عێراق له‌لێواری دۆخێکی زۆر مه‌ترسیداردایە
توانا ئەحمەد
عیراق له‌لێواری دۆخێکی زۆر مه‌ترسیداره، ده‌نگۆی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌مریکا به داخستنی باڵیۆزخانه‌که‌یان له به‌غدا ئاماژه‌ی قه‌یرانێکی گه‌وره‌یه نه‌ک له عیراق، بگره له ئاستی ناوچه‌که به‌گشتی.
له ساده‌ترین لێکدانه‌وه‌دا، پاشه‌کشه‌ی ئه‌مریکا یه‌کسانه به پاشه‌کشه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش، به‌ریه‌که‌وتنی سه‌ربازی ئه‌مریکاو ئێران له‌عیراق، کۆتایهاتنی یارمه‌تیه مرۆییه‌کان، کۆتایهاتنی کاری رێکخراو ده‌زگا دارایی و ئابووریه‌کانی وه‌ک بانکی نێوده‌وڵه‌تی و سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و ئاژانسه‌کانی سه‌ر به یوئێن.
له‌مانه‌ش مه‌ترسیداتر سه‌باره‌ت به عیراق راگرتنی نرخی ئاڵوێری دینار و دۆلاری ئه‌مریکیه ، سه‌ره‌ڕای ئاسته‌نگی فرۆشتنی نه‌وت و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره‌که‌ی بۆ عیراق.
ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ی ئه‌مریکا ناکرێ به هه‌ند وه‌رنه‌گیرێن، له ماوه‌ی یه‌ک مانگدا نزیکه‌ی ٢٠ کاتیۆشا ئاراسته‌ی باڵێۆزخانه‌ی ئه‌مریکا کراوه له به‌غدا، گواستنه‌وه‌ی لۆجستی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان توشی هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی جیدی بۆته‌وه.
ئایا عیراق و هه‌رێمی کوردستان چ ئاماده‌کاریه‌کان بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌م پێشهاته کردوه؟ ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه له کوردستان شانه‌ی قه‌یرانه‌کان پێک بێت بۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه تازه‌یه، که به‌هه‌ر دیوێکدا یه‌کلایی ببێته‌وه بێ کاریگه‌ری و شوێن ده‌ست نابێت.
PM:05:15:27/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 1732
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی