كۆنگره‌ی وارسۆ
بورهان شێخ ڕەئوف
له دوای جه‌نگی سارده‌وه‌و له سه‌ره‌تای ساڵه‌كانی ده‌یه‌ی كۆتایی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه بۆ جارێكی تر ئه‌مریكا توانی هه‌موو هاوپه‌یمانه‌كانی خۆی له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و جیهانیشدا كۆبكاته‌وه كه له هه‌ردوو ڕۆژی 13 و14 ی ئه‌م مانگه‌دا شوباتی 2019 له وارسۆی پایته‌ختی پۆله‌ندا .
مایك بۆمبیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه گه‌وره‌ترین و به‌رفراوانترین هاوپه‌یمانێتی یه كه شه‌ست وڵات له خۆ ده‌گرێت بۆ باسكردنی هه‌موو ئه‌و مه‌ترسی و قه‌یرانانه‌ی كه به‌ره‌وڕووی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌بنه‌وه و به‌تایبه‌تی ڕۆڵی ئێران و هه‌روه‌ها دیدو بۆچوونی ئه‌مریكا له‌سه‌ر كێشه‌و ململانێ ی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل .
گرنگه بۆ ئیسرائیل ئه‌م كۆنگره چونكه یه‌كه‌م جاره به‌م به‌رفراوانیه له گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی كۆببێته‌وه به تایبه‌تی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له ته‌نیشت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یه‌مه‌ن دانیشتبوو وێنه‌كه‌ی خۆی له سه‌ر حسابی توێته‌ره‌كه‌ی دانابوو نوسیبووی مێژوو دروست ده‌كه‌ین ئه‌مه له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌مریكاو ئیسرائیل توانیان ئه‌و هاوكێشه مێژووییه بگۆڕن كه ده‌گوترا كێشه‌ی عه‌ره‌ب - ئیسرائیل بۆ كێشه‌ی فه‌له‌ستینیه‌كان و ئیسرائیل هه‌رچه‌نده كۆشنه‌ره‌ی زاوا‌و ڕاوێژكاری تره‌مپ به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دا كه كێشه‌ی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل چاره‌سه‌ربكات له كاتێكدا فه‌له‌ستینیه‌كان به هه‌ردوولایه‌نی حماس و ڕێكخراوه‌ی ڕزگاریخوازی فه‌له‌ستین بانگهێشتی كۆنگره‌كه نه‌كرابوون ده‌بێت چۆن چاره‌سه‌رێك بێت بێ ئاماده‌بوونی لایه‌نی خاوه‌ن ماف ؟
له هه‌مانكاتدا نه‌ته‌نیاهۆ ده‌توانێت له ڕووی ناوخۆیی ئیسرائیله‌وه سوود له‌م كۆنگره ببینێت واخۆی پیشانبدات كه له لایه‌ن عه‌ره‌به‌كانه‌وه ڕێزلێ گیراوه.
هه‌روه‌ها توركیا‌و قه‌ته‌رو كۆمیسیۆنی ئه‌وروپاش ئاماده‌نه‌بوون و میسریش به‌شدارییه‌كی لاوازبوو.
باسی مه‌سه‌له‌ی ئاشتی له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌كه‌ن و كۆنگره‌كه‌ش ناوی كۆنگره‌ی وارسۆ بۆ ئاشتی و ئاسایشه له كاتێكدا هه‌مووان ده‌زانین كێشه‌و قه‌یرانی گه‌وره‌ی ئه‌م ناوچه مه‌سه‌له‌ی كورد‌و فه‌له‌ستینیه‌كانه كه سه‌رچاوه‌ی زۆرێك له ململانێكانی ناوچه‌كه‌یه ساڵانێكی دوور‌و درێژه , بۆیه باسكردنی هه‌ر چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌م ناوچه‌یه به بێ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و دوو فاكته‌ره گرنگه هه‌ر بێ به‌رهه‌م و به وجاخ كوێری ده‌مێنێته‌وه .
ئامانجی كۆنگره‌كه
كۆنگره‌كه پێداگیری له‌سه‌ر دوودۆسیه‌ی گرنگ كرد ئه‌وانیش :
1. به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كان و هه‌ژموونی ئێران له ناوچه‌كه‌دا كه به مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاشتی و ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه داده‌نرێت .
2. ڕاگه‌یاندنی پلانێك بۆ ئاشتی له نێوان فه‌له‌ستینیه‌كان و ئیسرائیل
جگه له‌وانه‌ش ئامانجێكی تریان هه‌بوو زیاتر جه‌ختیان له سه‌ركرده‌وه ئه‌ویش په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته ئه‌وروپیه‌كان و ئێران بوو كه مایك بێنسی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوای له هاوپه‌یمانه ئه‌وروپیه‌كانی كرد كه له ئێران دوور بكه‌ونه‌وه‌و هه‌مان هه‌نگاو هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا وه‌ربگرن و له ڕێككه‌وتننامه‌ی( 5+1) بكشێنه‌وه.
خاڵه لاوازه‌كانی كۆنگره‌كه
ئاماده‌نه‌بوونی هه‌ردوو وڵاتی گه‌وره‌و ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێو ده‌وڵه‌تی ڕوسیا‌و چین كه ئه‌مه‌ش ئاماژه‌ی یه‌ك ده‌نگ نه‌بوونی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیه به‌رامبه‌ر دۆسییه‌ی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ وێران , هه‌روه‌ها ئاماده‌نه‌بوونی دوو وڵاتی هاوپه‌یمان وپشتیوانی ئه‌مریكا له زۆر پرسی گرنگدا له سه‌ر ئاستی جیهان ئه‌وانیش فه‌ره‌نساو ئه‌ڵمانیا كه ئاماده‌نه‌بوونی ئه‌مانیش مانای بوونی ڕای جیاواز‌و تێبینیه له‌سه‌ر هه‌مان دۆسییه .
له‌لایه‌كی تره‌وه ئاماده‌بوونی شاندی ئه‌مریكا له سه‌ر ئاستێكی به‌رز به سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆك و وه‌زیری ده‌ره‌وه كۆشنه‌ری زاوا‌و ڕاوێژكاری سه‌رۆك و تیمێكی به‌هێزو شاره‌زایان له هه‌موو بواره‌كان ئاماژه‌ن كه ئیداره‌ی تره‌مپ گرنگیه‌كی زۆر ده‌دات به‌و مه‌سه‌لانه‌ی له سه‌ره‌وه باسمكردن .
له كۆتاییدا ده‌كرێت بپرسین ئایا ئه‌مریكا به ته‌نیا ده‌توانێت سزای ئێران بدات له كاتێكدا ئه‌وروپیه‌كان تائێستا له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌ی (5+1) ه‌وه ده‌توانن ئێران ناچار بكه‌ن پابه‌ند بێت به سنوورداركردنی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌یه‌وه‌و هه‌ر ئێستا كۆمپانیا ئه‌وروپیه‌كان له هه‌وڵی واژۆكردنی چه‌ندین بۆندن له گه‌ڵ ئێران‌دا ؟
ئایا ئه‌مه سه‌ره‌تای ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی عه‌ره‌ب و ئیسرائیله یان هه‌ر بابه‌تێكی پڕوپاگه‌نده‌بوو؟
PM:06:40:19/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 1084
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی