په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و رووسیا
بورهان شێخ ڕەئوف
ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له مێژووی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیای عوسمانی و ڕوسیای قه‌یسه‌ریش بده‌ینه‌وه ئه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌مه ی ئێستا له نێوان كۆماری دووه‌می توركیا به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ردۆگان و رووسیا نوێ به سه‌رۆكایه‌تی فلادیمیر پوتین هاتۆته ئاراوه یه‌كه‌مجار نیه به‌ڵكو پێشتریش له وێستگه‌ی مێژوویی دا ڕووسه‌كان به هانای توركه‌وه هاتوون و به جۆرێك له جۆره‌كان په‌یوه‌ندی و سات و سه‌ودایان هه‌بووه.
پێشتریش ساڵی 1833 زایینی ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ك له نێوان ڕوسیای قه‌یسه‌ری و ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا مۆر كراوه كاتێك 30 هه‌زار سه‌ربازی هێزی ده‌ریایی رووس له نزیك ته‌نگه‌ی بسفۆر دابه‌زین بۆ به هاناوه هاتنی سوڵتان مه‌حمودی دووه‌می عوسمانی و پاراستنی له هێرشی هێزه‌كانی محمد علی پاشا , دواتر كاتێك پاشه‌كشه‌یان كرد كه ڕێككه‌وتننامه‌ی به‌رگری هاوبه‌شیان واژۆكرد له گه‌رووی ده‌رده‌نیل مانه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی ڕوسیا له‌وێنده‌رێ, بۆیه ڕوسه‌كان ئێستاش خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینن په‌یوه‌ندییه‌كانیان بگه‌ڕێننه‌وه‌و بۆ ئه‌و ڕۆژگاره له دوای زاڵبوون و باڵا ده‌ست بوونی هه‌ژموونی رۆژئاواییه‌كان له گه‌ڵ توركیادا.
بۆیه پێده‌چێت ئه‌و بۆندی كڕینی سیستمی S400 كه ئێستا له نێوان ڕوسیا و توركیادا واژۆ كراوه درێژكراوه‌و بنه‌مای ئه‌و ستراتیژه مێژووییه بێت.
ئه‌گه‌رچی په‌یوه‌ندییه‌كانی ڕوسیا‌و توركیا له نۆڤه‌مبه‌ری 2015 گه‌یشته خراپترین ئاست له دوای خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی ڕوسی له لایه‌ن هێزه‌كانی توركیاوه به هۆی ئه‌وه‌ی بواری ئاسمانی ئه‌و وڵاته‌ی به‌زاندبوو, دواتر سه‌رۆكی هه‌ردوو وڵات توانیان ئه‌و قه‌یرانه سه‌خته تێپه‌ڕێنن و و په‌یوه‌ندییه‌كان ئاسایی بكه‌نه‌وه، دواتریش ده‌ست بكه‌ن به وتووێژ بۆ گرێبه‌ستی كڕینی سیستمی S400 رووسی له سبته‌مبه‌ری 2017 دواتر ڕوسیا تیشكی سه‌وز دابگیرسێنێت بۆ توركیا بۆ ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات و دواتر چڵه زه‌یتون له باكوری سوریا.
پۆتین ده‌خوازێت ئه‌مریكا به‌تایبه‌تی وئه‌ندامانی ناتۆ به گشتی له توركیا دووربخاته‌وه‌و، بۆیه هه‌ر فشار‌و سزایه‌ك له لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆ توركیا زیاتر پاڵ به توركیاوه ده‌نێت كه زیاتر له رووسیا نزیك بێته‌وه و به‌تایبه‌تی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ په‌لاماردانی رۆژهه‌ڵاتی فورات له سوریا كه له بنده‌ستی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتدایه و هاوپه‌یمانی ئه‌مریكان پێده‌چێت به‌ره‌یه‌كی تری شه‌ڕ بكرێته‌وه له نێوان ناتۆ‌و توركیادا.
PM:05:09:14/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2008
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی