عێراق و ده‌ستوورو كێشه‌كانی دوای 16 ساڵ
بورهان شێخ ڕەئوف
عێراق و هه‌رێمی كوردستان له دوای شازده ساڵ له پرۆسه‌یه‌ك هێشتا له سه‌رناوه‌كه‌ی هه‌مووان كۆك نین ئایا ئازادكردنی عێراق بوو یان داگیركردن هه‌ریه‌كه‌و شرۆڤه‌یه‌كی بۆ ده‌كات ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا خاوه‌نی بیرۆكه كه‌و داینه‌مۆی پرۆسه‌كه بوو به یاسا خۆی به داگیر كه‌ر ی عێراق بناسێت ئه‌بێت پێكهاته‌كانی عێراق چ ناوێكی لێ بنێن ؟
ڕاسته پێكهاته‌ی شیعه له دوای ده‌وڵه‌تی عه‌باسیه‌وه خۆیان به ژێرده‌سته‌و زوڵم لێكراوو چه‌وساوه‌و په‌راوێز خراو ده‌زانن له‌جیهانی ئیسلامی و به‌تایبه‌تی له عێراقدا كه له‌وه‌ته‌ی له ساڵی 1921 ه‌وه ده‌وڵه‌تی عێراق دامه‌زرا كه‌چی به‌شێك له‌وانیش عێراق به داگیركراو و ئه‌مریكاش به داگیر كه‌ر ده‌ناسن هه‌رچه‌نده له هه‌شتاوچوارساڵی حوكمڕانی عێراقدا به قه‌ده‌ر ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی دوای پرۆسه‌ی گۆڕانكاری عێراق له 2003 ه‌وه باڵاده‌ست نه‌بوون .
كوردیش هه‌قی خۆیه‌تی ئه‌م پرۆسه‌یه به ئازادی ناوببات چونكه كۆتایی به سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی تاكحزبی و دكتاتۆری هات كه جینۆسایدی كوردی به به‌رنامه جێبه‌جێ ده‌كرد .
سوونه‌ی عه‌ره‌بیش كه فه‌رمانڕه‌وای پله‌یه‌ك و باڵاده‌ستی عێراق بوون له سه‌روه‌ختی دامه‌زرانییه‌وه سه‌ره‌ڕای كه‌می ژماره‌كه‌یان تاوه‌كو 2003 ئه‌م پرۆسه به داگیركردن ناوده‌به‌ن چونكه ئه‌وان زیانمه‌ندی یه‌كه‌م بوون .
ئه‌وه‌ی ده‌خوازم قسه‌ی له سه‌ربكه‌م ئه‌وه‌یه بۆچی عێراق له دوای شازده ساڵ له نه‌مانی ڕژێمی دكتاتۆری به‌عس و دكتاتۆره‌كه‌ی سه‌دام حوسین سه‌ره‌ڕای نووسینی ده‌ستوور و ڕاپرسی له سه‌ری حكومه‌تی ڕاگوزه‌رو پێنج كابینه‌ی حكومه‌ت و پێنج خوولی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هێشتا ئارامی و سه‌قامگیری به‌خۆیه‌وه نه‌بینیووه‌و و بنه‌ماكان و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سه‌رپێ ی خۆیان نه‌وه‌ستاون و مافه‌سه‌ره‌تاییه‌كانی مرۆڤ بۆ ژیانێكی شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌و ئاسایی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تایی و پێویسته‌كانی هاوڵاتیان له ئاو‌و كاره‌باو چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌و ئاسایش له ئاستی پێویستدا نین .
ده‌بێت ئه‌و هۆكارانه چی بن ؟
پێش ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كان بڵێم حه‌زده‌كه‌م ئه‌وه بپرسم ئایا گه‌لی عێراق به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه ئاماده‌و سازه بوو بۆ ئه‌م كرانه‌وه گه‌وره‌یه كه تا 2003 مۆبایل و سه‌ته‌لایت قه‌ده‌غه و یاساغ بوو تێیدا سیستمی یه‌ك حزبی و یه‌ك ڕۆژنامه‌و و یه‌ك ته‌له‌فزیۆن و ...تد. ئایا دیموكراسی و په‌روه‌رده‌كردنی خه‌ڵك له‌سه‌ری به زنجیری تانك و بۆمب و فڕۆكه ده‌سه‌پێنرێت یان ڕوونتر بڵێین ئایا سیستمی دیموكراسی وه‌كو سیستمی باتریۆتی ئه‌مریكی یان S400 ڕووسی یه ده‌كرێت به ملیاره‌ها دۆلار بیكڕیت و دایمه‌زرێنیت.
هۆكاره‌كان :
1. هه‌وڵدانی پێكهاته‌ی شیعه بۆ خۆسه‌په‌ناندنی به سه‌ر پێكهاته‌كانی تردا واته گۆڕینی حوكمڕانی عێراق له دكتاتۆری سوونه‌وه بۆ دكتاتۆری شیعه ئه‌مه‌ش له شازده ساڵی ڕابردوودا به ڕوون و ئاشكرا له‌زۆر قۆناغی جیاجیادا بینرا به‌داخه‌وه بێ ئه‌وه‌ی په‌ند له حوكمڕانی هه‌شتا ساڵی پێشووی عێراق ببینرێت كه كه‌س تێیدا ئارامی و ئازادی و خۆشگوزه‌رانی نه‌دی جگه له گۆڕی به كۆمه‌ڵ و كۆچكردنی زۆرملی و گۆڕینی ناسنامه‌و كیمیاباران و زۆرشتی تر .
2. نه‌مانی متمانه له نێوان پێكهاته‌كاندا و به‌تایبه‌تی دوای مه‌رگی سه‌رۆك كۆماری پێشووتر مام جه‌لال كه ڕۆڵێكی گرنگ و كاریگه‌ری بینی دوای پرۆسه‌ی ئازادای له كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو ناكۆكه‌كان.
3. ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی كه كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی عێراق نه‌بێت به وڵاتیًكی ئارا م و پێكه‌وه‌ژیانی برایانه له نێوان پێكهاته‌كانیدا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌زموونه نه‌گوێزرێته‌وه بۆلای ئه‌وانیش به تایبه‌تی كه عێراق بوو به خاوه‌نی یه‌كێك له جوانترین ده‌ستووره‌كان له ناوچه‌كه‌دا به‌ڵام ئه‌وان سه‌ركه‌وتن له‌وه‌دا پێش به جێبه‌جێ كردنی ده‌ستوور بگرن و قه‌یران له دوای قه‌یران بۆ عێراق بخوڵقێنن .
4. جێبه‌جێ نه‌كردنی ده‌ستوور له لایه‌ن هه‌ندێك هێزو لایه‌نه‌وه و دروست كردنی كۆسپ و له‌مپه‌ر له به‌رده‌میدا كه‌ئه‌مه‌ش زه‌مینه خۆش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی عێراق وه‌كو وڵاتێكی یه‌كگرتوو سه‌ربه‌خۆ نه‌مێنێته‌وه سامان وداهاته‌كه‌ی به فیڕۆ بڕوات .
PM:01:14:21/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 2572
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی