ئه‌دلب دوا پێگه‌ی تیرۆریستان
بورهان شێخ ڕەئوف
ناوی ئه‌دلب له ئایین و زمانی كه‌نعانی كۆنه‌وه هاتووه به مانای گه‌رده‌لوول و هه‌وره بروسكه وێران بوون ئه‌و وێنه‌شی كه‌وه‌كو لۆگوی ئه‌و شاره‌و وێنه‌یه‌كی ناودار ه كه پێ ی ناسراوه وێنه‌ی باڵته وپاچ و كه‌ره‌سه‌كانی تێكدانی تێدایه .
ئه‌و جه‌نگه‌شی كه له ئێستا و هه‌ر چركه‌ساتێكدا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ڕووبدات له نێوان هێزه‌كانی ڕژێمی سوریا و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌لایه‌ك و هه‌موو تاقم و گروهه توند ئاژۆ و تیرۆریسته‌كان كه توركیا پشتیوانیان لێده‌كات پێده‌چێت كۆتایی به‌و جه‌نگه ماڵوێرانكه‌ره بهێنێت كه حه‌وت ساڵ به‌ر له ئێستا وه‌كو شۆڕش و بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئازادیخوازی و دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری شارستانیانه له شێوه‌ی خۆپیشاندانی ئاشتیانه سه‌ری هه‌ڵداو دواتر بوو به جه‌نگێكی ناوخۆیی كه تاقم گروپی توندڕه‌وی تائیفی سواری شه‌پۆله‌كانی بوون و شه‌ڵاڵی خوێنیان كرد و به ده‌ردێكیان برد هه‌رچی حه‌كیم و ته‌بیبی سه‌ر ڕووی زه‌وییه بۆی تیمار نه‌كرێت .
ئێستا ئه‌گه‌رچی هێزه‌كانی سوپای عه‌ره‌بی سوری هه‌موو خاكی سوریایان كۆنترۆڵكردووه جگه له پارێزگای ئه‌دلب و ناوچه‌كانی ژێر ده‌سته‌ڵاتی هه‌سه‌ده واته كانتۆنه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان كه ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش پشتگیری‌یان لێده‌كه‌ن كه ئه‌م ناوچه‌یش له ڕابردوودا جۆرێك له هه‌ماهه‌نگی یان له گه‌ڵ شام هه‌بووه و نه‌چوونه‌ته شه‌ڕی ڕاسته‌وخۆه‌وه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به دیالۆگ و دان‌و ستان بگه‌نه جۆرێك له ڕێككه‌وتن , به‌ڵام ئه‌وه‌ی مه‌ترسیداره بۆ سوریا و بۆ ناوچه‌كه‌ش ناچه‌ی ئه‌دلبه كه هه‌موو ئه‌و تاقم و گروهه توند ئاژوانه‌ی كه له ناوچه‌كانی تری سوریاوه شكستیانخوارد به وتوێژ پاشه‌كشه‌یان كرد بۆ ئه‌دلب له‌وێوه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ هه‌موو خاكی سوریا و بگره عێراق و جیهانیش .
كاردانه‌وه مه‌ترسی داره‌كانی هێرش بۆ سه‌ر ئه‌دلب له لایه‌ن سوریاوه
1.یه‌كێك له‌و مه‌ترسیه گه‌ورانه ی كه له‌وه‌یه ڕووبدات به‌ریه‌ككه‌وتنی سوریا‌و توركیایه له ئه‌دلب له‌به‌رئه‌وه‌ی توركیا هێزی له‌وێنده‌ر هه‌یه و خاڵی چاودێری زۆر ی به درێژایی سنووره‌كان داناوه‌وو پشتیوانی زۆرێك له‌و هێزانه ده‌كات كه له‌و ناوچه‌ن , له هه‌مانكاتیشدا ڕوسیا ناخوازێت ئاڵۆزی و گرژی له گه‌ڵ توركیادا له ئیستادا بخوڵقێنێت كه ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێستی دیمه‌شق لاواز ده‌كات .
2. ڕودانی كاره‌ساتێكی مرۆیی گه‌وره كه ببێته هۆی ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ربوونی ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌و شاره‌و ناوچه‌كانی تری سه‌ربه ئه‌دلب.
3. سزادانی به كۆمه‌ڵ ده‌بێته هۆی به‌هێزبوون و سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژ ی وتوندئاژۆیی زیاتر له ئه‌دلب چه‌ند گروپێكی چه‌كداری تێدایه كه‌سه‌ر به ڕێكخراوی تیرۆریستی ئه‌لقاعیده‌ن وه‌كی ده‌سته‌ی ته‌حریری شام وحوراسی دین و كه ڕێككه‌وتنی سوتشیان ڕه‌تكرده‌وه كه به هه‌موو ئه‌مانه ناكه‌نه 1% دانیشتوان كه نزێكه‌ی سێ ملیۆن كه‌س له باكوری خۆرئاوای سوریان واته 99% خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه دژ به تیرۆریستانن كه ئه‌مه ش ستراتیجیه‌تیه‌كی هه‌ڵه‌یه‌و ده‌بێته هۆكاری به‌هێزبوونی تاقم و ڕه‌وته توندئاژۆ و تاوانباره‌كان .
4. ناكۆكی و ململانێ ی نێوان ڕوسیا و توركیا فاكته‌رێكی‌به‌هێزه بۆ درێژبوونه‌وه‌و و بورده‌وامبوونی دۆخی شێواوی سوریا.
5. چه‌كداره بیانیه‌كان و چاره‌نووسیان به‌نده به شه‌ڕی ئه‌دلبه‌وه كه زۆربه‌یان له ڕیزه‌كانی ده‌سته‌ی ته‌حریری شامن كه پێده‌چێت تا ده‌كوژرێن شه‌ڕبكه‌ن و به تایبه‌تی ئیگۆره‌كان كه له چینه‌وه هاتوون و ئێستا بوونه‌ته خاوه‌ن توانا‌و شاره‌زاییه‌كی زۆر له شه‌ڕو وێرانكارییدا.
له كۆتاییدا ئه‌گه‌ر شه‌ڕی ئه‌دلب كۆتایی به جه‌نگی وێرنگه‌ری سوریا نه‌هێنێت ئه‌وا پێده‌چێت سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلێكی دی كاره‌ساتی مرۆیی و سه‌ربازی لێبكه‌وێته‌وه كه بۆ ساڵانێك درێژ ه‌ی هه‌بێت .
PM:09:59:05/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2532
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی