كشانه‌وه‌كانی تره‌مپ له ڕێككه‌وتنامه‌و په‌یماننامه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان
بورهان شێخ ڕەئوف
سه‌ره‌تای ساڵی 2016 كاتێك دۆناڵد تره‌مپ بوو به سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێچه‌وانه‌ی هه‌موو پێشهات و ئه‌گه‌رو لێكدانه‌وه‌كانی شاره‌زایانی هه‌ڵبژاردن بوو ئه‌و كات وتارێكم نووسی به‌ناونیشانی بوومه‌له‌رزه‌ی تره‌مپ دوای ده‌ركه‌وت تره‌مپ نه‌ك یه‌ك بوومه‌له‌رزه به‌ڵكو بوومه‌له‌رزه‌ی زۆر له گه‌ڵ خۆیدا هێناوه‌و هه‌رجاره‌ی له‌لایه‌كه‌وه جیهان ده‌هه‌ژێنێت .
تره‌مپ ئه‌وه‌ی كه هه‌ر له سه‌ره‌تای هه‌ڵمه‌ته‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیه‌وه نه‌یشاردۆته‌وه ئه‌وه بوو كه ئه‌و دژایه‌تی خۆی بۆ زۆر په‌یماننامه‌و ڕێكه‌وتننامه‌ی گرنگ ڕاگه‌یاند بوو كه سه‌رۆكه‌كانی پێش خۆی واژۆیان كردبوو له هه‌ردوو حزبی دیموكراتی و كۆماریش به بیانوو و پاساوی ئه‌وه‌ی ئه‌مانه ڕێگرن له جووڵه‌ی ولایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له ڕووی نێو ده‌وڵه‌تیه‌وه هه‌روه‌ها زیانی گه‌وره به ئه‌مریكا ده‌گه‌یه‌نێت له‌ڕووی ئابوورییه‌وه .
1. بۆیه هه‌رله یه‌كه‌م ساڵی حوكمڕانی و جێنیشینی له كۆشكی سپی له په‌یماننامه‌ی پاریس كشایه‌وه تایبه‌ت به كه‌ش و هه‌وا كه ساڵی 2015 ئه‌مریكا له سه‌رده‌می سه‌رۆكی پێشوو ئۆباما واژۆییان كردبوو به بیانووی ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكادا یه‌كناگرێته‌وه.
2. هه‌روه‌ها له ڕێككه‌وتننامه‌ی هاوبه‌شی ئیستراتیجی ئابووری له گه‌ڵ وڵاتانی پشت ئۆقیانووسی ئارام كه له ته‌ك دوازده وڵات سه‌رۆكی پێشوو ئۆباما له ساڵی 2015 واژۆی كردبوو كشایه‌وه .
3. هاوشان له گه‌ڵ دروشمی ئه‌مریكا یه‌كه‌مه‌و پێش هه‌موو شتێكه كه سه‌رۆك تره‌مپ به‌رزی كردۆته‌وه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه , ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له زۆر ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی گرنگ كشایه‌وه به پاساوی تره‌مپ گوایه له گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی باڵای ئه‌مریكادا نایه‌ته‌وه هه‌ر له‌و چوارچێوه‌دا ڕه‌خنه‌ی زۆری له ڕێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌گرت كه دژ به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كارده‌كه‌ن له‌وانه له ڕێكخراوی یونسكۆ( ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده‌و ڕۆشنبیری و زانست ), هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌رداری ئه‌ندامێتی ئه‌مریكا بوو له ئه‌نجوومه‌نی مافی مرۆڤی نێو ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بوو له به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مریكا سیاسه‌ته‌كه‌یانی به‌دڵ نه‌بوو ده‌رهه‌ق به ئیسرائیل , بڕین و وه‌ستاندنی كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كانی بۆ ئاژانسی به‌هاناوه‌چوون و به‌كارخستنی ئاواره فه‌له‌ستینیه‌كالنی سه‌ربه‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ( ئۆنروا ) .
4. تایبه‌ت به كێشه‌ی فه‌له‌ستینیش دوای ئه‌وه‌ی فه‌له‌ستینیه‌كان داواكارییه‌كیان به‌رز كرده‌وه له دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی دژ به بڕیاری گواستنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌كه‌یان له ئۆرشه‌لیمه‌وه بۆ قودس له 6 دیسه‌مبه‌ری 2017 جۆن پۆڵتۆنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی له پاشكۆی پرۆتۆكۆلی ڤیه‌نا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌و ململانێكان به ڕێگای ئاشتی كشایه‌وه .
5. 8 ئایاری 2018 سه‌رۆك تره‌مپ یه‌ك لایه‌نه له ڕێككه‌وتننامه‌ی ( 5+1) تایبه‌ت به چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران كشایه‌وه و به خراپترین‌و كاره‌ساتبارترین ڕێككه‌وتننامه له مێژووی ئه‌مریكادا ناوی برد , هه‌رله دوای پاشه‌كشه‌كه‌شی هه‌موو سزاكانی جارانی به زیاتره‌وه به سه‌ر ئێران‌دا سه‌پانده‌وه به‌و نیازه‌ی نه‌ك هه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كی بووه‌ستێنێت به‌ڵكو سنوورێك دابنرێت بۆ ڕه‌فتارو ده‌ستوه‌ردانه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا كه هه‌ڕه‌شه له ئارامی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌كات .
6. له دوا هه‌وڵی دا تره‌مپ بۆ كشانه‌وه‌و بادانه‌وه له ڕێككه‌وتننامه‌و به‌ڵێننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كه له هه‌موویان مه‌ترسیدارتره‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ڕۆژانی شه‌ڕی سارد و ململانێ ی خۆپڕچه‌ككردنی نێوان هه‌ردوو بلۆكی ڕۆژهه‌ڵات به سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران و ڕۆژئاوا به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا ئه‌ویش خواست و نیازی كشانه‌وه‌یه له په‌یماننامه‌ی ڕۆكێته مامناوه‌ند مه‌داكانه له گه‌ڵ ڕوسیا كه ساڵی 1987 واژۆ كراوه كه ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی سامناكی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشبڕكێ ی خۆ پڕچه‌ككردنه له نێوان واشنتۆن و مۆسكۆ .
ئیداره‌ی تره‌مپ له‌م بڕیاری كشانه‌وه‌و بادانه‌وانه هیچ ڕاوێژێك به هاوپه‌یمان و دۆسته‌كانی ناكات ده‌خوازێت به شێوازێكی نوێ دایان بڕێژێته‌وه ئه‌و ڕێكه‌وتنانه كه له به‌رژه‌وندی خۆیدا بێت هه‌رچه‌نده تائێستا هیچ ئه‌ڵته‌رنه‌تیفێكی نه‌خستۆته ڕوو.
له كۆتاییدا ده‌كرێت بپرسین ئایا ئه‌مریكا به كشانه‌وه‌ی له زۆرێك له‌و په‌یماننامه گرنگانه زیان به پێگه‌و هه‌یبه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ناگات له كاتێكدا سه‌رۆكایه‌تی نه‌زم و سیستمی جیهانی ده‌كات ئایا كاریگه‌ری ڕۆڵی ئه‌مریكا له سه‌ر ڕووداوه‌كان كه‌م ناكاته‌وه؟ ئایا بوار بۆ وڵاتانی تر ناڕه‌خسێنێت شوێن‌و پێگه‌ی ئه‌مریكا بگرنه‌وه به‌تایبه‌تی چین ؟
PM:03:52:15/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 1540
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی