كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌رێم و ناوه‌ند له سه‌نگی مه‌حه‌كدا
بورهان شێخ ڕەئوف
عیراقی به‌هێز ئه‌و عێراقه ده‌بێت كه‌وا به‌ره‌ی ناوخۆیی پته‌و و هاوسه‌نگ و گونجاو سازاو بێت له فۆرمێكدا كه هه‌موو پێكهاته‌كانی پابه‌ندی ده‌ستووره‌كه‌ی بن كه له ساڵی 2005 له سه‌ختترین دۆخی ئه‌وسای عێراقدا ڕاپرسی له سه‌ركراو نزیكه‌ی له 80% ی زیاتری گه‌لانی عێراق ده‌نگیان له سه‌ری دا به به‌ڵێ.
به‌م ڕێككه‌وتن و پێكهاتنه درز و ده‌رگاو كه‌لێن داده‌خرێت ده‌ستی ده‌ره‌كی به‌ئاسانی ده‌ست وه‌رده‌نه كایه جیاوازه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه هه‌ر له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه، ڕێگرده‌بێت له‌وه‌ی وڵاتانی ئیقلیمی كێشه‌و ململانێكانیان له سه‌ر خاكی عێراق یه‌كلایی بكه‌نه‌وه‌و خۆیشیان بینه‌ری بن.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م كێشانه‌ی له‌م ساڵانه‌ی دواییه‌دا سه‌ریان هه‌ڵداوه له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراقدا له ئاكامی ساردی و دوور كه‌وتنه‌وه‌و لێك تێنه‌گه‌یشتن هاتنه ئاراوه له سه‌ر پرسی نه‌وت و سامانی سروشتی دواتر بڕینی بوودجه‌ی هه‌رێمی لێكه‌وته‌وه له سه‌رده‌ستی نوری مالیكی و دواتر عه‌بادی ئه‌گه‌رچی پێشتر كێشه‌و ململانێكانی ئه‌و دووحكومه‌ته له سه‌ر پرسه گرنگه‌كانی ماده‌ی 140 ی ده‌ستوورو هێزی پێشمه‌رگه‌و دواتر ده‌رهێنانی نه‌وت و غاز بوو و دامه‌زراندنی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی ئیتیحادی عێراق بوو كه زۆر له‌وانه تا ئێستاشی پێوه بێت دانه‌مه‌زراون.
ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌گوزه‌رێت له كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام له نێوان هه‌ردوو لادا ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت كه خواست و ئاره‌زوویه‌كی جدی هه‌یه له نێوان هه‌ردوولادا به تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری یه‌كجاری و كۆنكرێتی بۆ ئه‌و كێشانه له چوارچێوه‌و له ژێر چه‌تری ده‌ستووری عێراقدا، چونكه مسه‌له‌ی فرۆشتنی نه‌وت و دابینكردنی مووچه‌و بوودجه‌ی پێویست بۆ كارمه‌ندانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان له كاره هه‌ره له پێشینه‌كانی كابینه‌ی نوێ یه و شتگه‌لێكن كه ئیتر قابیلی هیچ سازش و دواكه‌وتنێك ناكات.
ئه‌گه‌ر حكومه‌تی نوێ ی هه‌رێم ئه‌م كێشه هه‌نووكه‌ییانه‌ی چاره‌سه‌ركرد دواتر ده‌ست كراوه ده‌بێت بۆدۆزینه‌وه‌ی چاره‌ی دروست و ده‌ستووری بۆ كێشه‌و قه‌یرانه قورسه‌كان ئه‌ویش بنیاتنانی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی ئیتیحادی عێراقه جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ی ده‌ستووره و پڕكردنه‌وه‌ی پشكی كورد له هه‌موو داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی عێراق به كه‌سانی به توانا‌و لێهاتوو پڕۆفیشناڵ كه‌سی گونجاو بۆ شوێنی گونجاو.
له‌وانه‌ش گرنگتر ئێتر هه‌ردوو حكومه‌ت ده‌ست كراوه ده‌بن بۆ به گژاچوونه‌وه‌ی ئافاته گه‌وره‌كه ی گه‌نده‌ڵی كه هه‌ردوو لا دان به‌وه‌دا ده‌نێن كه گه‌نده‌ڵی گه‌وره هه‌یه و هه‌ردوو لاش بڕیاریانداوه ڕووبه‌ڕووی ببنه‌وه چونكه له ساڵی 2003 به دواوه گه‌وره‌ترین تاوانی به فیڕۆدانی سامان و داهاتی عێراق ئه‌نجامدراوه‌و گه‌نده‌ڵكاران وه‌كو به‌رزه‌كی بانان بۆی ده‌رچوون و ئازادن و ده‌ستی یاسا و داد په‌روه‌رییان پێ نه‌گه‌یووه.
بۆیه ئێستا هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌ندی له به‌رده‌م سه‌نگی مه‌حه‌ك و گه‌وره‌ترین ئه‌زمووندان چونكه شه‌ڕی تیرۆر‌و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش كۆتایی هاتووه و هیچ پاساوێك نه‌ماوه بۆ خۆدزینه‌وه‌و خه‌مساردی به‌رامبه‌ر ئه‌م پرسه چاره‌نووسسازانه كه په یوه‌ندی به پارووی ده‌می هه‌ژارانی ئه‌م وڵاته‌وه هه‌یه له هه‌مانكاتدا گه‌نده‌ڵی له تیرۆر سامناكتره ئه‌گه‌ر زوو فریای نه‌كه‌ون و بنبڕی نه‌كه‌ن .
ماوه‌ته‌وه بڵێین پابه‌ند نه‌بوون به ده‌ستوور ڕێكنه‌وتن له نێوان پێكهاته‌كانی عێراقدا ئاوكردنه به ئاشی دوژمنانی عێراق و درێژه‌دانه به تیرۆر و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ڕه‌وت و بزاڤی توندڕه‌و و وه‌حشیتر ه له ئه‌لقاعیده‌و داعش و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ گۆڕی كۆمه‌ڵ و شه‌ڕی تائیفی و ئتنیكی كه خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه زۆر نیگه‌ران و بێزارن لێ ی هه‌ر ئه‌وه‌شه وای له زۆرێك له خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته كردووه كه سه‌ری خۆیان هه‌ڵگرن و ڕێگه‌ی هه‌نده‌ران و غوربه‌ت و نامۆیی بگرنه به‌ر و سه‌دانیان له ئاوه‌كانی ئیجه‌دا ببنه خۆراكی قرش و دڕنده‌كان.
نا بۆشه‌ڕ نابۆ توند‌و تیژی وتوند ڕه‌وی به‌ڵێ بۆ ئاشتی و لێبوورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیان .
AM:08:55:29/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2092
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی