ئه‌وروپا له نێوان هاوپه‌یمانی ناتۆ و سوپای یه‌كگرتووی خۆیدا
بورهان شێخ ڕەئوف
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
هه‌رله‌وكاته‌ی له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2016 دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای گرته ده‌ست ئه‌وروپیه‌كان لێدوانه‌كانی تره‌مپیان به هه‌ند وه‌رگرت كه باسی ئه‌وه‌ی ده‌كرت ئیتر به به‌لاش پارێزگاری له كه‌س ناكه‌ین ئیتر , زۆر وڵاتی ده‌گرته‌وه ئه‌م لێدوانه هه‌ر له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینه‌وه تاوه‌كو دۆسته كۆنه‌كانی له ناتۆ‌و به دیاریكراوی وڵاتانی ئه‌وروپای ڕۆژاوا كه تاوه‌نباری ده‌كردنی به‌وه‌ی كه‌وا ئه‌ركه داراییه‌كانی سه‌رشه‌نیان له هاوپه‌یمانی ناتۆ به‌جێ ناهێنن .
هه‌ربۆیه سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا عه‌مانۆئیل ماكرۆن له نۆڤه‌مبه‌ری ئه‌مساڵدا 2018 داوای پێكهێنان و دامه‌زراندنی سوپایه‌كی یه‌كگرتووی بۆ ئه‌وروپاكرد بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و ڕاسته‌وخۆ به‌ره‌ڤانی له خۆیان بكه‌ن به‌بێ ئه‌مریكا , ئه‌م لێدوانه سه‌رۆكی ئه‌مریكای گه‌لێك قه‌ڵس و نیگه‌ران كرد چونكه ئه‌م داخوازی و پێشنیاره ئه‌مریكای خسته خانه‌ی چین و ڕوسیاوه وه‌كو هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسین بۆ سه‌ر سه‌قامگیری و ئاسایشی ئه‌وروپا.
له هه‌مانكاتدا ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێركل له 13 نۆڤه‌مبه‌ری ئه‌مساڵدا له وتارێكدا له به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئه‌وروپادا وتی پێویسته هه‌موو ڕێوشوێنێكی پێویست بگرینه به‌ر بۆ پاراستن و پێشخستنی به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانمان و هه‌روه‌ها كاربكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ببینه خاوه‌نی سوپایه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌وروپا هه‌روه‌ها پێداگیریشی كرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م بۆچوونه پێچه‌وانه‌ی بوونی هاوپه‌یمانی ناتۆ نابێت له ئه‌وروپا , له‌لایه‌كی تریشه‌وه سه‌رۆكی ڕوسیا فلادیمیر پۆتین پێشوازی گه‌رمی له پێشنیاره‌كه‌ی ماكرۆن كرد‌و وتی ئه‌مه بۆچوونێكی تازه‌نیه‌و كۆنه به‌ڵام سه‌رۆك ماكرۆن زیندووی كرده‌وه هه‌روه‌ها وتی كارێكی لۆجیكیه كه ئه‌وروپا خاوه‌نی سوپای سه‌ربه‌خۆی خۆی بێت خاوه‌نی سه‌روه‌ری بێت بۆ به‌رگری و ئاسایشی خۆی .
هه‌رچه‌نده هه‌ندێك بۆچوون هه‌یه كه باس له‌وه‌ده‌كه‌ن به بێ ئه‌مریكا ئاسایشی ئه‌وروپا دابین ناكرێت له كاتێكدا یه‌كێتی ئه‌وروپا دامه‌زراوه و خاوه‌نی داموده‌زگای زۆره هه‌ر له‌په‌رله‌مان و په‌یوه‌ندی یه‌كانی ده‌ره‌وه‌و ...تد به‌ڵام ناكرێت ئاسایش و به‌رگریه‌كه‌ی وابه‌سته‌ی هێزی ده‌ره‌كی بێت كه ئه‌مریكایه مه‌به‌ستیان .
ئه‌وروپا بۆ بیر له دامه‌زراندنی سوپای سه‌ربه‌خۆی ده‌كاته‌وه؟
هه‌رچه‌نده سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م بیرۆكه‌یه له ڕابردوودا له‌كاتی لاوازبوونی ڕوسیا و سه‌رقاڵبوونی به كێشه‌كانی ناوخۆیه‌وه ده‌هاته ئاراوه وه‌كو له‌كاتی ڕووخان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌تدا به‌ڵام ئه‌مجاره به پێچه‌وانه‌وه هاوكاته له گه‌ڵ هه‌ڵكشانی هێزو هه‌ژموونی ڕوسیادا , جگه له‌وه‌ش ترس و به‌خۆكه‌وتنه‌كانی ئه‌وروپیه‌كان له لێدوان و كرده‌وه‌كانی سه‌رۆك تره‌مپه هه‌روه‌كو له سه‌ره‌تای وتاره‌كه‌مه‌وه ئاماژه‌م پێكرد كه هه‌ر له سه‌ره‌تای هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یه‌وه باسی ده‌كرد و به گوێ ی هه‌موو جیهانی دا ده‌دا كه ده‌یووت سه‌رچاوه‌ی هه‌موو قه‌یران و كێشه‌كان كه ڕوبه‌ڕوی ئه‌مریكا ده‌بێته‌وه ئه‌وه‌یه كه ئه‌مریكا جڵه‌وی سه‌ركردایه‌تی جیهانی گرتۆته ده‌ست و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به ئه‌وه ده‌دا كه له په‌یمانی ناتۆ ده‌كشێنه‌وه هه‌روه‌ها له شوێنێكی دی دا ده‌ی گووت كه كێ زیاتر بدات پابه‌ند ده‌بین به پاراستن و پارێزگاری لێ‌َ ی هه‌روه‌ها ده‌ی گووت ئه‌مریكا ده‌بێت خۆی ڕزگار بكات له‌و نه‌فه‌رانه‌ی كه به خۆڕایی سوار ده‌بن .
كه‌چی ئه‌وه‌ی بینیمان تره‌مپ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و لێداوانانه‌ی خۆی هه‌ڵوێستی وه‌رگرت زۆر دژی پێكهێنانی سوپای سه‌ربه‌خۆی ئه‌وروپایه و وت ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌بووینایه ئیستا فه‌ره‌نسیه‌كان به ئه‌ڵمانی ده‌ئاخفتن و له كاتێكدا ئه‌گه‌ر سه‌یر ی لێدوانه‌كانی پێشووتری بكه‌ین ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌وروپیه‌كان ئه‌و باره قورسه‌ی له سه‌رشانی ئه‌مریكا لاده‌برد كه تره‌مپ باسی ده‌كرد بۆ پارێزگاری له ئه‌وروپا .
هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر ساڵی 2017 به نموونه وه‌ربگرین له سه‌ر خه‌رج و پێداویستیه‌كانی هاوپه‌یمانی ناتۆ ته‌نها ئه‌مریكا 686 ملیار دۆلاری داوه كه ده‌كاته 71% كۆی خه‌رجیه‌كان چونكه ئه‌مریكا له‌ڕووی مێژوویه‌وه گه‌وره‌ترین هاوبه‌شی هه‌بووه له دابینكردنی هه‌موو كه‌ره‌سه‌كانی ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌وه‌چ له ڕووی سه‌ربازی و سیاسیه‌وه هه‌ر ئه‌وه‌شه ئه‌مریكای كرد به برا گه‌وره‌ی هه‌موو جیهان به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رۆك تره‌مپ بیه‌وێت هه‌ر سه‌رگه‌وره و فه‌رمان ڕه‌وا و قسه‌ڕۆیشتوو بێت ئه‌مریكا ده‌بێت هه‌ر كیسه‌ی پڕبكات و به سه‌خاوته‌وه خه‌رجی بكات .
PM:07:40:02/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1076
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی