ئه‌مریكا بایه‌خ به هه‌رێمی كوردستان ده‌داته‌وه؟
بورهان شێخ ڕەئوف
هه‌رێمی كوردستانی عێراق ئه‌و هه‌رێمه‌یه كه له دوای شه‌ڕی كه‌نداوی دووه‌م واته ڕزگاركردنی كوه‌یت له‌ژێر ده‌ستی عێراق هاته دامه‌زراندن كه ناوكه‌كه‌ی ئه‌و ناوچه ئارام و دژ ه فڕینه بوو بۆ خه‌ڵكی ئه‌م هه‌رێمه له لایه‌ن فه‌ره‌نساو ئه‌مریكاو به‌ریتانیه‌وه به بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێو ده‌وڵه‌تی له ساڵی 1991 ,
بۆ پاراستنیان له هێرش و په‌لاماره‌كانی ڕژێمی سه‌دام حسین كه ئه‌و كات خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه به‌ر دوو شاڵاوی جینۆسایدی ئه‌نفال و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه كه‌وتبوون له ساڵی 1988 هه‌رله‌وساوه تابه ئێستا ئه‌م هه‌رێمه بووه پێگه‌و جێ پێ ی ئه‌مریكاو وڵاته ڕۆژئاواییه‌كانی هاوپه‌یمانی و هه‌ر لێره‌شه‌و پلانی له ناوبردنی رژێمی پێشووی عێراق دانراو جێبه‌جێ كرا و به تایبه‌تی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌ردۆگان كه تازه پارتی داد وگه‌شه هاتبوونه سه‌ر ده‌سه‌ڵات له توركیا كه نه‌یانهێشت سوپای ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی له ناتۆ خاكی توركیا به‌كاربهێنن بۆ په‌لاماردانی عێراق ئیتر ده‌رگای خێر‌و خۆشی بۆ كورد كرایه‌وه كورد ئه‌و بۆشاییه‌ی پڕكرده‌وه‌و ڕۆڵی توركیای گێڕا .
هه‌ولێری پایته‌ختیش بووه ناوه‌ندێكی گرنگی بڕیار‌و هه‌ر شاندێكی فه‌رمی و سه‌رۆكی وڵاتانیش بهاتنایه‌ته به‌غداد سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیشیان ده‌كرد به‌تایبه‌تی كه سه‌رۆكی كۆچكردوو ڕه‌وانشاد مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عێراق بوو هه‌ماهه‌نگی و هاوپه‌یمانی پارتی و یه‌كێتیش كاریگه‌ری خۆی هه‌بوو له‌و قۆناغه‌دا
ئه‌گه‌رچی له‌دوای ڕیفراندۆمی 25/9/2017 هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وت و پێگه گرنگه‌ی كه هه‌رێم له ساڵانی ڕابردوودا به‌ده‌ستی هێنابوو چ له بواری سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و ئیقلیمی وته‌نانه‌ت ناوخۆییش هه‌مووی له ده‌ست چوو چما ئه‌و ڕۆڵه گه‌وره‌و گرانه‌ی كه‌له شه‌ڕی داعش و تیرۆردا پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان گێڕایان به خوێنی هه‌زاران شه‌هیدو بریندار ئه‌فسانه‌ی داعشیان تێك‌شكاند و هه‌رێمیش له لایه‌نێكی براوه‌و سه‌ركه‌وتووی ئه‌و شه‌ڕه‌وه بووه قوربانی و كه‌وته ژێر گه‌مارۆ و ئابڵووقه‌ی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی و سوپای عێراق و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه‌ركوك و هه‌موو ناوچه‌كانی ماده‌ی 140 ی خسته‌وه ژێرده‌سته‌ڵاتی خۆیان له 16 ئۆكتوبه‌ری 2017 كه پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵكی كوردستان به خوێنی خۆیان له په‌لامارو شاڵاوی تیرۆرستانی داعش پاراستیان .
ئه‌مریكیه‌كانیش به‌رامبه‌ر به‌م شاڵاو په‌لاماردانه هه‌ر بینه‌ر بوون و هیچ هه‌ڵوێستیكیان نه‌بوو به جمووجووڵی ئاسایی هێزه‌كانی عێراق له قه‌ڵه‌میاندا.تائێره به‌سه من نامه‌وێت جارێكی تر باسی ڕیفراندۆم و كاتی بوو یان نا بكه‌م بۆ؟ چونكه كاتی خۆی قسه‌ی خۆم له سه‌ری كردووه .
ئێستا ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌مریكیه‌كان جارێكی تر مه‌یل و سۆزیان بۆلای هه‌رێم جووڵاوه به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی به‌ته‌مان هێزه‌كانیان له سوریاوه بكشێننه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان و هه‌ندێ فراكسیۆنی شیعه‌ش له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران عێراق به نیازن یاسایه‌ك ده‌ربچێنن كه هێزه بێگانه‌كان له عێراق بكه‌نه ده‌ره‌وه به یاسا و لایه‌نه شیعه‌كان قایل نابن له هیچ بارودۆخێكدا هێزی ئه‌مریكا له عێراق زیاد بكرێت هه‌مووشمان وته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا تره‌مپ مان بیست له بنكه‌ی عین ئه‌لئه‌سه‌د له خۆرئاوای عێراق كه‌وتی هێزه‌كانمان له عێراق ناكشێنینه‌وه .
هه‌ماهه‌نگی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق و ئه‌مریكا
له ماوه‌ی ڕابردوودا جه‌نرال ئۆستن رینفۆر فه‌رمانده‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم خوازیاری هه‌ماهه‌نگی ته‌واو پشتیوانی ته‌واو ی خۆیانی بۆ هه‌موو هاریكاری یه‌ك ده‌ربری له گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق و هه‌روه‌ها پشتیوانی خۆیان بۆ ڕاهێنان و كۆمه‌كی ته‌واوی پیشاندا به تایبه‌تی بۆ پێشمه‌رگه .
هه‌روه‌ها له ئێستاشدا كه‌من ئه‌م وتاره ده‌نووسم فه‌رماندراوه كه هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراق له كه‌ركوك پاشه‌كشه بكه‌ن به فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق و هێزه‌كانی تایبه‌تی گاردی سه‌رۆك كۆمار شوێنیان بگرنه‌وه وله هه‌مانكاتدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تر له نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركوك كراوه له باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غداد كه باس له ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئاسایشی ناو شاری كه‌ركوك ده‌كه‌نه‌وه‌به هێزه‌كانی پۆلیس و ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه‌ش به هێزه‌كانی سوپای عێراق و پێشمه‌رگه .
هه‌موو ئه‌وانه ئاماژه‌ن به‌وه‌ی كه ئه‌مریكیه‌كان جارێكی تر زۆر پێویستیان به كورده بۆ هاوسه‌نگكردنه‌وه‌ی عێراق , له كۆتاییدا ئه‌وه گرنگه ئه‌ی كورد چۆن خۆی ڕێك ده‌خاته‌وه‌و یان به دیدی ته‌سكی حزبایه‌تی و خۆسه‌پاندن كه خزمه‌ت به كه‌س ناكات و مێژووش خاوه‌نی ئه‌و دیدانه شه‌رمه‌زار ده‌كات .
PM:05:04:27/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1504
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی