته بێده‌نگی
هه‌ڵبژاردووه به‌ڵام ئه‌بو موحه‌مه‌د جۆلانی سه‌رۆكی به‌ره‌ی نوسره‌ی
تیرۆریست كه ئاگربه‌سه‌كه ئه‌وان ناگرێته‌وه له لێدوانێكی ده‌نگیدا
ئاگربهسهكهی به شه‌رمه‌زاری و زه‌لیلی وه‌سفكرد و داوای له گروهه
تیرۆریستیه‌كان كه پابه‌ند نه‌بن پێوه‌ی و ئه‌مه به هه‌وڵێك ده‌زانێت
بۆ ڕزگاركردنی ڕژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د, له‌لایه‌كی تره‌وه جۆرج سه‌برا
جێگری سه‌رۆكی شاندی دانوسانكاری ئۆپۆزه‌سیۆنی سوریا له جنێف وتی
زه‌مینه هیچ له بار‌و گونجاو نیه بۆ درێژه‌كێشانی ئاگربه‌سه كه به
بوونی ڕووسیا له پێگه‌ی دوژمن و دادوه‌ریش له هه‌مان كاتدا .
به‌ڵام
له‌لایه‌كی تره‌وه ناكۆكی وململانێكان له ئاستی ده‌ره‌وه
خوێندنه‌وه‌ی جیاواز هه‌ڵده‌گرن ئه‌گه‌ر له په‌یوه‌ندیه‌كانی ڕووسیاو
سووریا بڕوانین هه‌ست به بوونی جیاوازی له سه‌ر ئایندهی سوریا
وماوه‌ی ڕاگوزه‌ری و گۆڕانكاری له په‌یكه‌ری ده‌سه‌ڵات و پرۆسه‌ی
سیاسی‌دا ده‌بینرێت و به تایبه‌تی له‌م دواییه دا به‌شار ئه‌سه‌د
مه‌رسومێكی ده‌ركرد واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له كۆتایی
مانگی نیساندا ڕاگه‌یاند وه‌كو هه‌نگاوێكی پێش‌گرتن به خواسته‌كانی
ڕووسیا به‌ڵام هاوڕاو ته‌بان بۆ درێژه‌دان به شه‌ڕی تیرۆر وه‌لانانی
ناكۆكیه‌كان .
هه‌روه‌ها له هه‌مانكاتدا سه‌رچاوه‌كانی هه‌وڵ باس
له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌مریكیه‌كان باس له پلانی B ده‌كه‌ن له كاتی
شكستهێنانی ئاگربه‌س له سوریادا ئه‌و پلانه‌ش بریتیه له ئه‌گه‌ری
ناردنی هێزی تایبه‌تی ئه‌مریكی زیاتر بۆ سوریا‌و زیادكردنی كۆمه‌ك و
یارمه‌تی سه‌ربازی و لۆجستیكی بۆ هێزه‌كانی ئۆپۆزه‌سیۆنی سووریا و
كه‌ڵك وه‌رگرتن له یارمه‌تی وڵاتانی تر له چه‌ك و جبه‌خانه‌و
پێداویستیه‌كانی تر و هه‌وڵدان بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌یه‌كی دژه فڕین و
ئارام بۆ ئاواره‌كان و پاراستیان له هێرشه‌كانی ڕژێم .
به‌ڵام
فه‌ره‌نسیه‌كان پلانی B به گونجاو و له جێ ی خۆی نازانن چونكه
فه‌ره‌نسیه‌كان له‌و بڕوایه‌دان ئه‌مریكیه‌كان نایانه‌وێت زیاتر بچنه ناو
قوڕو چڵپاوی سووریاوه و هه‌موو گرهوهكانیان له سه‌ر گۆڕینی
هه‌ڵوێستی سه‌رۆكی ڕووسیا فلادیمێر پۆتینه .
به‌ڵێ ئێستا
له دوای هه‌مووئه‌و گۆڕانكاری و پێشووه چوونانه‌ی دۆخی سووریا
ئاگربه‌سه‌كه پێناچێت ئیتر چه‌ك پشوو بدات و نۆره‌ی دان وسان و گفتوگۆ و
ڕێگا چاره‌ی سیاسی و دبلۆماسی بێت به‌ڵكو هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه
ده‌ڕۆن خۆ ئاماده‌كردن و سازدان وجۆشدان بێت بۆ خولێكی شه‌ڕی خوێناوی
وێرانكه‌ری زیاتر چونكه شه‌ڕی سووریا له شه‌ڕێكی ناوخۆیه‌وه گۆڕا بۆ
شه‌ڕێكی ئیقلیمی و له‌ویشه‌وه بۆ شه‌ڕێكی جیهانی و له كۆنترۆڵ
ده‌رچووه له ڕووی سیاسی و سه‌ربازیشه‌وه .
به هه‌رحاڵ
سیناریۆی دوای شكستهێنانی ئاگربه‌سه‌كه زۆرسامناك و خوێناوی و
گورچكبڕ ده‌بێت كه هه‌ر له ئێستاوه فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی عه‌ره‌بستانی
سعودیه له بنكه‌ی ئه‌نجه‌رلیكی توركیان و ده‌ڵێن بۆ شه‌ڕی داعش
هاتوون به‌ڵام هه‌ندێك له چاودێران له بڕوایه‌دان كه‌له ژێر ئه‌و
په‌رده‌یه‌دا ئامانجی تر هه‌یه ئه‌ویش دابه‌شكردنی جوگرافی سوریایه و
دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سوونه‌یه له ڕقه‌و دێر زور و حه‌سه‌كه كه
درێژده‌بێته‌وه تاوه‌كو مووسڵ.
ده‌مێنێته‌وه سه‌رئه‌وه‌ی ئایا
ڕۆكێته‌كانی ڕووسیاله جۆری s400 بوار ده‌ده‌ن ئه‌م نه‌خشه ڕێگایه‌ی
سعوودیه وتوركیا بخرێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه ؟ ئایا ئه‌مریكا
ده‌سته‌وه‌ستان ده‌بێت له ئه‌نجامی هه‌ر گۆڕانكاریه‌ك ؟
ئایا شه‌ڕێكی سعودی و توركی له گه‌ڵ ڕووسیا به‌رپا ده‌بێت یان شه‌ڕێكی جیهانی ئه‌مریكی ڕووسی ؟
بێگومان ڕووداوه‌كانی ئاینده وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌ده‌نه‌وه.
PM:08:57:04/03/2016
ئه‌م بابه‌ته 4236
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی