له به‌غداد كێ سه‌ركه‌وت ؟
بورهان شێخ ڕەئوف
هه‌رچه‌نده هێشتا هه‌نگاوی یه‌كه‌م هاوێژراوه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ ی حكومه‌تی عێراق له دوای هه‌ڵبژاردنی گشتی 12 مایس 2018 خۆشبه‌ختانه له دوای چوار مانگ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق توانی كۆ ببێته‌وه‌و دواتر دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌ترین ئه‌ندامی ته‌مه‌ن كه به كراوه‌یی چه‌ند ڕۆژێك مایه‌وه‌هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له یاسا ناسان له‌و بڕوایه‌دان كه ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور بووه به‌ڵام له كۆتاییدا محمد حه‌لبوسی كه عه‌ره‌بێكی سوونه‌یه له پارێزگای ئه‌نبار و پێشتریش ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و پارێزگاری ئه‌نباریش بووه گه‌نجێكی 36 ساڵه‌یه به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵبژێرا.
حه‌لبووسی 169 ده‌نگی هێنا به‌رامبه‌ر ركابه‌ره‌كه‌ی خالید عوبێدی كه لیستی بنیاتنان و چاكسازی عه‌بادی و سه‌در پشتیوانیان ده‌كرد كه گوایه نزیكن له ئه‌مریكیه‌كان85 ده‌نگی هێنا به‌لاَم محمد راكان حه‌لبووسی به پشتیوانی هاوپه‌یمانی بنیاتنانی عامری و مالیكی نزیك له كۆماری ئیسلامی ئێران سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به ده‌ستهێنا له‌دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق له ڕۆژی 15 ئه‌یلوولی ئه‌مساڵدا 2018.
ئه‌وه‌ی هه‌ر له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌گشتییه‌ی عێراقه‌وه جێگه‌ی مه‌ترسی و سه‌رنج و گومان بوو ئه‌وه‌بوو كه ململانێ تونده‌كانی ئه‌مریكاو ئێران په‌لبهاوێته ناو قه‌یران و كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی عێراق و زیاتر قوڕه‌كه خه‌ستتر بكاته‌وه ئه‌وه‌تا دوای چوار مانگ یه‌كه‌م دانیشتن گرێدرا و دوای چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌و سه‌ردانی ئاشكرا‌و نهێنی ئه‌و دوو وڵاته و ده‌یان به‌زم و بالۆره ته‌نانه‌ت خالید عوبێدی كاندیدی دۆڕاوی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران لێدوان بدات كه گوایه پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كڕراوه به 30 ملیۆن دۆلار.
به هه‌رحاڵ ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت ئێستا له ناوه‌نده‌كانی هه‌واڵ و سیاسه‌ت پاشه‌كشه‌ی هه‌ژموونی ئه‌مریكایه به سه‌ر عێراقدا سه‌ره‌ڕای قوربانی و خه‌رجیه زۆر و زه‌وه‌نده‌كانی هه‌ر له ساڵی 2003 ی پرۆسه‌ی داگیركردنی عێراقه‌وه تا شه‌ڕی تیرۆر و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش له ساڵی 2014 ه‌وه‌و وه‌ده‌رنانی داعش له عێراق وسوریا.
ئه‌مریكیه‌كان بۆ كاریگه‌رییان كه‌م بووه‌وه؟
هه‌ر له دوای خۆپیشاندانه‌تونده‌كانی به‌سره‌و دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی پێشووی عێراق به ئاماده‌بوونی عه‌بادی‌و به‌شێكی زۆر له وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی‌و پارێزگاری به‌سره چانسی عه‌بادی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه‌م بووه‌و هه‌رچه‌ند تا ئێستاش هه‌ندێك له لیسته‌كه‌ی ده‌ڵێن ئێمه هه‌ر عه‌بادی به‌ربژێرمانه بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ڵام ئه‌و دانیشتنه كۆتایی به ڕۆڵی عه‌بادی هێنا چونكه سیناریۆیه‌كی به‌هێز بۆ لێدانی دانرابوو له لایه‌ن ڕكابه‌ره‌كانی كه نزیكن له ئێران و به تایبه‌تی دوای لێدوانه‌كانی كه‌پابه‌ند ده‌بێت به سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران ئه‌مه له مه‌ڕ شیعه‌وه , كوردیش كه به هاوپه‌یمانی مێژوویی ئه‌مریكا له عێراق ناسراون ئێستا پێ یه‌كیان له ئێرانه ئه‌وه‌یان له بیر نه‌چووه ساڵی پار 2017 له دوای ڕیفراندۆمی 25/9 ئه‌مریكیه‌كان به‌ته‌نیا جێیانهێشتن و به ده‌بابه‌ی ئه‌برامزی ئه‌مریكی كه‌ركوك و زۆر شوێنی تر له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی یه‌وه داگیركران، سوونه‌كانیش كه دوژمنایه‌تی و ناكۆكی قووڵیان له گه‌ڵ شیعه‌و ئێران هه‌یه ئه‌وانیشیان به ته‌نیا جێهێشت له بیاباندا كه بڕیار بوو بوار نه‌ده‌ن هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بچێته ناو شاره‌كانیان و شاره وێرانه‌كانیان بۆ بنیات بنێنه‌وه به‌ڵام بێ به‌ڵێن و په‌یمان ده‌رچوون بۆیه سوونه‌كانیش پێ یه‌كیان له تارانه‌بۆ ئه‌وه‌ی جۆرێك له خۆسازان و گونجان بخوڵقێنن .
بۆیه گه‌ر پێشتر ئه‌یاد عه‌لاوی به هه‌مان ده‌ردی عه‌بادی برا ئێستا له عێراق متمانه به سیاسه‌ت و به‌ڵێنه‌كانی ئه‌مریكا زۆر لاواز بووه و سیاسیه‌كانی عێراق هه‌ست به به‌هێزی ڕۆڵی ئێران ده‌كه‌ن له‌به‌ڕێوه‌بردنی عێراقدا.
له كۆتاییدا ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌مریكا ناخوازێت عێراق ببێته باخچه‌ی پشته‌وه‌ی ئێران و ناخوازێت عێراق ببێته ده‌روازه‌یه‌ك كه سزاكانی سه‌ر ئێران ببه‌زێنێت له به‌رامبه‌ریشدا ئێران ده‌خوازێت حكومه‌تی داهاتووی عێراق به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بپارێزێت، پرسیاره گه‌وره‌كه لێره‌دایه ئایا سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتووی عێراق له نێوان ئه‌م دوو به‌رداشه‌دا چۆن عێراق به خاك و خه‌ڵككه‌یه‌وه ده‌پارێزێت؟
PM:02:29:23/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 1597
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی