یاسای خزمه‌تی سه‌ربازی
بورهان شێخ ڕەئوف
له‌وه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق دامه‌زرێنرا له سه‌ره‌تای بیسته‌كانی سه‌ده‌ی پێشووه‌وه هه‌رله‌گه‌ڵیشیدا سوپای عێراق دامه‌زرێنرا هه‌رله‌سه‌رده‌می ئینتیدابی به‌ریتانیادا یه‌كینه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌و سوپایه پێكهێنرا سه‌ره‌تا له فه‌وجی ئیمام موسای كازم و پێكهێنانی سه‌ركردایه‌تی گشتی هێزه‌چه‌كداره‌كان كه ناوه‌ندو باره‌گاكه‌ی له به‌غدادی پایته‌خت بوو , دواترله ساڵی 1931 هێزی ئاسمانی دامه‌زراو دوای ئه‌ویش له ساڵی 1937 هێزی ده‌ریایی دامه‌زرێنرا و له ساڵی 1935 یشه‌وه یاسای خزمه‌تی سه‌ربازی زۆره‌ملی ده‌ركراوه‌و كاری پێكراوه به‌ناوی یاسای خزمه‌تی ئیلزامی یان خزمه‌تی ئاڵا كه‌به یه‌كێك له كۆنترین یاساكانی ده‌وڵه‌تی عێراق دێته ئه‌ژماردن .
به‌ڵام له دوای داگیركردنی عێراق له ساڵی 2003 له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه كه ئه‌مریكیه‌كان خۆیان به یاسا سوپای ئه‌مریكایان به داگیركه‌ری عێراق ناساند ئه‌و یاسایان له‌كار خست به فه‌رمانی پۆل بریمه‌ری حاكمی ئه‌وسای ئیداره ی مه‌ده‌نی ئه‌مریكا له عێراق .
له ئێستاشدا و له پێشتریش بۆچه‌ند جارێك پرسی زیندووكردنه‌وه‌و و به‌كار خستنه‌وه‌ی یاسای خزمه‌تی سه‌ربازی یان خزمه‌تی ئاڵا واتا سه‌ربازگیری زۆره ملی كه هه‌موو هاولاَتیه‌كی عێراقی ئه‌و ئه‌ركه به‌جێبهێنێت خراوه‌ته به‌رباس له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقیش به‌ڵام لایه‌نه‌سیاسیه‌كان نه‌گه‌یشتنه سازان و ڕێككه‌وتن له‌سه‌ری تا له‌م خووله‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌گه‌رمی باسی لێوه ده‌كرێت و ته‌نانه‌ت لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌م پرسه‌ی واته یاسای خزمه‌تی سه‌ربازی له‌كاره له‌پێشینه‌كانی خۆی داناوه‌و له‌گه‌ڵ ڕه‌چاو كردنی كردنی تاقانه‌ی خێزان و ئه‌وانه‌ی كه‌به‌رپرسیارێتی خێزانیان له‌سه‌ره .
سووده‌كانی خزمه‌تی سه‌ربازی ئیلزامی زۆره‌ملی
هه‌رچه‌نده خزمه‌تی سه‌ربازی یاسا‌و عورفێكی ده‌توانین بڵێیین نێوده‌وڵه‌تی و جیهانیه‌و زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی خزمه‌تی ئاڵا ئه‌ركێكی پیرۆه‌ز ه‌و سوپا‌و هێزه‌چه‌كداره‌كان له لایه‌نگیری حزبی و تائیفی و ناوچه‌گه‌ری و نه‌ته‌وه‌یی و خێڵه‌كی دوور ده‌خاته‌وه و سوپا‌و هێزه چه‌كداره‌كان بێلایه‌ن ده‌كات له ململانێ سیاسیه‌كانی وڵات , له‌لایه‌كی تریشه‌وه سه‌ربازگیری زۆره‌ملی لاوانی وڵات ساز‌و ئاماده ده‌كات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی زۆرله ئاله‌نگاری یه‌كان و ڕاهاتن له‌سه‌ر مه‌شق و به‌رگه‌گرتنی زۆری ماندوێتی و ڕاهێنان بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو پێشهات و ئه‌گه‌ره‌كان .
له‌لایه‌كی تریشه‌وه سه‌ربازگیری هۆكارێك ده‌بێت بۆبه‌رزكردنه‌وه‌ی گیانی نیشتمانپه‌روه‌ری له نێو ڕیزی لاوان و كه‌مكردنه‌وه‌ی بێكاری به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه بواری ئه‌وه‌یان بۆ نه‌ڕه‌خساوه قۆناغه‌كانی خوێندن ته‌واو بكه‌ن .
بۆیه ئه‌م پرۆژه ئه‌گه‌ر سه‌ربگرێت و له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تێبپه‌ڕێت و ببێته یاسا ئه‌وه پڕۆژه‌یه‌كی گرنگه بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق دژ به تائیفیه‌ت و هێزی میلیشیایی حزبی و هاوكار ده‌بێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو چه‌كه‌كان له ده‌ستی ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت پێكهێنانی سوپایه‌كه‌ك له هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق به شێوه‌یه‌كی ته‌واو هاوسه‌نگ كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌موو پێكهاته‌كانی بێت به‌مه‌رجێك به ئایدیۆلۆجیه‌تیه‌كی دیموكراسی و فیدراڵی په‌روه‌رده بكرێن دوور له ده‌مارگیری نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی .
زیانی خزمه‌تی سه‌ربازی
تاكه زیانێك كه ئه‌م یاسایه هه‌یبێت ئه‌وه‌یه نیگه‌رانی هه‌ندێك له ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیه كه‌ئه‌م یاسایه كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و به سه‌ربازكردن ده‌بات .
ئه‌ونده‌ی له سالاَنی ڕابردوودا من ئاگاداربم كه ئه‌م یاسا‌و پرسه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هاتبێته ئاراوه فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان دژی بوون من نهێنی ئه‌وه تێناگه‌م ئه‌گه‌ر وابێت ئه‌و یاسا بۆ هه‌رێمی كوردستانیش ڕه‌چاوی تایبه‌تمه‌ندی هه‌رێم بكات ده‌كرێت ببێته ده‌رچه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌رێم تایبه‌ت به‌و بابه‌ته ئه‌وا هه‌رێمیش ئه‌و كات ده‌بێته خاوه‌نی هێزی سه‌ربازی یان پێشمه‌رگه‌ی یه‌كگرتووی خۆی به‌تایبه‌تی له ده‌ستووری عێراقیشدا ناوی هاتووه یان هه‌رناوێكی دی لێبنێیین.
هه‌ربۆیه ده‌ركردنی یاسا ی خزمه‌تی سه‌ربازی وجێبه‌جێكردنی هۆكارێكی گرنگ ده‌بێت بۆ به سیستم كردنی هه‌موو داموده‌زگاكانی به‌رگری و ڕاهێنانی كادر و توانای زۆر باش بۆ به‌رگریكردن له خاكی وڵات و هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی هێزێكی پشتیوان( احتایات ) بۆ سوپا له‌كاتی پێویستدا سوود له تواناكانیان ده‌بینرێت كه ئه‌مه‌ش به‌شدارییه‌كی باشه بۆ بنیاتنانی سوپایه‌كی به‌هێز له‌ڕووی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تیه‌وه و كۆتایی هێنان به دیارده‌ی بندیوار .
PM:07:07:09/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1226
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی